بەرژوەندی گەلی كورد واتا بوونی كوردستانێكی بەهێزتر..

بەرژوەندی گەلی كورد واتا بوونی كوردستانێكی بەهێزتر..
لە پێناو نەمانی ناوچەگەرێتی حكوومەتی نویی كوردستان دەبێ‌ دەسەڵاتی تەواوی بەسەر هەموو هەرێمی كوردستاندا هەبێت.لە چوار ساڵی داهاتوودا سەقامگیری سیاسیی، ئەمنی و ئابووری زۆر گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ئەوەی دەبێت حكوومەتی داهاتوو دەسەڵاتی تەواوی بەسەر هەموو هەرێمی كوردستاندا هەبێت. سەرۆك بارزانی لەسەر ئاستی جیهان، دەرگایەكی دیپلۆماسی زۆر گەورەی بۆ گەلی كوردستان كردۆتەوە و دڵنیام ئەوەی كە ئێستاش دەكرێت هەموو بۆ هەنگاوەكانی سەرۆك بارزانی دەگەرێتەوە.رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 كاریگەری زۆر خراپیان هەبوو لەسەر هەموو گەلی كوردستان بەتایبەتی لەسەر دەروونی كەركووكییەكان، چونكە خەڵكی كەركووك لەو بڕوایەدا نەبوون رۆژێك لە رۆژان لەناو كورد كەسانێك هەبن و بەو ئاراستەیە هەنگاو بنێن و وڵاتەكەی خۆیان پشتگوێ بخەن و پێشكەشی ناحەزانی گەلەكەی خۆی بكات، هەموو ئەو شتانەی كە لەسەردەمی ڕژێمی بەعس دەكران، دووبارە دەبنەوە و خەڵك بە زۆر دەچێتە سەر ماڵی كورد و دەردەكرێن و لە شوێنیان خەڵكی عەرەب نیشتەجێ دەكرێت، لەگەڵ ئەوەی رۆژ بۆ رۆژ هێرشی چەكداران زیاتر دەبێت، دزیكردن و تاڵان كردن هەیە، كەواتە دەبێت سەركردایەتی كورد بە عەقلانە تەماشای ئەو بارودۆخە بكات و بە زووترین كات چارەسەر بۆ ئەو بارودۆخە بدۆزێتەوە. كابینەی نۆی و حكوومەتی ئایندەی كوردستان تەحەدیاتی زۆر گەورەی لەبەردەمە، حكوومەتی هەرێم لە رابردوودا دەسەڵاتی تەواوی بەسەر هەموو هەرێمی كوردستاندا نەبووە، ئەوە حەقیقەتێكە و نابێت بشاردرێتەوە، یەكێك لەو خاڵانە دەبێت ئەولەویەتی كارەكانی بێت، دەبێت حكوومەتی داهاتوو دەسەڵاتی تەواوی بەسەر هەموو هەرێمی كوردستاندا هەبێت، لە زاخۆ تا خانەقین، دەبێت ئەوە گرنگی پێ بدرێت، ئەو پاكسازی و چاكسازییەی كە سەرۆك بارزانی بڕیاری لەسەر داوە، ئەو حكوومەتە بكاتە ئەولەویەتی كارەكانی خۆی، هەروەها نابێت چی دیكە خەڵكانی هەژار لەبیر بكرێت و خانەنشینان لەبیر بكرێن، دەبێت گرنگی بەو جۆرە كەسانە بدرێت .ئەوەی لای خەڵكی كوردستان گرنگە پێكهێنانی كابینەی حكوومەتی هەرێمە، نەك پرۆسەی سیاسیی لە عێراق، ڕاستە ئەوەش گرنگە، بەڵام دەبێت ئەولەویەت پێكهێنانی حكوومەت بێت، چونكە خەڵك چاوەڕێی پێكهێنانی حكوومەت دەكات، بۆ ئەوەی ژیان و گوزەرانی خۆش بێت.چونكە 50 بە 50 ی زیانی زۆر گەورەی بە پەیكەری حوكمرانی و فەرمانرەوایی كوردستان گەیاندووە و نابێ چیتر دوو بارە بكرێتەوە.