کاروانى کوردایەتى....

کاروانى کوردایەتى....
ڕێککەوتنى سیاسی پارتى دیموکراتى کوردستان و بزوتنەوەى گوڕان هەنگاوێکى گەورەو پێویستى کاروانى کوردایەتى بوو ، جێگاى رێزو پشتیوانى سەرجەم ئازادیخوازانى خەڵکى کوردستانە ، دەستپێکردنى کوبوونەوەکانى پارلەمانى کوردستان و هەلبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى پارلەمان ئەرکێکى پێویست و یاسایی بوو، وەلامدانەوەى ماف و خواستى گەلەکەمانە ، ئەرکى نیشتیمانى و نەتەوایەتیمان وادەخوازێ هەمو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان هاوهەڵوێست بن و لە ئاستى بەرپرسیارەتی قوناغەکەدا بن و دور لە خواستى بەرتەسکى حزبی بڕیاربدەن و، پێکەوە لە بەر روشنایی پابەندبونە نێشتیمانییەکانیاندا کار بو وەدیهێنانى مافەڕەواکانى گەلى کوردستان بکەن ، دەبێ لەمەودوا حکومەت و پارلەمان ئەرکدابکرێن و لایەنەسیاسییەکان رولى پشتیوانى و هاوکارى بنوێنن و گورەپانى کار لە بەردەم دام و دەزگاکانى هەرێمدا والابکرێن بەمەش سیماى حکومرانییەکەمان روشن و تواناکانى بە پێی تایبەتمەندى و پسپورییەکان چالاک دەبن ، بۆیە : نەک زیانگەیاندن بە قەوارەى سیاسی هەرێمى کوردستان تاوانە بەڵکو تاوانى تاوانە ، نابێ بە هیچ شێوەیەک هیچ کەس و لایەنێک بیر لەو کەتنە نیشتیمانییە بکات ، چونکە خواست و خولیاى گلاوى داگیرکەرو ناحەزانى گەل و نیشتیمانەکەمانە.
سلاو لە گەل و وڵات ، رێزو پێزانین بۆ گیانى پاکى شەهیدان و هێزە نەبەزەکانى پێشمەرگەى کوردستان .
Top