مێژوو سەڵمێنەری ئەو راستیبە كە لە قۆناغە سەختەكاندا هەمیشە پارتی وبارزانیی فریاد رەس و پارێزەری دەسكەوت و شوناسە مێژووییەكان بوونە ، لەو پێناوەشدا هەمیشە پێشەنگبووە لە قوربانیدان و بەرخۆدان .گەلی كورد، وەك نەتەوەیەكی ڕەسەنی خاوەن ماف و خاك داگیركراو بە درێژایی مێژوویی بزاگی رزگاریخوازی لە چەنگ داگیركەران هەمووكات بە خاك و خەڵكەوە لە ژێر هەڕەشەی جینۆسایدو قڕكردندا بووە، ئەمەش وایكردووە كەوا رۆڵەكانی بەردەوام لە پێناو مانەوە لە تێكۆشان و بەرخوداندا بن، مێژووی كورد كارەسات و بەرخودان و كەوتن و هەڵسانەوەیە، دوای هەر كەوتنێك كورد بە گوڕ و تینێكی نوێوە هەڵساوەتەوەو، درێژەی بە بەرخودانی خۆی داوەتەوە، لەدوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول، گەلی كوردستان بە گوڕوتینێكی نوێوە هاتەوە كۆڕی خەبات و درێژەی بە بەرخودانی نەتەوەیی خۆیدا. لە دوای كارەساتی ئەنفالەكانی 1987 و 1988 گەلی كوردستان جارێكی دیكە كەوتەوە بەرخودان و سەرهەڵدانی بەهاری 1991 ی لە مێژوودا تۆماركرد، ئەمەش بووە هۆی لەدایكبوونی پەرلەمان و حكومەتی كوردستان، ئەو ئەزموونەش لە ماوەی 27 ساڵی رابردوودا بۆ هەموو جیهانی سەلماند كەوا ئەگەر بوار بە گەلی كوردستان بدرێت، دەتوانێت خۆی بەڕێوە ببات و دەوڵەتداری بكات، لەبەر ئەوەی كورد لە رابردوودا خاوەن دەسەڵات و شارستانییەت و كەلتووری خۆی بووە لە ناوچەكەدا، ئەگەر بواری ئەوەی پێبدرێت ببێتە خاوەن كیانی نەتەوەیی خۆی بە دڵنیاییەوە لە داهاتووشدا ڕۆڵێكی كاراتر دەگێڕێ لە پاراستن و پێشڤەبردنی شارستانییەتی ناوچەكە و بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی هاوچەرخ و مۆدێڕن لە رۆژهەڵاتی ناڤیندا، بە حوكمی ئەوەی كورد نەتەوەیەكی لێبوردەیە، باوەڕی تەواوی بە بەیەكەوەژیانی ئەو نەتەوانە هەیە كە لەگەڵیدا دەژین، ئەمەش وایكردووە هەموو كات ئەو شوێنانەی كەوا لەژێر دەسەڵاتی كورددا بوون، ببنە پەناگەیەكی ئارام بۆ ئەوانەی هەڕەشەیان لەسەرە، ئەوە لە قۆناخی خەباتی شاخ، لەدوای راپەڕینی بەهاری 1991 یشدا، كە بووینە خاوەن پەرلەمان و حكومەتی كوردستان، وەك هەمیشە كوردستان بە پەناگەی ئارامی ئازادیخوازان مایەوە، ئەو لێبوردەیی و گیانی بەیەكەوە ژیانە وایكردووە كوردستان رۆژ بە رۆژ بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێت و گەشە بكات. هەروەها مێژوو شاهیدە كە دوای ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم چۆن دوژمنان و ناحەزانی كوردستان كەوتنە پەلامارو هێرش بۆ سەر كوردستان و جۆرەها گەمارۆی ئابووری و دیپلۆماسی و بازرگانییان خستە سەر كوردستان، ئەوەی كوردستانی پاراست و خۆڕاگرانە رووبەڕووی هەڕەشەكان وەستایەوە سەرۆك مسعود بارزانی بوو، لە هەمان كاتدا بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و مسرور بارزانی وەك دوو هاوكاری سەرۆك بارزانی رۆڵی كاریگەرانەیان بینی لە تێكشكاندنی پیلانەكان، بۆیە دەتوانین بڵێین كاندیدانی سەرۆك بارزانی بۆ سەركردایەتیكردنی قۆناخی داهاتووی حوكمڕانیی كوردستان بە سوودوەرگرتن لە سیاسەتی حەكیمانە و كوردانەی سەرۆك بارزانی دەتوانن داهاتوویەكی پڕ لە ئاوەدانی و هێمنی و ئارامی بۆ كوردستانیان فەراهەم بكەن.