پێگەی بەهێزی هەرێمی كوردستان واتا سەرۆك بارزانیی

پێگەی بەهێزی هەرێمی كوردستان واتا سەرۆك بارزانیی
مامەڵە و سەردان و بانگهێشتە فەرمییەكان بەرامبەر پێگەی هەرێمی كوردستان و سەركردایەتییەكەی نیشاندەری ئەو راستیییەیە كە دۆزی كورد بە رابەرایەتی سەرۆك بارزانیی ژمارەیەكی گرنگ و پربایەخە لە سەر ئاستی ناوچەكەو جیهاندا . ھەرێمی كوردستان لە رۆژھەڵاتی ناوەراست رۆڵێكی یەكجار گەورەو یەكلاكەرەوە دەبینێت لە بواری ئابووری و سەربازی و دابینكردنی ئاشتی بۆ ناوچەكە. ئەوە بۆ زۆربەمان سەلمێندراوە و لە زۆربەی ناوەندە سیاسی و كۆنفرانسە زانستی و نیودەوڵەتیەكاندا گفتوگۆی زۆریش لەسەر كراوە، كە پێشمەرگەی كوردستان ئەمرۆ بۆتە زامنی پاراستن و ئارامی لە عیراق و رۆژھەڵاتی ناوەراست و ناوچەكە، لەسەر دەستی پێشمەرگە تواندراوە سەركەوتنی بەرچاو بەدەستبێت بەسەر ترسناكترین.كارەساتی سەردەم كە تیرۆری نێودەوڵەتی، و رێكخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی بەناو ئیسلامیە. ھەموو ئەمانە ھۆكارێكی بەھێزبوون بۆ ئەوەی ووڵاتانی ئۆرۆپا و ئەمەریكا پشتگیری كوردستان بكەن و چەك و كەرستەی سەربازی پێبدەن لە شەری تیرۆرستانی داعش. ھەر ئەمەش ھۆكارێكی بەھێزە بۆ ئەوە ووڵاتانی جیهان ناچار بكات لەگەڵ كوردستان كار بكەن دژ بە تیرۆریزمی نێودەوڵەتی كە كانە و سەرچاوە سەرەكیەكەیان ناوچەكانی عێراق و سووریایە، كە ھیچ كامێك لەم دەوڵەتانە لە باری ئاسای خۆیاندا نەماون، و ناتواندرێت پشتیان پێببەسترێت بۆ پرسێكی ئاوا گرینگ، بەتایبەتی لەگەڵ دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی لەناوبردنی تیرۆیزمی نێودەوڵەتی كە بریتی دەبێت لە پێكەوە كاركردنی دەوڵەتانی ناوچەكە و وڵاتانی تری ئەوروپا و ئەمەریكا بە بیر و ھزری سیاسی نوێ. كورد و كوردستان باشترین ھەڵبژاردەی پێش ئەم دەوڵەتانەن كە پشتی پێببەستن بۆ ئەم قۆناغە دژوارە چاوەروانكراوە، یەكێكی تر لە ھۆكارە گرینگەكانی تریش كوردستان نەبۆتە بەشێك لەم دابەشكاریە مەزھەبیەی ئەمرۆ ناوچەكەی گرتۆتەوە، لەھەمان كاتدا كێشەی كورد پرسێكی نەتەوەییە، نەك كێشەیەكی مەزھەبی و ئاینی هەیە و بۆیە لە دێر زەمانەوە پێكەوە ژیانی و ئاشتیانە لە نێو ناخ و هزروبیری تاكی كوردستانییە ،ئەمەش وایكردووە و ببێتە نموونەی پێكەوە ژیان و جیهان بە شانازییەوە بروانێتە دۆزی كورد. هەموو ئەمانە وایان كردووە كە تا دێت متمانەی نێودەوڵەتی بە دۆزی كورد زیاتر ببێ‌ بەرەو ئایندەیەكی گەش. هەڵبژاردن پەرلەمان پرۆسەیەكی دیموكراسییە كە تێیدا هاوڵاتیان بە مەبەستی دیاكردنی ئەو هێزولایەنانەی كە باوەریان پێی هەیە بۆ زیاتر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و پاراستنی وڵات متمانەیان پێدەبەخشێ‌ ، پارتی دیموكراتی كوردستان یەكێكە لە حزبە گەورە و جەماوەریی و متمانەپێكراوانەی لە سەر ئاستی ناوچەكە و عێراق و كوردستان كە بە شاهیدی مێژوو وگشت دڵسۆزان ئامانجێكی روون و دیار و ستراتیژییەكی نەتەوەیی هەبووە لە بارەی دۆزی كورد و پارێزگاریكردن و هەروەها لە حكومرانی چارەكە سەدەی رابردووش رۆڵێكی باش و بەرچاویی هەبووە .