پارتی،بارزانیی هەمیشە هیوا و ئومێد بۆ ئەمڕۆ، ئایندە ..

پارتی،بارزانیی هەمیشە هیوا و ئومێد بۆ ئەمڕۆ، ئایندە ..
سەرۆك بارزانی لە ماوەی رابردوو ، پێشبینی هەموو ئەو بارودۆخە و پەیوەندییانە و پیلانەكانی بەغدای دژی كوردستان كردبوو ، بۆیە هەندێك ئەو هێز ولایەنانە پێیان وابوو كە ئەو كێشە وگرفتانە هۆكارێكی دیاریكراوە بۆ نموونە ئەنجامدانی مافی ریفراندۆمی سەربەخۆیی . بەڵام دوای هێرش و داگیركاری 16ی ئۆكتۆبانەر گشت ئەو مەرامانەی دەسەڵاتدارانی بەغدا ئاشكرا بوون.
ئەوەی دەمهەوێت ئاماژەی پێبكەم ئەوەیە بۆ ئەوەی لەوە زیاتر بەغدا سوود لە ناكۆكیی و ناتەبایی هێزو لایەنە كوردستانییەكان وەرنەگرێت بۆ فشار خستنە سەر هەرێمی كوردستان ، پێوستە هەمووان لە ژێر یەك چەتری ئەنجوومەنی باڵایی سەركردایەتی كوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆك مسعود بارزانی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی بەرفراوانی نیشتیمانیی ساز بكرێ و بە یەكدەنگ و یەكهەوڵوێست رووبەرووی پیلانەكانی رژێمی بەغدا ببنەوە .
سەرۆك بارزانی دەتوانێ بە هاوكاری هێزو لایەنە نیشتیمانپەروەرەكان وەك فریاد رەسێك بە حیكمەت و تەجرووبەی خۆی ئەو رەوشەش بە سەركەوتوویی و بە قازانجی میللەتەكەمان بشكێتەوە.
بەڵگەی سەركەوتنەكانی سەرۆك بارزانیش لە ماوەی رابردوو بریتیتن لە : سەركەوتنی پێشمەرگە ، پردێ‌ ،سحێلا ، ریفراندۆمی سەربەخۆیی ، سەركەوتن لە كۆبانێ‌ ،ئەفرین ، هێنانەدەەرەوەی پارتی و یەكێتی لە لیستی تیرۆری نێو دەوڵەتی . تێكشكاندنی ئابڵوقەی سیاسی و دیپلۆماسی سەپێندراو بە سەر میللەتەكەمان .سەركەوتنی هەرێمی كوردستان بە سەر درندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی و پاراستنی هەرێمی كوردستان لە هەوڵی تەواندنەوەی قەوارە سیاسییەكەی كە بەرهەمی خەباتی دەیان ساڵە و خوێنی هەزاران شەهیدە .بۆیە لەم قۆناغەدا پێوستە غروورە سیاسیی و حزبایەتییە تەسكەكان تێكیشكێنرێت و بیر لە بەرژوەندیی باڵایی میللەتەكەمان و كوردایەتی بكەینەوە .
نابێ‌ ئەو راستییەش فەرامۆش بكەین كە سەرۆك بارزانیی خاوەن پێگەیەكی سیاسی و كەسایەتییەكی بەهێزە چ لە سەر ئاستی ناوچە و كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتیی و بۆ گشت پرسە سیاسی و چارەنووسسازەكان بۆ لایی سەرۆك بارزانیی دەگەرێنەوە و ئەوەی پێوستە ئەوەیە هەموو لایەنە سیاسەكانی كوردستانی پشتیوانیی هەنگاوەكانی رابەری گەلی كورد بن لە پێناو گەیشتن بە كەناری دڵنیایی..چیتر ناكرێت و ناتوانرێت رۆڵی گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی خاوەن ماف لە هاوكێشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان لە بەرچاو نەگیرێت ، ئەوەی لە دیدگایی نێوەندە سیاسی و ئاكادێمییەكانی جیهان دەبینرێت ، پێگەی كوردە كە وەك نەتەوەیەكی خاوەن خاك و نیشتیمان و زمانی تایبەت حیسابی بۆ دەكرێت .