چ ووژدان و دارووخانە؟؟؟
February 9, 2019
وتار و بیروڕا
بۆ ئەو مەبەستەش :هەندێ گروپ و کەسانى باڵا دەست بە تایبەتى لە سنورى شارى سلێمانى خوشەویست و کوردایەتیدا ، بە توانایەکى بێسنورى دارییەوە سەرگەرمى دامەزراندنى کەناڵى ڕاگەیاندنى جوراوجورو سازدانى کورو دیبەیتن و، کومەڵێک قەلەم بەدەستیان تەیارکردووە لە ێیناوى ئەوەى بە (هزرى ڕەشى لادەرى ) قەڵەمە ژەهراوییەکانیان بیخەنە گر و شکوى گەل و ولات و بزوتنەوەى کوردایەتى لەکەداربکەن ، تەنانەت تا ئەو ڕادەیە لە بێووژدانى داوادەکەن گەلەکەمان بپارێتەوە بۆ ئەوەى داگیرکەران متمانەمانەمان پێبکەن ؟؟، چ ووژدان و داروخانێکە ؟؟؟ سەدساڵە هەر لە دەوڵەتى بەزور سەپێنراوى عیراقدا ئەنفال دەکرێین ، گەل و نیشتیمانمان پاکتاوى نەتەوەیی دەکرێت ، بەزەبری هێزى چەکدار کەرکوک و ناوچەکانى دیکەى کوردستانى دەرەوەى هەرێمى داگیردەکرێن ، چەند ساڵێکە نانبراوکراوین ، بەداخەوە هێشتا هەندێ ناخ ڕەش و هەڵگرى(رووشنبیرى ملکەچبوون و خو بە هیچ زان ) ،لە دەزگایەکى بەرزى زانستیدا وەکو (زانکۆى سلێمانى) ڕێگایان بەخۆ داوە لە چواچێوەى دیبەیتێکى بەناو زانستیدا ، پەیامى بێهیوایی و لێکترازانى نیشتیمانى و کاڵبوونى هەستى نیشتیمانى و نەتەوەیی پەخش بکەنەوە .