پارتی هێزی جەماوەر و بەرپرسیاریەتی ، خزمەتكار و پارێزەری وڵات ..
February 14, 2019
وتار و بیروڕا
ئەم قۆناغەی ئێستا تاگەیشتن بەدواقوناغی بزاڤی رزگاریخوازیی و پاشان بە لوتكە گەیشتنی ئەو چیرۆكە دراماتیكییە مێژوویی و نەتەوەییە قوناغێكی هەستیار و زورگرنگە كە ناكرێ كەمتر لە بەهێزی و پتەوییەكی سیاسی و ئابووری و كۆمەلایەتی تێدا بەرجەستە ببێ. بەهێزی پایەكانی حوكمڕانییەكی سەركەوتووی دادپەروەرانە و بزاوتێكی كاریگەری ئابووری و ئاوەدانكارییە، هاوكات پاڵپشتی و پشتیوانیی جەماوەری و كۆكردنەوەی دەعمی سیاسیی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەپای سیاسەتێكی داناییانەی سەركردایەتیی كورد لە گرنگترین بەرگریكاری ئەو بەهێزییەن .میللەتی كورد ئەگەر لە دەوری سەركردایەتییەكەی یەك دەم و یەك خواست پشتیوانی لەو سیاسەتە بكاو سەركردایەتیش بە رازیكردنی نەوعی خەڵك و گەلی كوردستان ئەو پشتیوانییە درێژەی پێ بدات، ئەوكات بەغداش زیاتر مل بۆ ئەو واقیعە كەچ دەكات ، كوردیشی وەك گەلانی تری ناوچەكە دەبێ خاوەن كیانی سەربەخۆ بێ و بگاتە بە مافە زەوتكراوەكانی كە دەیان ساڵە لە پێناویدا زەریاییەك خوێنی بەخشیووە ..
دوای چوار ساڵی پر لە كێشە و قەیران گەلی كورد لە چاوەروانی هەر چی زووتر پێكهێنانی كابینەی نوێ و حكومەتی هەرێمی كوردستانە تا كو داخوازی و داواكارییەكانی هاوڵاتیان كە خۆی لە پێشكەشكردنی پرۆژی خزمەتگوزاری لە گشت سێكتەرەكان و باشتركردنی گوزەران و مووچە و لە هەمووشی گرنگتر رووبەرووی نەخۆشی ترسناكی گەندەلی و هەڵپەرستان ببنەوە ، هەمو ئەوانە وا دەكەن كە كوردستان و حوكمرٍانییەكەی زیاتر بەهێزتر ببێ .بۆ كوردستانێكی بەهێز، دروشمی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو بۆ هەڵبژاردنەكانی 30ی ئەیلوولی رابردوو، پارتی توانی دەنگی زۆرینەی خەڵكی كوردستان بەدەست بهێنێت و ببێتە خاوەنی 45 كورسی پەرلەمان، ئەمڕۆش بڕیاری چارەنووسی هەرێمی كوردستان لە دەست پارتی دایە. هاووڵاتیان خۆشحاڵن بە كۆبوونەوەی لایەنەكان و پەلەكردنیان لە پێكهێنانی حكوومەت.سەرۆك بارزانی لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن رایگەیاند، پارتی مەیدان چۆڵ ناكات و لە بەرپرسیارەتی ڕاناكات، بەڵام پارتی بڕیار دەدات. سەركردایەتی پارتی وەكو هێزی زۆرینە نێچیرڤان بارزانی، وەكو بەربژێری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسروور بارزانی وەكو بەربژێر بۆ پێكهێنانی حكوومەت دەست نیشان كردووە، كوردستانیان خۆشحاڵن بەو بڕیارەی پارتی و دڵخۆشن بە كۆبوونەوەی لایەنەكان و پەلەكردنیان لە پێكهێنانی حكوومەت، داواش دەكەن لە چوار ساڵی داهاتوودا كار بۆ نەمانی پاشەكەوتی مووچە بكرێت و هەروەها زیاتر گرنگی بە پرۆژە خزمەتگوزارییەكان بدرێت، بۆ ئەوەی كوردستان زیاتر پێش بكەوێت. ناكرێت پارتی دیموكراتی كوردستان چی دیكە چاوەڕوانی حزبەكان نەكات بۆ پێكهێنانی حكوومەت، چونكە ئەوە زیاتر لە چوار مانگە رۆژە هەڵبژاردن كراوە و تا ئێستا حكوومەت پێكنەهاتووە، پێویستە هەرچی زووە حكوومەت پێك بێت، بۆ ئەوەی ئەو كێشانەی كە هەن چارە بكرێن و دووبارە كوردستان بەهێز بكەوێتەوە. دەبێت حزبەكان بەرژەوەندی خەڵكی كوردستانیان لەبەرچاو بێت، نەك بۆ هەندێك پلە و پۆست پێكهێنانی حكوومەت دوا بخەن، ئێستا كەشوهەوای كۆبوونەوەكان باشە و هەندێك بڕیار لە كۆبوونەوەكان دەدرێن، ئەوەش ئێمەی خۆشحاڵ كردووە و داوا دەكەین هەرچی زووە لایەنەكان بگەنە یەك و لە ماوەیەكی نزیكدا حكوومەت و پەرلەمان پێك بێت، بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە پرۆژە خزمەتگوزارییەكان بكرێتەوە و كوردستان زیاتر پێش بكەوێت.پارتی دیموكراتی كوردستان دوو كاراكتەری بەهێزی خۆی كاندیدكردووە، ئەوەش ئەوە دەردەخات كە پارتی دەیەوێت كوردستان زیاتر بەرەو پێشەوە بچێت و ئەو كێشانەی كە هەن چارە بكات و كوردستان زیاتر پێش بخات، بۆ ئەوەی كەس نەتوانێت دەست بۆ كوردستان درێژ بكات و كورد بە مافە ڕەواكانی خۆی بگات كە بە درێژایی مێژوو قوربانی بۆ دەدات. دەبێ تەنها بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان لەبەر چاو بگرن و كێشەكان چارە بكەن و كوردستان زیاتر پێش بخەن، بۆیە هیوادارین هەموو حزبەكان وەكو پارتی لە خزمەتی خەڵكی خۆیاندا بن، تا باروگوزەرانی خەڵك خۆشتر ببێت و ئەو كێشانەی كە هەن چارە بكرێن، چونكە لە ماوەی رابردوودا خەڵك ماندووبووە و زۆر زەحمەتی بینیوە و دەیەوێت لە داهاتوودا ژیانی خۆشتر ببێت و ئەو ناخۆشیانە لەبیر بكات. كوردستانیش بەرەو بەهێزتربوون و ئایندەیەكی گەش هەنگاو بنێ..