کێکەکە با ئەمجارە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی دا دابەش بکرێت نەک پلچەوانەکەی

کێکەکە با ئەمجارە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی دا دابەش بکرێت نەک پلچەوانەکەی
سەرەتا دەمەوێت باسی ئەوە بکەم کە هندێک لایەنی سیاسی سەرباری ئەوەی کە لە پڕوسەی دەنگدانی ماوەیێک بەر لە ئێستا بە شێوەیێکی بەرچاو سەنکی جەماوەری خویان لە دەستدا و ئەو حزبە سیاسیە نین کە جەماوەری کوردستان متمانەیان پێ مابێت و متمانەیان پێ نەماوە

بەڵام دەبینین هەمان قەوانەی چەند ساڵی ڕابردوو لێدەدەن و دەیانەوێت زور زیاتر لە ماف و سەنگی خویان بەشداری لە پڕوسەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا بکەن

و هیچ حسابێکیش بو دەنگی هاونیشتیمانیان نەکەن کە ئەمەش ئەو پەڕی بڕوا نەبونە بە بنەماکنی دیموکراسیەت.

شایای باسە دابەشکردنی کێک لە سەر حسابی دەنگی گەل شتێکی ناڕەوایە و بو جەند ساڵی داهاتوش مەترسی گەورە لێی دەکەوێتەوە
وکاریگەری خڕابی دەبێت لە سەرپڕوسەی هەڵبژاردن و هاوڵاتیان زور زور کەمتر بەشداری هەڵبژاردن دەکەن

چونکە دەگەنە ئەو بڕوایەی کە پڕوسەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان شتێکی بێ مانایە و ئەمەش مافێکی ڕەوای گەلە کە ئەو کات بەم شێوەیە بیر بکەنەوە و ئامادە نەبن دەنگ بدەن.

پێم وایە پارتی دیموکراتی کوردستان نابێت ئەمجارە بە هیچ شێوەیێک لە مافی زورینەی گەل خوش ببێت و لە پێناو ڕازیکردنی چەند لایەنێکی سیاسی

کە بێجگە لە هینانی نەهامەتی و مەینەتی بو گەلی کوردستان هیچیتریان نەکزدووە
بویە باشتر وایە پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگی زورینەو ڕەوای گەل بکاتە پێوەری دانوستاندنەکان نەک ڕازیکردنی ئەو لایەنانەی کە ئاماژەم پێدان
و دابەشکردنی کێکەکە بە ئاراستەی بەرژەوەندی گشتی بێت نەک پێچەوانەکەیوە ئەمە من بە کارێکی ئاسانی نازانم

چونکە دەستوەردانێکی هەرێمی هەیە و دەیهەوێت لە هەمو لایەکەوە ئەو لایەنە سیاسیانەی کە بە ئەڵقە بە دەستی خویان دەزانن لە پڕوسەی دەنگدانەوە تا پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت هەرێمی کوردستان بە پێگەیێکی سیاسی بە هێزەوە بەشدار بن
وبەشی زوری کێکەکە بوخویان مسوگەر بکەن و زەڕەرمەندی یەکەمیش پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت.

بە هەند وەرگرتنی پرەنسیبی بەرژەوەندی گشتی ئەرکێکی ئەخلاقی نیشتیمانیە
وە بە بڕوا بون بە بنەماکانی دیموکراسیەت ئەم ئەرکە بە ئاسانی جێبەجێ دەکرێت
چونکە پرەنسیبی سەروەری یاسا بە هێز دەبێت و یاسا بڕیار لە سەر هەمو لایەن و جومگەکانی وڵات دەدات و شێوازی سیستماتیکی لە بەڕێوەبردنی وڵات ڕۆڵ دەگێڕێت نەک ئەحزاب و ئەشخاس

بەمەش دەبینە خاوەنی سیستەمێکی سیاسی دیموکراسی بە هێز و دادپەروەری کۆمەڵایەتی ڕەنگ دەداتەوە بە ڕێژەیێکی باش لە هەمو شوێنێک.

لە کوتایی دا پێشنیار دەکەم وەک هاوڵاتیەکی ئەم هەرێمە داوام ئەوەیە لە هەمو ئەو حزبە سیاسیانە ی کە خویان بە کوردپەروەرو نیشتیمان پەروەر لەقەڵەم دەدەن

لەمڕو بەولاوە بیر لە چەسپاندنی بەرژەوەندی گشتی بکەنەوە و دور بکەونەوە لە بەرژەوەندی تایبەتیەکان

بە تایبەت لەم قوناغە هەستیارەی ئێستادا کە چاوەڕوان دەکرێت گوڕانکاری گەورە ڕوبدەن لە ناوچەکەدا و کوردیش بەشێکی گرنگی ئەم گوڕانکنریانە بێت

بویە یەکڕیزی و یەکدەنگی ئێمەیە کە دەتوانێت دوزی کورد پاڵ پێوەبنێت بەرەو کەنارێکی ئارام وسەرکەوتنی یەکجارەکی.
Top