زیاتر لە چوار مانگە خەڵكی كوردستان چاوەڕێی دەستنیشانكردنی سەرۆكایەتی پەرلەمان و پێكهێنانی حكوومەت دەكەن، چونكە خەڵك دەنگی بۆ ئەوە داوە كە گۆڕانكاری بكرێت و زیاتر كوردستان ئاوەدان بێت و ئەو كێشانەی كە هەن چارە بكرێن و پاشەكەوتی مووچە نەمێنێت، ناكرێت لایەنەكان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەرژەوەندییەكانی خەڵك پشتگوێ بخەن و بەدواداچوون بۆ كێشەكانی خەڵك نەكەن، بۆیە دەبێت هەر چی زووە لایەنەكان رێك بكەون و حكوومەت پێك بهێت،بۆیە، رۆژی 18/2/2019 گەلی كوردستان نەخشە ڕێگایەكی سیاسی نوێی بۆ ھەرێمی كوردستان داڕشت، ھەرێمی كوردستان لە ناو ھۆڵی پەرلەمانی كوردستانەوە یەكەم ھەنگاوی ئەرێنی سیاسیان دەستپێكرد بۆ كوردستانێكی_بەھێز، بە ھەبوونی بەرەیەكی بەھێزی حكومەت و بەرەی ئۆپۆزسیۆن لەناو پەرلەمان. حكومەتی داھاتووی ھەرێمی كوردستان درێژەپێدەر و تەواوكاری حكومەتەكانی پێشووترە و ئەركی سەرەكی بەھێزكردنی بنەمای ئابوری ھەرێمی كوردستان دەبێت بە ئەنجامدانی چاكسازی ئابوری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ھەر شوێنێك بوونی ھەبێت.ئەوەی گرنگە حكومەتی داھاتووی ھەرێمی كوردستان لە حزبەكانی یەكەم و دووەم و سێیەمی كوردستان و پێكھاتەكان پێكدێت كە پانتاییەكی سیاسی فراوان و بەھێز دەستەبەر دەكەن بۆ حكومەتی ھەرێم و وەكو فاكتەرێكی بەھێز دەبینرێت و سەقامگیری سیاسی زامن دەكات لە ھەرێمی كوردستان، بە ھەبوونی سەقامگیری ئەمنی كە ھەرێمی كوردستان پێشەنگە لەم ناوچەیە و ھەبوونی سەقامگیری سیاسی، ھەرێمی كوردستان لەگەڵ ھەنگاوەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بوژانەوەی ئابوری بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت لە چوارساڵی داھاتوو. كاراكردن و دەستنیشانكردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ، رێگە خۆشكەرە بۆ متمانەبەخشین بە سەرۆكایەتی هەرێمی و ئینجا راسپاردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كابینەی نوێی ، چونكە بە بوونی حكومەتێكی بەھێز لە چوار ساڵی داھاتوو ھەرێمی كوردستان بەھێزتر دەكات و لەو جموجۆڵە نێودەوڵەتیەی لە ناوچەكە ھەیە بەرژەوەندییە باڵاكانی ھەرێم دەستبەر دەكات و كوردستانێكی بەھێز دەبین لە رووی سیاسی و ئەمنی و ئابوری. ئەمەش لەلایەك زیاتر متمانەی نێوخۆیی زیاتر دەكات لەلایەكی تریش ئاستی پێشكەوتنی وڵات لە گشت بوارەكاندا زیاتر دەكات بە ئامانجی كوردستانێكی بەهێزتر ..
Top