بەردەوامیی كاروانیی پرشانازیی كوردایەتی و كوڵنەدان..

بەردەوامیی كاروانیی پرشانازیی كوردایەتی و كوڵنەدان..
دارشتنی نەخشەی سایكس بیكۆ و دامەزراندنی چەند وڵاتێكی دیكتاتۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شكستێكی گەورە و ستراتیژی بوو كە فەرەنسا و بریتانیا دژی نەتەوە و پێكهاتە جیاوازەكانی ئەو ناوچانەیان كرد كە دیارترینیان گەلی كوردە ، ئەوان پێیان وابوو كە دامەزراندنی حكومەتی ناوەندی بەهێز دەتوانێت كۆنترۆڵی هەموو شتەكان بكات و بەرژەوەندیەكانی رۆژئاواش بپارێزێ‌ ، كارەكتەری سەرەكی لە ڕێكەوتننامەی سایكس بیكۆ دەوڵەت بوو بەواتا كلاسیكیەكەی ، بەو واتایەی كە دەوڵەت سەنتەرە و هەموو ڕۆلێك بۆ دەوڵەتە ، بەڵام مێژووی خوێناوی ڕابردووی ناوچەی ڕێكەوتنەكە ئەوەی سەلماندووە كە دەوڵەت تەنها ئامرازێكە بۆ سەركوتكردنی ئەوانی تر ڕژێمی سەددام و ئەسەد و علی عبداللە سالح و حسنی موبارەك نمونەی ئەو حكوموتانەبوون ، ئاسایش و قەیرانی ناسنامە لەگرنگترین ئەو فاكتەرانە بوون كە سایكس بیكویان بێ‌ واتا كرد ، بە درێژایی تەمەنی ئەو ڕێكەوتنە نەیتوانی ئاسایشی ناوچەی ڕێكەوتنەكە دابین بكات ، ئەویش بەهۆی بەریەك كەوتنی سنورە جوگرافیەكان و سنورە نەتەوەییەكان ، گەلی كورد كە مەزڵومترین گەلی بەشخوراوی نێو ڕێكەوتنەكەبوو هەرزوو كەوتە خەبات كردن دژی ئەو سنورانە دەتوانین بڵێین كە زیاتر لە سەدەیەكە بە سەر تەمەنی ئەو ڕێكەوتنە شوومە گوزەر دەكات كە گەلی كورد لە خەبات و تێكۆشاندا بووە ، چونكە پێش دروست بوونی پارتی دیموكراتی كوردستان شۆڕشی تری وەك شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران ، شۆڕشی شیخ عبدالسلامی بارزانی و شۆڕشی شێخ محمود وقازی محەمەد و….. هتد شۆڕشی سنورداربوون دژی سنورە دەسكردەكان ، بەڵام دامەزراندنی پارتی بەبەرنامە و نەهجی نوێ‌ بوو هەروەها شۆڕشێكی نەبڕاوە و گشتگیر بوو ، سەركردەكانی ئەم پارتە مستەفا بارزانی ، سەرۆك مسعود بارزانی سەركردەی سەربازی و سەركردەی سیاسی بوون ، بەهیچ جۆرێك سازشیان لەسەر یەك بست لەخاكی كوردستان نەكردووە ، هەمیشە خەباتیان بۆ تێكشكاندنی سنورەكانی سایكس بیكۆ كردووە ، ناسنامەی كوردبوون و كیانێكی سەربەخۆ بۆ گەلی كورد لەباشوری كوردستان ستراتیژی سەرەكی خەباتی پارتی بوون كە تائیستاش بەردەوامە ، چونكە عیراقی كۆن تەنها ناسنامەی عەرەبی ئیسلامی هەبوو ، هەروەها عیراقی نوێش تەنها لەدەستووردا و لەسەر كاغەز دیموكراسییە ، ئەگینا ئێستا ناسنامەی مەزهەبی و تایفیشی بۆ دروست بووە ، كوردستانیش توشی هێرشی زۆر گەورەی تیرۆرستانی داعش بووە ، لەلایەكی ترەوە حكومەتی عیراقیش گەمارۆیی ئابووری و سیاسی و بگرە سەربازیشی خستەسەر كوردستان ، بەڵام گەلەكەمان بە پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سەرۆك بارزانی و هاوكاری سەربازی دۆستانی توانی ئەم قەیرانەش تێپەڕێنێت و ئایندەیەكی گەش چاوەروانمانە . ه نزیكەی سەدەیەكە دەریاییەك خوێنمان بەخشیی تا كاروانی خەبات و سەربەخۆییمان گەیاندە ئەمرٍۆ.