بۆیە، دوای تێپەرٍاندنی چوار ساڵی سەخت و پەر قەیران و شەرٍی درندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی و بەخشینی 1800 شەهید و نزیكەی یازدەهەزار بریندار و بەتایبەت دوای سەركەوتن لە هەر دوو پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و كوردستان جەماوەرو هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان چاوەڕوانی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستانن، بۆ ئەوەی لە چوار ساڵی داهاتوودا ئاستەنگەكانی ئێستا تێبپەڕێنن و ژیانێكی شایستەتر بژین.پارتی دیموكراتی كوردستان وەك براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان، خاوەنی 55 كورسییە و لە دواكۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی خۆیدا كاندیدی خۆی بۆ سەرۆكایەتی كوردستان و سەرۆكایەتی حكومەتی كوردستان دیاریكرد، كە بریتین لە بەڕێزنێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستانو بەڕێز مسرور بارزانی بۆ سەرۆكی حكومەتی كوردستان، بێگومان هەردوو كاندید پەروەردەو قوتابی بەردەستی بەڕێز سەرۆك مسعود بارزانی رێبەری بزاڤی رزگاریخوازیی نیشتمانیی كوردستانن و، لە هەمان كاتیشدا دوو كاراكتەری كاریگەری گۆڕەپانی سیاسیی كوردستان و ناوچەكەن و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیشدا پەیوەندییەكی باشیان هەیە و خاوەن پێگەی بەهێزی خۆیانن، كاندیدكردنی هەردوو بەڕێزان بۆ ئەم قۆناخەی ئێستای حوكمڕانیی كوردستان، ئومێدێكی زۆر بە جەماوەری كوردستان دەبەخشێت، كەوا بە گەشبینییەوە بڕواننە داهاتووی كوردستان بەەرو بەدەسهێنانی ئامانجەگەورەكەمان. بۆیە، گیانفیدایی و خۆبەخشیمان جگە لە ئازادی و سەربڵندی بەرهەمەكەشی كوردستانێكی بەهێزتر دەبێ..دوژمنان هاو شێوەی درٍندەیەك بەردەوام لە بۆسەدان بۆ ئەوە پەلاماری كورد بدەن و رێگربن لەگەیشتنی بە مافەرەواكانی . هەر بۆیەكەسایەتیو پێگە و لێهاتووییو كاریزمای خودی سەرۆك مسعود بارزانی ، بۆ خۆی خاڵێكی هەرە لە پێشەو زۆربەی هاووڵاتیانیش ئەو راستیە باش دەزاننو دركی پێ دەكەن، چونكە دەبێ هەمووانیش ئەوە بزانن ئێستا كوردستان پێویستی بە سەرۆكێكی بە سەنگو خاوەن پێگەو بڕیار هەیە چ لەسەر ئاستی ناوخۆ یان دەرەوە. و واقعی ئێستای ناوچەكە و دۆخی كورد و كوردستان وا دەخوازێ جەنابیان سەرۆكایەتی ئەم هەرێمە بكەن، چونكە ئەو چەندین جار دووپاتی ئەوەی كردووە، كە حەز بە پۆست ناكاتو ناوونیشانی هەمیشەیشی هەر پێشمەرگەیە. ئەمەش هێمایە بۆ ئەو راستیە كە هیچ ئاماژەیەك لە ئارادا نییە بۆ پاوان كردنی دەسەڵاتو دروستبوونی دیكتاتۆریەت وەك كەسانێك وای بۆ دەچن.مێژوو و و دڵسۆزی جەنابیان بۆ كورد لە مێژووی نەتەوەییو قۆناغی خەباتی شاخو شارو ئەو هەموو ئەزیەتو هەروازو نشێوەی بینیوویەتی، پاڵپشتی ئەو راستیو زەروورەتە دەكات، لە هەمان كات بە درێژایی خەباتی نەتەوەیی سەرۆك بارزانی هەوڵی پەیوەندی دروستكردنو راكێشانی پاڵپشتی دەرەوە بووە، ئەو جۆرە پەیوەندیو ئاستی پەیوەندیەكانو تەنانەت سەرسامبوونی وڵاتە باڵادەستەكان بە جەنابیانو گەیاندنی كێشەو پرسی كورد بە بەرزترین ئاستی بڕیارو ناوەندی سیاسی جیهان، دەخوازێ درێژە بەو هەنگاوە بدرێ، چونكە هێشتا ئێمە وەك كورد نەگەیشتووینەتە تەواوی مافەكانمان، واتە سەرۆك بارزانی ئەو دەروازەی پەیوەندییەكانی كورد لەگەڵ وڵاتان بە ئامانجگەلێكی گەورە كردۆتەوە، هەر خۆیشی شایستەو شایەنی پەرەپێدانو تەواوكردنی ئەو هەنگاوەی هەیە تا كورد دەگاتە ئامانجەگەورەكە كە ئاواتی شەهیدان و نەتەوەی كوردە ..