لەلایەكی دیكەوە سەرۆك بارزانی، شتێكی زۆر گەورەی بۆ نەتەوەی كورد كردووە، دەرگایەكی دیپلۆماسی زۆر گەورەی بۆ گەلی كوردستان كردۆتەوە لەسەر ئاستی هەموو جیهان، دڵنیام ئەوەی كە ئێستاش دەكرێت هەموو بۆ هەنگاوەكانی سەرۆك بارزانی دەگەڕێتەوە، ئەوەش گرنگی خۆی هەیە، لەگەڵ ئەوەی كورد فاكتەرێكی گرنگە لە پاراستنی ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.دەبێت هەندێك لایەن بەخۆیاندا بچنەوە، جا هەر هەڵەیەك كە كردوویانە، جا هەڵەی 16ی ئۆكتۆبەر بێت، یان هەر هەڵەیەكی دیكە بێت، هەر حزبێك چ دەورێكی هەبووە و چۆن چۆنی بەرپرسیارەتی بەرامبەر بەو رووداوانە هەبووە، ئەوانە هەموو پیشان بدەن، راست و دروستی ئەو بابەتانە پیشانی گەلەكەمان بدەن، بۆ ئەوەی باوەڕی خەڵك بە دەست بهێنەوە و ئەو میللەتە بتوانێت پشتیوانیەكی تەواو لە حزبەكان بكات، لە چوار ساڵی داهاتوو ئیستقراری سیاسیی، ئەمنی و ئابووری زۆر گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ئەوەی دەبێت هەرێم پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهێز تر بكات.
كاتی ئەوە هاتووە ، سیستەمی دیموكراسی ودەنگی خەڵكی كوردستان جێگرەوە ئەو شێوازە بێ‌ كە جگە لە زیانگەیاندن لە دیموكراسییەت هیچی تر لە نەكەوتەوە .ئێستا كە پارتی 45 كورسی هێناوە، ناكرێت پێگەی لەناو حكوومەت وەكو حزبێك بێت كە شەش كورسی هێناوە، یان 20 كورسی هێناوە، دەبێت پێگەی پارتی دیار بێت. چوار ساڵی داهاتوو جیاوازتر دەبێت، لە هەندێك روو بەتایبەتی لە تێپەڕاندنی هەندێك یاسا، كە پێشتر رێگری لێ دەكرا، لەوانە یاسای چاكسازییە، یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانە، چەندین یاسای دیكە هەن كە لەپەرلەمان تۆزی لەسەر نیشتووە لەبەر ئەوەی كە لە كاتی خۆی هەر كە باس دەكرا، حزبەكانی دیكە یەكیان دەگرتەوە و رێگریان لێ دەكرت لە تێپەڕاندنی، بۆیە پێموایە لە رووی دەركردنی یاساوە جیاواز دەبێت، گومان لەوە دانیە كە بەرێز مەسروور بارزانی كەسایەتییەكی بە توانا و دیبلۆماسكارێكە دەتوانێت رۆڵی خۆی ببینێت و ئۆمێدمان وایە كە هەرێمی كوردستان زیاتر بەرەو پێشەوە بچێت. هاتنی چەند شاند و سەركردانە بۆ هەرێم، مانای وایە هەرێمی كوردستان گرنگی و ئەهمیەتی خۆی لە دەست نەداوە و كورد بۆ هەمووان گرنگە، پێگەی جوگرافیای هەرێمی كوردستان گرنگە، سەركردایەتی پارتی، بەتایبەتی سەرۆك بارزانی كە ئێستا سەرۆكی هەرێم نیە، ئەوشاندانەی كە دێن یەكسەر سەردانی دەكەن، ئەوە پێگەی ئەو پیاوە مەزنە دەردەخات، كە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێگەی دیارە، زۆربەی كێشەكان ئەگەر هەرێمی