چیاییەكی بەرز وپوڵایین بۆ داكۆكیكردن لە مافەرەواكانی كورد كوردستان ..

چیاییەكی بەرز وپوڵایین بۆ داكۆكیكردن لە مافەرەواكانی كورد كوردستان ..
خەباتی بێ‌ وچان وو مێژووییەیەكی پر لە سەروەری و شانازیی و ئاشتیخوازانەی خانەوادەی بارزانی لە سەر ئاستی كوردستانی گەورە دا، لە پێناو یەكریزی و گەیشتن بە مافەرەواكان و دەیان نموونە و هەنگاوی چاكسازی و ئاشتی لەسەر دەستی ئەم بنەماڵەیە هاوێژراون، بۆ بنیادنانی ئاشتی و پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و رێزگرتن لە هاووڵاتی، لەسەر بنەمای مرۆڤ بوون نەك لەسەر بنەمای نەتەوەیی یان ئایینی. هەر بۆیە پێموایە ئەم پاشخان و رابردووە و ئەو ژینگە دەروونیە، وایكردووە كەسێكی ئاشتیخوازو مرۆڤ دۆستی وەك سەرۆك بارزانی بێتە بەرهەم. بارزانی وەك رابەر و كەسایەتیەكی دیار و كاریگەر لە دروستكردنی بڕیاری ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەیر دەكرێت . بارزانی لەوەتەی دەستی بە خەباتی رزگاری و ئازادی كردووە، بۆ ئەوە كاری كردووە ئاشتی بەسەر شەڕدا سەركەوێت و گەلی كورد لەسەر خاكی خۆی بە ئاشتی‌و دوور لە چەوساندنەوە بژیت. هەرگیز بڕوای بە شەڕ و توندوتیژی نەبووە، بۆیە چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی لە بواری ئاشتی، لەلایەن رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانەوە پێی بەخشراوە، لەبەر رۆڵی كاریگەر و ئاشتیخوازانەی سەرۆك بارزانی لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش گوێ بۆ بۆچوون و تێبینی و سەرنجەكانی بارزانی رادەگیرێ. بارزانی لەسەر ئاستی نەتەوەی كوردیش هیوا و ئومێدێكی گەشە لە دڵ و دەروونی هەموو كوردێكدا، هەتا ئەوانەش كە لە رووی سیاسیەوە جیاواز لە بارزانی بیر دەكەنەوە، هەر بۆیە بارزانی كەسایەتیەكی كاریگەری هەیە لەدروستكردنی بڕیاری ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. خوا نەخواستە ئەگەر شەڕێكی دیكە لەسەر كورد فەرز بكرێت، ئەوا بڕیارەكانی بارزانی تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەشلەژێنێ، لەبەر ئەوەی زۆربەی گەلی كورد بە رابەر و سەرۆك و مەرجەعی خۆیانی دەزانن، هەر بارزانی بوو رێگری كرد لە سەرهەڵدانی شەڕی براكوژی لە رۆژئاوای كوردستان و هەموو هێز و لایەنە سیاسیەكانی لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆكردنەوەو رێكەوتنی پێ ئیمزا كردن، هەموویان لەژێر یەك چەتر كۆكردەوە، كە ئەویش ( دەستەی باڵای كورد )یە. هەر ئەو پشتگیری و گەورە سەیركردنی گەلی كوردیشە بۆ بارزانی سەنگ و پێگەی كوردی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی رۆژ بەرۆژ بەهێزتر و كاریگەرتر دەكات. بە شێوەیەكی گشتی ئامانجی خەبات و تێكۆشانی سەرۆك بارزانی،گەرٍاندنەوەی مافەزەوتكراوەكان و لەنێویاندا سەربەخۆیی و ئاشتییە بۆ كورد و كوردستان.ئەمڕۆش بەهێزتر لە جارانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەم هەلومەرجە سیاسی و ئابووری و سەربازیەوە رۆڵی خۆی وەكو حزب و سەرۆكەكەی كە سەرۆك مسعود بارزانیە كاریگەری یەكلاكەرەوەیە كە ناكرێت بەراورد بكرێت لەگەڵ حزبەكانی تەمەنی پارتی لە ناوچەكە هەر كۆتاییان پێ هاتووە یان ڕەنگە كورسییەك دوو كورسی یان لە پەرلەمان نەبێت، بەڵام پارتی لەگەڵ واقع و هەلومەرجە مێژووییەكان گونجاوەو حزبی رابردوو ئێستا و ئایندەیە. ئەمڕۆش پارتی دوای ئەم ئەزمونە دورودرێژە مێژووەكەی پڕە لە سەروەری و قوربانیدان و پێگەیەكی گرنگی هەیە لە هاوكێشە سیاسیەكان لە كوردستان و ناوچەكە بۆیە ئاساییە كە پارتی و سەرۆكەكەی روبەرووی فشار و قەیران و پیلانی جۆراوجۆر ببێتەوە چونكە هەڵگری پەیامێكی گەورە و پیرۆزی نەتەوەی و نیشتیمانیە. بۆیە بەرپرسیاریەتی