متمانە،بایەخی هەرێمی كوردستان وبانگهێشتی فەرمی رێزدار مەسروور بارزانیی

متمانە،بایەخی هەرێمی كوردستان وبانگهێشتی فەرمی رێزدار مەسروور بارزانیی
ترافیك و سەردانە فەرمییەكان لە سەر ئاستی بەرز بۆ هەرێمی كوردستان و هەروەها بەشداری راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بۆ كۆنفرانسی میونشن لە ئەڵمانیا ، پیشاندەری دروستبوونی ئەو پێگە و متمانەیەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بە سەركردایەتیی سیاسی گەلی كورد و هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی دەستورری . ئەمساڵ لە كاتێكدا هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی بەفەرمی بە سەرۆكایەتی بەرێز مەسروور بارزانیی بەشداری لە 55هەمین كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش دەكات ، ناوچەكە لە بەردەم رووداو و پێشهات و گۆرانكاریی دایە، ناوچە ، عێراق و هەرێمی كوردستان لە نێو چەقی ئەو گۆرانكارییە چاوەروانكراوانەن هەروەها بە هۆی بوونی پێگە و بایەخی هەرێمی كوردستان بە تایبەت لە شەڕی جیهانی تیرۆر و هەروەها پێگەی سیاسی و دیپلۆماسی وئێكۆنۆمی بایەخێكی زۆر و جێگەی متمانەیە كۆنگرەی ئاسایشی جیهانی و سیاسەتەكانی بەرگری، ساڵانە لە ناوەڕاستی مانگی شوبات بە بەشداریی فەرماندە سەربازییەكان و سەرۆكە كاریگەرەكانی جیهان لە شاری میونشنی پایتەختی ھەرێمی باڤاریا لە باشووری ئەڵمانیا، بەڕێوە دەچێت.ئەو كۆنگرە ئاسایشییەی جیهان لە ساڵی 1963ـەوە دەستی پێ كردووە و خولی ئەمساڵی خولی ژمارە 55ـە.بانگهێشت و سەردانە فەرمییەكانی سەرۆك وڵاتان و وەزیرانی دەرەوە و باڵیۆزی وڵاتان پێش ئابڵوقەدانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغدا و دواتر و لە ئێستا بۆ كۆنفرانسی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە میونیشی وڵاتانی ئەڵمانیا، هەر لە خۆوە نییە ، بەڵكو بەرهەمی قوربانیدان و ماندبوونی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و دارێژەری نەخشەی دیپلۆماسیی سەرۆك بارزانییە كە هەموو تواناو پێگەی خۆی بەكارهێنان لە خزمەت پاراستنی كوردستاندا لە سەر ئاستی كوردستانی گەورە بە بێ جیاوازی وەكو داواكردنی پاڵپشتی لە وڵاتە زلهێزەكان هەم بۆ باشووری كوردستان و هەم بۆ رۆژئاوای كوردستان، بۆیە پێویستە كورد لە هەر چوار بەشەكەی كوردستان دا بارزانی بە سەرچاوەو مەرجەعی خۆی بزانێت و هەڵوێستەكانی سەلماندوویانە كە خەمخۆری كوردو كوردستانە لە هەموو بەشەكان بە بێ جیاوازی. گۆڕانكاریەكانی ئێستاش لە سەر ئاستی ناوچەكەو جیهان و گرنگیدان بە مەسەلەی كورد لە لایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بارزانی لەم چوارچێوەیەدا رۆڵێكی یەكجار گەورەی بینیوە لە راكێشانی سۆزی نێودەوڵەتی بۆ سەربەخۆیی كوردستان لە باشووردا دەستپێدەكات و ئێستا زۆر دەوڵەت لە ناوچەكە و جیهاندا پاڵپشتی ئیرادەی سیاسی كورد دەكەن لەم بەشەدا .