میللەتی كورد بەگشتی‮ ‬و پێشمەرگە بەتایبەتی‮ ‬بە بارودۆخێكی‮ ‬سەخت و دژواردا تێپەڕی‮ ‬لە خراپی‮ ‬باروگوزەرانی‮ ‬ژیان و دابینكردنی‮ ‬پێداویستیەكانیان لە خواردن و جلوبەرگیان،‮ ‬ئەگەر سەیری‮ ‬مێژووی‮ ‬گەلانی‮ ‬ئازادیخواز بكەین كە ئێستا خاوەنی‮ ‬كیانی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و وڵاتی‮ ‬خۆیانن،‮ ‬ئەوا لە شەڕ‮ ‬و كوشتاری‮ ‬گەورەی‮ ‬جەنگە جیهانییەكاندا بەزۆر بارودۆخی‮ ‬هاوشێوەی‮ ‬ئێمە تێپەڕیون،‮ ‬ئێمەش بەبارستایی‮ ‬خەباتمان قوربانیمان بەخشیووە و نەگەیشتووینەتە ئاواتی‮ ‬خۆمان،‮ ‬بەڵام خۆشبەختانە لە سایەی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان و خەڵكی‮ ‬خۆڕاگری‮ ‬گەلەكەمان و هیمەتی‮ ‬دڵسۆزانەی‮ "‬سەرۆك بارزانی‮" ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان بەرەو قۆناغێكی نۆی و هەوڵی‮ ‬چاككردنی‮ ‬بارودۆخەكەیە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬مایەوە لەو رۆژگارە سەختانە خەڵكی‮ ‬خۆڕاگروپێشمەرگە بوون كە بەرگەی‮ ‬ئەو هەموو ناڕەحەتیانەیان گرت‮. ‬مێژوو گەواهیدەری‮ ‬ئەو راستیانەیانە بۆ نەوەكانی‮ ‬داهاتوومان،‮ ‬ئەوەش قەدەری‮ ‬چارەنووسی‮ ‬كوردبووە بەدرێژایی‮ ‬مێژوو كە زۆر بارودۆخی‮ ‬لەوە هەستیارتر و قورسترمان تێپەڕاندووە لە رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬گەورەترین لەشكری‮ ‬داگیركاری‮ ‬بەعس،‮ ‬هەر لە جینۆساید و ئەنفال و كیمیاباران و راگواستن و رووخانی‮ ‬گوندەكانمان،‮ ‬هەروەها گەلی كورد لە ماوەی رابردوو و رووبەرووی چەندین كێشە و پبلانگێری بۆوە و بە هۆی پێداگری لە سەر مافەرەواكانی ، گوشار و گەمارۆكان نەیانتوانی ویست و هەستی كوردپەروەری و نیشتیمانپەروەری لە نێو ناخمان سارد بكەنەوە و رێگری لە كاروانی خەبات و تێكۆشانمان بگرن ، بۆیە، ئێستاكە بە پالبَپشتی دڵسۆزان بەهێزتر لە جاران ئەو كاروانە پرشانازییە بەرێبەرایەتی سەرۆك بارزانیی بەرەو ئاسۆیەكی گەش و بەدیهێنانی ئامانجە گەوەرەكەیە و بۆ هەمووان سەڵمان كە گەلی كورد هەر ماوەو دەشمێنێ و دەگات بەئاواتی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮. خزمەتكردنی گەل و نیشتیمان ئەو ستراتیژە هەمیشە و نەگۆرەی قوتابخانەی كوردایەتیی كە لە گشت قۆناغەكانی خەبات بەردەوام هەوڵی بۆ داوە و لە پێناو سەربەستی و سەركەوتنی كورد وكوردستان .پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬لە گشت قۆناغەكاندا خەبات و تێكوشانیان لەپێناو پاراستنی‮ ‬كورد و كوردستان بووە و دەبێت و قوربانی‮ ‬گەلێكیان پێشكەش بە دۆزی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانیی‮ ‬كوردستان كردووە و تەنها ئامانجی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬هەمیشە هەوڵدان بووە و هەوڵدانە بەمەبەستی‮ ‬گەیاندنی‮ ‬كورد و كوردستان بە سەرفرازی‮. ‬ پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬لە خەباتی‮ ‬چەكداری‮ ‬و خەباتی‮ ‬شارستانی‮ ‬دا رۆڵێكی‮ ‬پێشەنگیان هەبووە و هەیە،‮ ‬بە تێپەڕبوونی‮ ‬قۆناغەكان هەتاكو ئەمڕۆ و بۆ داهاتووش كار بو ئەوە دەكات كە هەرێمی‮ ‬كوردستان بەرەو بوونیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز ببات بە شێوەیەكی‮ ‬پراكتیكی،‮ ‬هەروەك چۆن لە پرۆسەی‮ ‬دەنگدان بو پەرلەمانی‮ ‬كوردستان دروشمی‮ ‬سەرەكی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بریتی‮ ‬بوو لە بوونیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز،‮ ‬بوونیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێزیش بەو سەركردانە دەكرێت كە خۆیان بە خاوەنی‮ ‬گەل و نیشتمانەكەیان زانیوە و دەزانن و گەلەكەی‮ ‬خۆیان لە دژوارترین قۆناغەكاندا بەجێنەهێشتووە و دوو نموونەی‮ ‬زیندووشمان هەن،‮ ‬لەم چەشنە سەركردانە،‮ ‬ئەوانیش رێزداران نێچیرڤان بارزانی‮ ‬و مەسرور بارزانین‮. ‬ ئەمڕۆ دوخی‮ ‬سیاسیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەسەر هەموو ئاستەكاندا گۆڕانكاریی‮ ‬بەسەرداهاتووە،‮ ‬بەپێی‮ ‬ئەنجامەكانی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬دەنگدانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق و پەرلەمانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬لە هەردوو پرۆسەكەدا بە جیاوازیەكی‮ ‬زۆر لەگەڵ حزبە سیاسییەكانی‮ ‬دیكە بە پێشەنگ مانەوە لە نێو گۆڕەپانی‮ ‬سیاسیدا بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬و متمانەی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانیان بەدەستهێنا‮. ‬ بۆیە پێویستە ئەمجارە پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬ئەم پێگە جەماوەرییە بەهێزەی‮ ‬خۆیان لە پێناو بەرژەوەندی‮ ‬گشتیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا بەكار بێنێنن و زاڵ بن بەسەر هەموو ئەو بەربەست و رێگریانەی‮ ‬كە هەندێ لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬دروستیان كرد،‮ ‬لە پێناو لاوازكردنی‮ ‬پێگەی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬و رووخاندنی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬كەواتە نابێ زیاتر لە قەبارەی‮ ‬خۆیان مافیان پێبدرێت،‮ ‬واتە هەرلایە و بە گوێرەی‮ ‬قەبارەی‮ ‬خۆی‮ ‬بەشداری‮ ‬سیاسی‮ ‬پێبكرێت،‮ ‬نەك زیاتر،‮ ‬چونكە پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬ئەزموونێكی‮ ‬زۆر تاڵیان هەیە،‮ ‬لەگەڵ هەندێ لایەنی‮ ‬سیاسیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و پێویستە بە هەند وەربگیرێت،‮ ‬لێرەدا دەگەینە ئەم راستییە ئەویش ئەوەیە كە بوونیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز بریتییە لە رەچاوكردنی‮ ‬دەنگی‮ ‬گەل و رێزگرتن لە ئیرادەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە گشت بوارەكاندا لە پێناو كوردستانێكی ئاوەدان و بەهێز.. هەنگاوەكانی گەلی كورد بەهێزتر دەبێ‌ بۆ گەیشتن بە مافەرەواكان و لووتكە و كەناری دڵنییایی..
Top