ئۆتۆنۆمی،فیدراڵی وریفراندۆمی سەربەخۆیی وبەرەو كوردستانێكی بەهێز بەرهەمی سیاسەتی حەكیمانەی پارتی وبارزانییە..

ئۆتۆنۆمی،فیدراڵی وریفراندۆمی سەربەخۆیی وبەرەو كوردستانێكی بەهێز بەرهەمی سیاسەتی حەكیمانەی پارتی وبارزانییە..
گەلی كورد دوای سەدەیەك لە خەبات و قوربانیدان سەرٍەرای گشت كۆسپ و تەگەرەكانی بەردەمی و خیانەتكاری لە بەردەم كاروانی خەبات و تێكۆشانی لە پێناو بەدیهێنانی مافەرەواكانی هەنگاو و قۆناغی باشی بریووە و چەسپاندنی ئۆتۆنۆمی ، فیدراڵی و سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و جێكردنەوەی ماددەی 140ی دەستوور و بودجە بۆ هەرێمی كوردستان سەركەوتنی گەورەن كە پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتی بارزانیی توانیوێتی بەدەستی بنێ و پێداگریان لە سەر بكات بۆ بەدەسهێنانیان .هەمیشە سیاسەت وستراتیژی پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی سەرۆك بارزانی درێژەپێدەری هەموو شۆڕشەكانی كوردستانە هەر لە شێخ عوبیدوڵای نەهرەی-یەوە بۆ شێخ عەبدولسەلام بارزانی و بۆ شێخ سەعیدی پیران و شێخ مەحمودی حەفید و قازی محەمەد و مستەفا بارزانیی، خەبات و بەرخودانی هەموو ئەم شۆڕشانە بۆ یەك ئامانج بووە، ئەویش ئەوە بووە كە كورد لە كۆیلایەتی و ژێردەستەیی رزگار بكەن، لەناو ئەم پرۆسەی خەبات و قوربانیدانەدا، كاتێك لە ساڵی 1946 پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر دەستی جەنابی بارزانی نەمر دامەزرا، بووە رۆشناییەكی تازە بۆ شێوازی خەباتێكی نوێ لە ناو بزاڤی رزگاریخوازی كوردستاندا، ئەم وەرچەرخانە نوێیە لە شێوازی خەباتی نەتەوەیی، بۆ یەكەمجار بوو لە ناو مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان و تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە سەردەستی پارتی و لە ژێر سایەی رێبازی بارزانیی نەمر هاتە ئاراوە.بە درێژایی مێژووی دابەشكردنی كوردستان، نەك هەر مافی ئێمە وەك نەتەوەیەك پێشێلكراوە، بەڵكو مافی مرۆییشیان پێ ڕەوا نەبینیوین. ئەگەر سەرنج لە مێژووی ئەم 100 ساڵەی رابردوو بدەین، دەبینین دوای كۆتاییهاتنی جەنگی یەكەمی جیهانی، عەرەبەكان بوون بە خاوەنی دەوڵەتی خۆیان، دوو بەشی كوردستان كە لە ژێر دەستی هەردوو دەوڵەتی سووریا و عێراق بووە، ئەوان نەك هەر مامەڵەی كۆلۆنیاڵییان نەكردووە، وەك ئەوەی فەرەنسا و بەریتانیا و ئیسپانیا و پورتوگال لەگەڵ كۆلۆنیالییەكانی خۆیان كردوویانە، بەڵكو هەردوو دەوڵەتی عێراق و سووریا وەك دڕندە مامەڵەیان لەگەڵ كورد كردووە، هەتا گەیشتە ئەوەی لە سەردەمی رژێمی بەعس و سەدام حوسێندا، كیمیاباران كراین و لە پرۆسەی ئەنفالدا كۆمەڵكوژیان كردین. دیارە لە دوو بەشەكەی دیكەش هەردوو دەوڵەتی ئێران و توركیا لە سەر هەمان ریتمی چەوساندنەوە و كۆمەڵكوژیی كورد بەردەوام بوون، بەڵام لەبەر ئەوەی بە درێژایی ئەم مێژووە كورد بەردەوام بووە لە خەبات و بەرخودان و قوربانیدان توانیویەتی وەك نەتەوەیەكی زیندوو بمێنێتەوە. پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی، هەموو كاتی كاری بۆ یەكریزی نێوماڵی كورد و داكۆكیكردن لە مافەرەواكانی قوربانیی زۆری بەخشییووە و دەبەخشێ‌ تا گەرٍاندنەوەی گشت مافە زەوتكراوەكان..گەلی كور متمانەی بەولایەنە بەخشی كە خەباتی كردووە بۆ دەستەبەركردن و بەدەستهێنان و پاراستنی مافەكانی ئەم گەلە، چونكە ئیدی بۆ خەڵكی ڕوون بووەوە كە پارتی هەڵگر و پارێزەری پەیامی كوردایەتییە. خەڵكی كوردستان بۆی دەركەوت پارتی حزبێكی جێگیر و تۆكمە و ڕێكخراوە، لەوشوێنەی پارتی باڵادەست بووە بە بەراورد بە ناوچەكانی تری هەرێم ئارامی و ئاسایش و خزمەتكردن زیاتر بووە. خەڵكیش دەنگیان پێی داوە تا ئارامی و ئاسوودەیی و خزمەتی زیاتر لە پارتییەوە ببینن لە سەرتاسەری هەرێم.ئەو حزبانەی كە پێشتر ڕكابەری پارتی بوونە، دەبینین دەنگەكانیان بە هەڵبژاردنەكانی پێشتر زۆری لە كەمی داوە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو حزبانەی كێشەیەكی زۆری ناوخۆییان هەیە، هەمیشە شپرزە و فرەباڵ دەردەكەون. خەڵكیش دەنگ بە حزبێكی وەها نادات كە ناتوانێ نێوماڵی خۆی ڕێك بخات و حزبێكی یەكگرتوو نەبێت. بەڵكو دەنگ بە حزبێكی تۆكمەی یەكدەنگی وەكو پارتی دەدات. یەكێك لە دروشمە گەورەكانی پارتی لەم هەڵبژاردنەدا بریتی بوو لە ''پارتی بەهێز بێت كوردستان بەهێز دەبێت، پێوەست بە كاركردن بۆ ئەم دروشمە.بێگومان نەیار و دوژمنان هەر ئاوا تەماشاكەری ئەم سەركەوتنەی پارتی نابن، لە هەرقۆناخێك بێت دەیانەوێت كێشە بۆ پارتی و بەرنامە و هەنگاوەكانی دروست بكەن. بەڵام بەهێزبوونی پارتی، واتە بەهێزبوونی كوردستان، چونكە پارتی پارێزەر و قەڵخانی كوردە. بە درێژایی مێژو نەیارانی كورد هەوڵیان داوە یەك هێزی سیاسیی گەورە لە كوردستان نەبێت، بەڵكو هەمیشە هێزەكانیان بەش بەش كردووە. چونكە هەبوونی یەك هێزی گەورە و یەك سەركردەی بەهێز زۆر پرس و كێشە یەكلایی دەكاتەوە و كورد بە یەكدەنگی دێڵێتەوە. پارتی بەهێز بوو كوردستانیش بەهێزتر دەبێت، ئەركی پارتی قورستر دەبێت لە ئایندەدا، بریارەكانی پارتی بەسەنگتر دەبن لە ناوخۆ و جیهان، بڕیاری كۆتایی لەسەر پرسە گرنگەكان و ئیدارەی وڵات زیاتر دەكەوێتە دەستی پارتی.
Top