هەروەها هەرێمی كوردستان لە رابردوو و ئێستادا لە توانیوێتی وەك پەناگایەكی سەقامگیر و ئارٍام ،پێكەوە ژیانی ئاشتیانە بپارێزێت . هەروەها پێشمەرگە توانیی درٍندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی لە دونیا دا تێكبشكێنێ.لە سەر ئاستی عێراقیش سەرۆك بارزانی زۆر هەوڵی دا دیموكراتی بچەسپێت بۆ رزگاربوون لە عەقلێ شۆڤێنی و رەگەزپەرستی، چەندین جار وەك ناوبژیوان پێكهاتەكانی ئەم وڵاتەی كۆكردۆتەوە، بەڵام لە دواجار سوودی نەبووە، چونكە حقدی هەندێ لە نوخبە سیاسییەكانی عێراق بەرامبەر بە كورد زۆر گەورەتر دەرچوو لەوەی كە بتوانن قبوڵی مافەكانی كورد بكەن و هەتا ئەمڕۆ بە چاوی بێگانە و دوژمن سەیری كوردیان كردووە، بۆیە لە جێی خۆی دایە هەموو كورد پاڵپشتی لە پرۆژەی سەربەخۆیی كوردستان بكەن بە سەركردایەتی سەرۆك مسعود بارزانی. دەبێت هەمووان پشتیوانی هەنگاوەكانی بین لە پێناو گەیشتن بە ئامانج ..بۆیە بینیمان دوای رووداوە داگیركارییەكەی 16ی ئۆكتۆبەر و گەمارۆدانی ئابووری و دیپلۆماسی بۆ سەر هەرێمی كوردستان ، وڵاتانی ئەوروپایی ، بەتایبەت فەرەنسا و ئیتالیا و ئەڵمانیا هاتنە سەر هێل و توانیان ئەو ئابڵوقەیە تێك بشكێنن ،هەموو ئەمانە پێمان دەڵێن كە جیهان بە بایەخەوە دەروانێتە پێگەی بەهێزی .ئەمرٍۆ وڵاتانی دۆست و نەیاری كورد گەیشتوونەتە واقیع و هێز و پێگەی هەرێمی كوردستان وەك دەوڵەتێك كە جاری دانانی نێودەوڵەتی پێنەنراوە بەڵام توانیوێتی بە سەركەوتوویی هاوسەنگی هێزو سیاسە لەگەڵ درٍاوسێیەكانی و رۆژهەڵاتی ناوین بپارێزێت و ببێتە مایە سەقامگیری و ئاشتیی و پێكەوە ژیان و پێشكەوتنی ئابووری .لە ئێستادا هەرێمی كوردستان قورسایییەكی زۆر گەورەی لە ئاستی جیهاندا هەیه و‌ مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت؛ بۆ نموونە، بەشداریی وەفدی كوردستان لە كۆربەندی ئابووری داڤۆش و كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایشی جیهانی بانگهێشتی فەرمیی بەرێز راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و دیدار و كۆبوونەوە چاوەروانكراوەكان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتان، كە وەك وڵاتێكی سەربەخۆ بوو. تەنیا وڵاتانی سەربەخۆ دەتوانن لەو جۆرە كۆنفرانسە جیهانیانە‌دا بەشداری بكەن. دیپلۆماسیی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی سەرۆك بارزانی لە ئاستی جیهاندا زۆر بەرەوپێش چووە. هەموو سەركەوتن و بەهێزییەكی هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە بۆ قارەمانەتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، كە ئەفسانەی داعشی تێكشكاند و هەروەها رێگەی نەدا نەخشەی شووم و پیلانگێری 16ی ئۆكتۆبەر بۆ داگیركردنی كوردستان سەربگرێت ..نەخشكردنی پێوەندیی دیپلۆماسیی هەرێمی كوردستان لە جیهاندا بۆ ئەو سیاسەتە دەگەڕێنێتەوە، كە سەرۆك بارزانی لەگەڵ وڵاتاندا پیادەی دەكات .هەموو ئەمانەش بۆ دارٍشتنی سیاسەت و دیپلۆماسی سەركەوتوویی سەركردایەتی سیاسی كوردستان و شەخسی سەرۆك مسعود بارزانی دەگەرێتەوە .
Top