پارتی ، بارزانی قوتابخانەی خۆراگری ، تێكۆشان و سەربڵندییە..

پارتی ، بارزانی قوتابخانەی خۆراگری ، تێكۆشان و سەربڵندییە..
خۆراگری گەلی كورد لە ماوەی سەدەی رابردوو ، خوێن بەخشین و گیانفیدایی هێزی پێشمەرگە وەك سیمبوڵی ئازایەتی و ئازادی و مرۆڤایەتی لە هەموو جیهان ، بوونی پێشمەرگە، كەسایەتی بەهێز و خاوەن ئەزموونی وەك سەرۆك مسعود بارزانی و بەكارهێنانی سیاسەتێكی سەركەوتوویی دیپلۆماسی هاوسەنگ لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهان ، كورد چیتر تەنیا چیاكان دۆستی نین ،بەڵكو ئێستا بەدەیان وڵاتی زلهێز و لە ئەوروپاو ئەمەریكا و هەموو جیهان پشتیوانی و دۆستی كوردن ..رۆڵی سەرۆك بارزانی وەك مەرجەع كە وەكوو سومبولێكی نێو نەتەوەیی كورد لە هەموو كاتێك زیاتر بەرجەستە دەكرێت و پێشوازی سەرۆك بارزانی لە لایەن سەرۆكەكانی ئەمەریكا و یەكێتی ئەورووپا، هەروەها پێگەی دیپلۆماسی و سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانی لە هاوكێشە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وایكردووە كە كوردستان ببێتە ترافیكی هاتووچۆی بەرپرسە باڵاكانی وڵاتانی جیهان هەروەها پێشوازی لە ئاوارەكانی كوردستان و عێراق و هەر وەها كەمە نەتەوایەتییەكان سەرەڕای كێشەی ئابووری هەرێمی كوردستان و ناوچەكە ئەوە رۆڵی سەرۆك بارزانی بەرجەستە تر كردووە.سەرۆك مسعود بارزانی وەك رابەری بزاڤی رزگاریخوازیی نیشتمانیی كوردستان و كەسایەتییەكی كاریگەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش، هەمیشە وەك مەرجەعێك حیساب بۆكراو و خودان هەڵوێست و كردار سەیركراوە، بۆیە لە زۆر لاوە لەلایەن دوژمن و ناحەزانەوە حیسابی وردی بۆ كراوەو هەوڵدراوە كەوا لە كەسایەتیی كارێزمیی جەنابیان بدرێت، هەموو لایەك باش دەزانن خۆبەدەستەوەدان لە فەرهەنگی بارزانی-دا بوونی نییە، سەرۆك مسعود بارزانی نوێنەرایەتیی ئیرادەی گەلی كوردستانی كردووەو، تا ئێستاش ئەو نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلی كوردستان دەكات، بۆیە دوژمنان هەوڵیانداوە لە رێی هێرشكردنە سەر كەسایەتیی سەرۆك بارزانی، ئیرادەی گەلی كوردستان بشكێنن، بەڵام خۆشبەختانە مسعود بارزانی وەك چیایەكی سەركەش و خۆڕاگر بەرامبەر هێرش و پەلاماری ناحەزان و دوژمنان وەستاوەتەوەو بە هێمنی و لێهاتوویی و سیاسەتی حەكیمانەی خۆی هەوڵ و هێرش و پیلانی ناحەزو دوژمنانی پووچەڵ كردۆتەوەو، بەردەوام هیوایەكی نوێی بە گەلی كوردستان بەخشیوە. دوژمنان و داگیركەران و كۆیلەكانیان هەموو جۆرە پیلان و چەكێكیان لە دژی كورد و بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان بەكارهێنا بە مەبەستی راوەستاندنی كاروانی سەربەخۆیی كوردستان ، رەنگە توانیبێتیان بۆ ماوەیەك كۆسپ و بەربەست لە بەردەمیدا دروست بكەن ،بەڵام ئیتر ناتوانن هیچ جۆرە رێگرییەك لە بەردەم ئەو ئامانجە گەورەیە دا بگرن و گەلی كورد بە رابەرایەتی سەرۆك بارزانیی ، بەشداری لە گەورەترین پرۆژە دیموكراسی