كوردستان هاوكار نەبێت چارەسەر نابن، بەتایبەتی لە عێراق، هەموو ئەوانە بۆ كوردستان گرنگن، خەڵك بڕوایان وابوو كە پاش ریفراندۆم هەموو دەروازەكان بەسەر هەرێمی كوردستان دادەخرێن، ئابووری سفر دەبێت، لەرووی دیپلۆماسی پێگەی هەرێم سفر دەبێت، بەڵام بە پێچەوانەوە ئێستا هەموویان روو دەكەنەوە هەرێمی كوردستان، بۆیە ئەوە پێگەی كوردستان و پێگە سەركردایەتی كورد دەردەخات. هەرێمی كوردستان ئەمرێكی واقیعە، هەتا سەدام كە توانی هەموو ناوچەكە داگیر بكات، بە شەڕ و ئەنفال نەبووە حكوومەتێكی حەقیقی، حوكمی لەسەر زەوی كرد، بەڵام نەبووە حكوومەتی كوردستانیان، دنیا ناچارە لەگەڵ گەلێك وەكو گەلی كورد مامەڵە بكات، هەرێمی كوردستان بووتە شوێنێكی ئارام، شوێنێكە هەموو پێكهاتەكان بەبێ كێشە وەكو برا پێكەوە دەژین، تەنیا شوێن كە رۆژ بۆ رۆژ ئاوەدان دەبێت و پێش دەكەوێت هەرێمی كوردستانە، لە عێراق باسی گەندەڵی، باسی داعش و حەشد دەكرێت، گروپەكان رۆژانە سەر هەڵدەدەن، بەڵام هەرێم بە پێچەوانەوە ئارامی بەخۆیەوە بینیوە، وای كردووە كە ئارامی لەناوچەكە هەبێت، ئەو نەرمی نواندنەی هەرێمی كوردستان و واقعبینی سەرۆك بارزانی و سەرۆكوەزیران وای كردووە كە دنیا بە چاوی ڕێزەوە تەماشای كوردستان بكات، بەڵام ئەگەر ئێمە دڵخۆش بین كە ئەوان بۆ ئێمە بەرنامەیەكیان هەیە، من نابینم كە ئەوان هیچ بەرنامەیەكیان بۆ كورد پێ بێت، یان ئێمە ژمارەیەك بین لە سیاسەتی ئەوان دا، ئەوانە هێشتا باوەڕیان بە عێراقێكی یەكگرتوو هەیە، باوەڕیان بە سوریا، توركیا و ئێرانێكی یەك پارچە هەیە، بۆ كورد ئەوان هیچ شتێكیان نیە، ئەوەی كە هەیە كورد هێزێكە ئەو شەڕەی كە ئەوان بكەن ئێمە لە جیاتی ئەوان دەكەین، ئێمە هیچ ڕێگەیەكی دیكەمان نەبوو دەبوایە شەڕی داعشمان كردبایە، بەڵام ئەوان دەیانزانی ئەگەر كورد شەڕی نەكردبایە تیرۆر دەگەیشتە ئەوروپا و ئەمریكا ئەو وڵاتانە ئیفلیج دەبوون، بینیمان لە ئەمریكا قاعیدە چی كرد، بۆیە ئەوانیش دەیان زانی كە ئارامی لە وڵاتانی ئەوان بەدی ناهێت، ئەگەر تیرۆر كۆنتڕۆل نەكرێت، پێشمەرگە قارەمانیەتی خۆی نیشاندا هەم بەرگری لە گەلی كوردستانی كرد، هەم لە وڵاتانی دنیا، كورد داوای مافەكانی خۆی دەكات و دەیەوێت سەربەخۆ بێت، لەشەڕی حەشدی شەعبی ئەوان بێ دەنگ بوون، هەروەها لە مافی چارەی خۆنووسین كە لە نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ گەلانی جیهان دیاری كراوە، بەڵام ئەوان دژی ئەو پرەنسیبانە وەستانەوە، هیوادارین ئەوانیش بگەنە ئەو بڕوایە كە گەلی كورد لەگەڵ ئاشتی و ئارامییە و لەگەڵ پێكەوەژیانە، بۆیە دەبێت بە مافەكانی خۆی بگات.
Top