یادی 18ی شوبات به‌رز و پیرۆز بێت

یادی 18ی شوبات به‌رز و پیرۆز بێت
پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك حزبێكی مۆدێرین و ڕێكخراو هه‌رگیز خه‌مساردی نه‌كردووه‌ له‌ بڕیاری بوێرانه‌ و ئازایانه‌، بۆیه‌ ده‌بینین له‌(18ی شوباتی1953) به‌ فه‌رمانی باوكی رووحی نه‌ته‌وه‌یی كورد (بارزانی نه‌مر) دوو ڕێكخراوی دایك هه‌ریه‌كه‌ له‌ قوتابیان و لاوان وه‌ك دوو ڕێكخراوی پیشه‌یی دێنه‌ دامه‌زراندن، چونكه‌ سه‌ركردایه‌تی حزب به‌ ڕێبه‌رایه‌تی بارزانی باوك به‌ پێویست و گرینی ده‌زانێـت تاوه‌كو توێژی لاوان و قوتابیان هاوبه‌شی شۆڕش و خه‌بات بكه‌ن له‌ پاڵ خوێندن و كاروباری ڕۆژانه‌یان تاوه‌كو په‌یامی شۆڕش شۆڕبێته‌وه‌ بۆ ناو ئه‌و دوو توێژه‌ گرینگ و هه‌ستاره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، هه‌ر بۆیه‌ (بارزانی نه‌مر) ئه‌و توێژانه‌ی به‌ گرینگ زانیوه‌ و له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌فه‌رموێت: "قوتایبان سه‌ری ڕمن له‌گه‌شت شۆڕش و ڕاپه‌رینێكدا ،، لاوان شورای پۆڵاینن بۆ پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان".
هیچ گومانی تێدانیه‌ ئه‌م دوو ڕێكخراوه‌ به‌ درێژایی مێژووی دامه‌زراندنیان له‌خه‌باتی بزاڤی ڕزگاریخوای نه‌ته‌وه‌كه‌مان دانه‌براون و به‌گڕو تینه‌وه‌ خزمه‌تیان كردووه‌، چونكه‌ هه‌ستیان به‌ به‌رپرسیاریه‌تی كردووه‌ به‌رانبه‌ر پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ی و نیشتیمانیه‌كان و هه‌میش جێگه‌ی متمانه‌یه‌ی بارزانی نه‌مر بوونه‌ ڕاستی ئه‌و بابه‌ته‌ش له‌وه‌دایه‌ ئه‌مرۆ به‌شێكی زۆر له‌و كاره‌به‌ده‌ستانه‌ی له‌ حكومه‌ت و ده‌زگا فه‌رمیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن ڕۆژگارێك كادیری یه‌كێك له‌م دوو ڕێكخراوه‌ بوونه‌ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی زیندووه‌ كه‌ ئه‌و دوو رێكخراوه‌ رێكخراوی دایكن و كارگه‌یه‌كی گرینكی به‌رهه‌مهێنانی كادیران هه‌م بۆ پارتی وه‌ك حیزب هه‌میش بۆ حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت حزبه‌كانی تریش، چونكه‌ بیرمان نه‌چێـت زۆڕێك له‌وانه‌ی ئه‌مرۆ له‌سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كانن سه‌رده‌مانێك له‌ یه‌كێك له‌م دوو ڕێكخراوه‌ ژیانی سیاسیان تێپه‌ڕاندووه‌.
ئه‌و دوو ڕێكخراوه‌ بێ وچان له‌خزمه‌تكردنی لاوان و قوتابیان دا بوونه‌، بۆیه‌ حه‌قی خۆیه‌تی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن هه‌موو هاوكاریه‌كی ماددی و مه‌عنه‌ویان پێشكه‌ش بكرێت تا ئه‌وانیش زیاتر و باشتر به‌ ئه‌ره‌كه‌كانی خۆیان هه‌ڵسن و خزمه‌تی زیاتر به‌ خاك و نیشتیمان بكه‌ن.
له‌كۆتایدا ئه‌وه‌ی ماوه‌ بڵێن یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان شایسته‌ی رێز و پێزانین، چونكه‌ هه‌ڵگری شوناسێكی مه‌زنن له‌ خزمه‌ت و دڵسۆزی بۆ توێژه‌كانیان و خاكی پیرۆزی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ هه‌میشه‌ جێگای هیوان.
Top