كە ئەویش پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بوو بە سەركەوتوویین توانیی بە هەموو دونیا بڵێت كە هیچ كەس ناتوانێ‌ نكۆڵی لە بوونی كورد و خاكی كوردستان و مێژوویی دەیان ساڵەمان بكات و بەرگریی قارەمانانەی دوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017 یش بەڵگەی حاشاهەڵنەگرە كە چیتر داگیركەران و نەیارانی كورد ناتوانن نكۆڵی لە بوونی كورد و مافەرەواكانی بكەن و ئەمڕۆ یا سبەش دەبێ‌ گەلی كورد ببێتە خاوەن كیانی سەربەخۆیی خۆی .. گەر سەیری دۆسیە و كارنامەی سەرۆك بارزانی بكەین، دەرك بە پێگەی نێودەوڵەتی كارێزمایی بارزانی دەكەین كە هەم سەرۆكە و هەم پێشمەرگە. رەمزەكانی مانەوەی بارزانی لە لووتكەدا، تەنیا ئەوە نییە كە كوڕی مستەفا بارزانی و یادگاری كۆماری كوردستانە و لە ژێر ئاڵای كوردستاندا لەدایكبووە، بەڵكو پابەندبوونیەتی بە بەهاكانی خاك و نەتەوە و دەوڵەت و تێگەیشتنیەتی لە چەمكی پیرۆزی پێشمەرگە و هەوڵەكانی بووە بۆ بەرزكردنەوەی پێگەی كورد و درووستكردنی پشتیوانیی جیهانی بۆ دامەزراندنەوەی كۆماری كوردستان، لەو پێناوەشدا تەڕاتێنی زۆری دیپلۆماسی كردووە و بە سیاسەتێكی حەكیمانە لە ناوچەكە و لە ئاستی دونیادا بە تێگەیشتن و تێگەیاندن لەگەڵ بڕیاردروستكارانی سیاسەتدا گفتوگۆی كردووە، بەرهەمی ئەو گوفتومانەش پێشوازییە فەرمی و نێودەوڵەتییەكانە كە وەك سەرۆكی وڵاتێكی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ دەكرێ. لە رابردوو و ئێستادا ، چە لە سەر ئاستی ناوچەكە و نێو دەوڵەتی سەرۆك بارزانی پێگەیەكی بەهێز و كارایی هەیە لە پرسە ستراتیژییە نێو دەوڵەتییەكان دا ، ئەوەش نەك تەنیا بۆ هەرێمی كوردستان و ناوچەیەكی دیاریكراو بەڵكو كارایی و كارێزمایی سەرۆك مەسعود بارزانی بۆتە جێی بایەخ و ناوەندە ئاكادێمی سەربازیی و سیاسییە نێو دەوڵەتییەكان و ئەمڕۆ ناتوانن بە بێ‌ گەرٍانەوە بۆ لایی سەرۆك بارزانی و تاوتوێكردن و راوێژ نەكردن كار لە سەر پرۆژە ستراتیژییە نێو دەوڵەتییەكان بكەن ، ئەمەش وایكردووە كورد بە سەرفرازییەوە ئایندەیەكی گەش لە چاوەروانیدا بێت . سەرۆك بارزانی هەموو كات خۆی بە خەمخۆر و دڵسۆزیی هەر تاكێكی كوردستانی زانییەوە هەست نەنەوەیی و نیشتیمانییەكانی وایكردووە نەیارانی كورد لە نێو و دەرەوە بە دەیان جۆر پیلانگێری و چەواشەكاری هەوڵی دروستكردنی بەربەست لە بەردەم بەدێهێنانی مافە نەتەوەییەكانی دروست بكەن و بخۆڵقێنن . بەڵام بەدڵنییاییەوە سەرۆك بارزانی بە پشتیوانیی دڵسوزان و نیشتیمانپەروەران و وڵاتانی دۆستی كورد ، مافەكانی كورد دەستبەرە دەكات و دەمانگەێنێتە كەناری ئارٍام .لە هەمانكاتیشدا كورد پێوستە كات بە فێرۆ نەدات و خۆی بەشتی لابەلا سەرقاڵ نەكات و یەكریز وتەبا بن بۆ گەیشتن بە مافەرٍەواكانمان.هەروەها گەرٍانەوە بۆ لایی سەرۆك بارزانی بۆ پرسە هەستیارەكانی ناوچە و عێراق و وەك كەسایەتی و مەرجەعێكی دیار دەگەرێنەوە ، كە ئەمە خۆی لە خۆیدا پێگە كورد بەهێز تر دەكات ..
Top