پارتی لەم قۆناغە بەرپرسیاریەتیەكی گەورەیە بە دڵنیایەوە پارتی و سەرۆكەكەی لە ئاستی ئەم قۆناغە مێژووییە دەبنپارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی بارزانیی بە درێژایی‮ ‬زیاتر لە حەوت دەیەی خەباتی بێ‌چوچانی ‬هەموو كات ‬تێكۆشاوە و هەوڵی ‮ ‬داوە لە پێناو جێبەجێكردنی‮ ‬ئەو بەرپرسیاریەتەی‮ ‬لەسەر شانیەتی،‮ ‬كە خۆی‮ ‬دەبینێتەوە لە بەدیهێنانی‮ ‬مافە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬سیاسەت و خەبات و كاركردنی‮ ‬نەپساوەو بەدیهێنانی‮ ‬ئارامی‮ ‬و ئاوەدانی‮ ‬و سەرجەم دەستكەوتەكانی‮ ‬تر،‮ ‬شاهێدی‮ ‬مێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬بەرپرسیاریەتیەكەیەتی،‮ ‬لەسەرئاستی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و نەتەوایەتی‮ ‬و حزب و حوكمداریەتی،‮ ‬بۆیەش ئەمڕۆ پارتی‮ ‬لەبەردەم بەرپرسیاریەتێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬میللەتەكەی‮ ‬دایە،‮ ‬كە وەكو گەورەترین حزب لە هەرێمی‮ ‬كوردستان هەڵبژێردراوە،‮ ‬هۆكاری‮ ‬ئەم فراوانی‮ ‬و گەورەییەی‮ ‬پارتیش دەگەڕێتەوە بۆ هەڵگرتنی‮ ‬ئەو بەرپرسیاریەتیە گەورەیەی‮ ‬لەسەر شانی‮ ‬بوو،‮ ‬بەتایبەت لە چوار ساڵی‮ ‬ڕابردوو،‮ ‬كە سەرەڕای‮ ‬هەموو ئەو نەهامەتی‮ ‬و كێشە سیاسی‮ ‬و سەربازی‮ ‬و ئابووریەی‮ ‬ڕووی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان كرد،‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بە پێچەوانەی‮ ‬حزبەكانی‮ ‬تر،‮ ‬كەوتە ژێر بەرپرسیاریەتێكی‮ ‬یەكجار گەورە،‮ ‬چونكە زۆربەی‮ ‬حزبەكان كە بەشدار بوون لە پێكهێنانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬بنكەفراوانی‮ ‬پێشوو،‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و حكوومەتیان لە نیوە‮ ‬ڕێگای‮ ‬تونێلێكی‮ ‬تاریك و سەختدا بەجێهێشت و‮ ‬ڕوویان لە گەلی‮ ‬كورد وەرگێڕا،‮ ‬كە گەیشتن بە‮ ‬ڕووناكی‮ ‬و سەركەوتن بەسەر دۆخەكەدا تا‮ ‬ڕادەیەكی‮ ‬زۆر ئەستەم بوو،‮ ‬هەر بۆیەش گەلی‮ ‬كورد لەم ساتەدا تاكە ئومێدیان بۆ دەربازبوون لەو هەموو كێشە ئاڵۆزانە دا پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بوو،‮ ‬كە دواتر پارتی‮ ‬توانی‮ ‬بەهەوڵی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و جەنابی‮ ‬سەرۆك و هەروەها سەرۆكی‮ ‬حكوومەت،‮ ‬ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕێنن و دیسانەوە ببنە جێگای‮ ‬متمانەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬بۆیە لە ئێستادا پارتی‮ ‬دەیەوێت لە پێكهێنانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ئایندەدا ئەم ئەزموونەی‮ ‬پێشوو كە حكوومەتی‮ ‬بنكەفراوان و شان تەكاندنی‮ ‬حزبەكان بوو لە بەرپرسیاریەتی‮ ‬دووبارە نەكاتەوە،‮ ‬بۆیە پارتی‮ ‬ئەم جارە لە پێكهێنانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ئایندەدا زۆر جەخت لەسەر ئەو خاڵە دەكاتەوە كە ئەو حزبانەی‮ ‬بەشدار دەبن لە حكوومەت،‮ ‬دووبارە پارتی‮ ‬و حكوومەت لە نیوەی‮ ‬ڕێگا بەجێنەهێڵن و خۆیان لە بەرپرسیاریەتی‮ ‬میللەتێكی‮ ‬ماندوو نەدزنەوە،‮ ‬هەروەها پێویستە هەروەك چۆن لە قۆناغێكی‮ ‬ئارام و بێ كێشەدا،‮ ‬بەردەوامن لە حكوومەت بەوشێوەیەش ئەگەر هەر كۆسپ و تەگەرەیەك هاتە بەردەم حكوومەتی‮ ‬ئایندە،‮ ‬پێویستە بە بەپێی قەبارەی‮ ‬خۆیان بەرپرسیاریەتی‮ ‬هەڵبگرن و لە حكوومەت بەردەوام بن تاوەكو دۆخەكە تێدەپەڕێت،‮ ‬چونكە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دەیەوێت چوارساڵی‮ ‬داهاتوو قۆناغێكی‮ ‬ئارام و خۆشگوزەران بێت و،‮ ‬هەروەها كوردستانێكی‮ ‬بەهێزلە هەموو سێكتەرەكان بوونیات بنرێت ، بۆ گەیاندنی دۆزی كورد بەرە و كەناری دڵنییاییی ..
Top