تێشكاندنی پیلان و گەمارۆكان بە ئاڕاستەی حكومەت وكوردستانێكی بەهێز

تێشكاندنی پیلان و گەمارۆكان بە ئاڕاستەی حكومەت وكوردستانێكی بەهێز
بەدرێژایی مێژووی خەباتی گەلی كورد و بەتایبەت پارتی و بارزانیی ، بە هۆی هەڵوێستی نەگۆریان بەرامبەر بەدەسهێنانی مافەرەواكانی گەلی كورد ، بەردەوام لە نێو سێرەی داگیركەران و نەیارانی كورد بوونە .هەروەها نەیارانی كورد بە هەموو توانایەكەوە هەوڵی لاوازكردن و سرٍینەوەی قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان دا ، چەندین پیلانی قرێژیان لە دژی گەلی كورد و سەركردایەتیی سیاسی و بەتایبەت پارتی وسەرۆك بارزانیی جێبەجێكرد ،بەڵام بە خۆراگری و حیكمەت و فیداكاری توانرا گشت ئەو پیلان و لوغمە چێندراوانە پووچەڵ بكرێنەوە و لە هەمانكاتیشدا ، جگە لەشكستی دوژمنان وداگیركەران ئەوا جارێكی تر و لە دوو پرۆسەی دیموكراسیدا ،گەلی كورد دوو سەركەوتنی گەورەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و كوردستان بە دەسهێنا ،ئەوەش جارێكی تر متمانەبەخۆبوون و سەركەوتنێكی گەورەی بە سەر داگیركەران و ناحەزانی كورد بە دەسهێنا. لە هەمانكاتیشدا پەیامێكی گرنگ بوو بۆ وڵاتانی داگیركەری كوردستان و هەموو دونیا كە گەلی كورد لە ژێر هیچ گووشارێك دەستبەرداری گەیشتن بەمافەرەواكانی نابێ‌. بۆیە، بینیمان جگە لەوەی گەمارۆكان تێكشكێنران لە هەمانكاتیشدا ترافیكە دیپلۆماسییەكان گرنگتر لە جاران دەستیان پێكردەوە .هەروەها دوای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراقەوە، قۆناغێكی نوێی پەیوەندیی سیاسی لە نێوان هەولێر و بەغدا دروست بووە، ئێستا لیژنەی باڵای سەربازی پێك هاتووە بۆ دروستكردنی هەماهەنگیی سەربازی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە كوردستانییەكاندا، لەرووی ئابوورییشەوە دۆخی ئابووریی كوردستان بە بەراوردی ساڵانی رابردوو زۆر باشتر بووە، چەند ساڵێك پێش ئێستا هیچ گەرەنتییەك نەبوو بۆ ناردنی بودجەی كوردستان، سوپاس بۆ هەموو لایەك كە بە هەوڵی هەموومان ئەو پرسە لە بودجەی عێراق چارە كرا و مافەكانی كورد ئەگەرچی هەمووی نییە، بەڵام لە یاسای بودجەدا دیاری كران، سەرجەم ئەمانەیش دەرهاویشەی سەردانی سەرۆك بارزانی بوون بۆ بەغدا.سەردانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق، گرینگییەكی یەكجار زۆری ھەیە، بۆ ئەوەی ھەماھەنگیی زیاتر لە نێوان ھەرێم و بەغدادا ھەبێت و ھەوڵ بدرێت سەرجەم كێشە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا چارە بكرێن، چونكە گرینگە ھەماھەنگییەكی باش لە نێوان ھەرێم و بەغدادا ھەبێت. چوونی سەرۆكوەزیران بۆ بەغدا، بۆ ئەوەیە كە پشتگیری لە سەرۆكوەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەھدی بكرێت و، ئەو ھەماھەنگییەی ئێستا لە نێوان ھەرێم و بەغدادا ھەیە، زیاتر بێت، چونكە بۆ ئەوەی بتواندرێت كێشەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا چارە بكرێت، پێویستە ھەماھەنگیی تەواو ھەبێت و حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش ئامادەیی خۆی پێشان داوە، كە بەپێی دەستوور ھەموو كێشەكان چارە بكرێن. سەرۆك بارزانی دەرگا داخراوەكانی كردنەوە و گەشبینین پەیوەندییەكان باشتر ببن و تۆكمەتر بكرێن و هەماهەنگیی زیاتر لە نێوان هەردوولادا دروست ببێت. ڕۆژ بە ڕۆژ لە چاوی دنیا و وڵاتانی عەرەبیدا پێگەی بارزانی زۆر بەهێزتر بووە، ئێستا كوردستان بووەتە سەنتەرێكی دیار، كە هەموو لایەك ڕووی تێدەكەن و دێنەوە لای سەرۆك بارزانی بۆ ڕاوێژكردن، ئەوەیان جێگای دڵخۆشییە كە نەك هەر بێگانەكان، بەڵكوو ئێران و وڵاتانی عەرەبییش دێنەوە كوردستان، ئەوەش بەڵگەی ئەوەیە كە ڕۆڵی سەرۆك بارزانی بە كۆتا نایەت. لەلایەكی دیكەوە كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی پێك دەهێندرێت، دەبی هەموو لایەك پشتیوانی بین تا كو بتوانێت ئەركە قورسەكانی خۆی جێبەجێ بكات، بە دڵنییاییەوە بەرێزیان بە هەموو تواناوە تیشكی دەخاتە سەر گرینگیی ئەركەكانی كابینەكە، وەك داڕشتنی سیاسەتی نوێی ئابووری و بایەخدان بە سێكتەرە گرینگەكانی تەندروستی و پەروەردە و كشتوكاڵ و وەگەڕخستنەوەی كارگەكان، بەو پێیەی كاریگەرییان لەسەر بووژاندنەوەی ئابووریی كوردستان هەیە. بۆیە، هەموو ئەو هەنگاو وسەركەوتننانە پێمان دەڵێن كە گەلی كورد و هەرێمی كوردستان بە هێزتر لە جاران لە گۆرٍەپانی داكۆكیكردن و بەدەسهێنانی مافەرەواكانیان بە رابەرایەتی سەرۆك بارزانیی ئامادە دەبن و سەركەوتن و دەسكەوتی گەورە لە چاوەروانیماندایە..
Top