هەر بۆیە ئەمڕۆ كورد بۆتە كاراكتەرێكی گەورەو ئەو زلهێنانەی پێشتر كوردیان بەناوی جۆراوجۆر تۆمەتبار دەكرد ئێستا بوونەتە پشت و پەناو بەردەوامن لە سەر تەموی كردنی كورد و دۆست و دووژمنەكانیشمان لەوە تێگەیشتن بەبێ كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەمەی سیاسی و ئابووری ناكرێ و ئەو دراوسێیانەش كە كوردیان بەخێڵ و پێشمەرگەش بەمیلیشیا ناوزەد دەكرد، لە هەر هەنگاوێكیان ئەبێ مامەلە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكەن، زۆر دەوڵەتی زل هێزیش باش دەزانن كە ناتوانن بوون و پێگەی كورد لە بەرچاو نەگرن و باش دەزانن كە سەردەمی سرٍینەوەی كورد بە سەر چووە و گەلی كورد لە ماوەی رابردوو توانی شەرٍی گەورەترین رێكخراویی تیرۆریستی بكات و لە هەمانكاتیشدا رووبەرووی گەورەترین قەیرانی دارایی و لێشاویی هاتنی ئاوارەكان و هەوڵی سرینەوەی داگیركەران و كێشەی گەورە ببێتەوە و ئەزموون و دەسكەوتەكانی لە مەترسی لە ناوچوون بپارێزێت و لە هەمانكاتیشدا لە دوو هەڵبژاردنی چارەنووسسازیش سەركەوتنی گەورە و متمانەی نێودەوڵەتی بەدەست بێنێت و گەمارۆ و بە ستەڵەكانیش تێك بشكێنێ‌ .هەوڵەكانی جەنابی مەسعودبارزانی سەرۆكی هەرێم، خەریكە بەر دەگرێت و لە سەر ئاستی جیهانی وەك سەرۆكی جیهان پێشوازی لێ دەكرێت، سەرۆكێك كە زۆری نەماوە دەوڵەتەكە رابگەنێت و جیهانیش پشتیوانی دۆزی كورد و مافەرەواكانی دەكات .. ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر ئاسایی بوونەوە و شكاندنی بەستەلەَكانی نێوان هەولێر و بەغدا بكەین دەبینن كە ،لە شەش مانگی ڕابردوودا کورد پێگەی دیار بووە لە بەغدا، کەوتنە سەرپێی پەرلەمانی کوردستان، ئاستی پەیوەندییەکان بەرەو پێشەوە دەبات، چونکە بینیمان دانوستانەکانی ڕابردوو بەرھەمدار بوون لەوەی ھێزی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، تا پێکەوە بە پێی دەستوور ئیدارەی ئەو ناوچانە بکەنمێژوو خەباتی رزگاریخوازی كوردستان شاهیدە كە كاتێك مستەفا بارزانیی نەمر سەركردایەتیی شۆرشی ئەیلوولی كرد، گەورەترین و فراوانترین شۆڕش لە مێژووی كورد، زلهێزترین وڵاتی ناوچەكەی ناچار بە دانوستان كرد لە پێناو بەدەستهێنانی مافی گەلەكەیدا، بۆ ئەوی بیسەلمێنێ كە گەلێكی میانڕەو و ئاشتیخوازین و ئامادەی دانوستان بوو كاتێك رژێم ئامادەیی دەڕبری، لە دەرەئەنجامدا ڕێككەوتنی ئاداری ۱۹۷٠ی لێ كەوتەوە، رێككەوتنێك بۆ یەكەم جار وڵاتێكی داگیركەر دانی نا بە بوونی كورد لە ولاتەكەیدا، هاوكات توانی بۆ یەكەم جار دەسەڵاتی كوردی لە ناوچەكەدا بكاتە واقع و سنووری كوردستان دیاری بكات.لە ۲٠٠۳وە، پارتی دیموكراتی كوردستان دووبارە گەڕایەوە بەغدا، بە هەماهەنگیی لایەنە كوردستانییەكان زۆرینەی مافەكانی كورد لە دەستووری عێراقیدا جێیان كرایەوە و پێشمەرگەش گەڕایەوە گشت ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم و لە رێگەی وەزیری دەرەوە توانرا پێگەی كورد لە ئاستی جیهاندا بە شێوەیەك بەرەو پێش بچێت و وڵاتان كوردستان وەك نموونەیەكی سەركەوتوو سەیر بكەن، سەردانی بەردەوامی وەزیران و سەرۆكوەزیرانی وڵاتان بۆ كوردستان، ئەو راستیە دووپات دەكاتەوە.
ھەبوونی کابینەیەکی حکوومەت کە لایەنە سەرەکییەکان تێیدا بەشدار بن، ھۆکاری سەرەکییە بۆ ئەوەی سەقامگیری لە ھەرێمی کوردستان بێتە ئاوارە، بەتایبەتی کۆدەنگیی یەکێتی و پارتی زۆر گرینگە بۆ ئەوەی پێکەوە دانوستان لەگەڵ بەغدا بکەن، بۆ کۆی پرسەکان، واتە ھێزێکی زیاتر دەبەخشێت بە کورد بەرانبەر بە عێراقپاش بڕیاری بڕینی بودجە و مووچەی فەرمانبەران و دواتر هاتنی داعش بۆ عێراق و دواهەمینیان بەكارهێنانی هێز لە رووداوەكانی ۱٦ی ئۆكتۆبەر، پارتی دیموكراتی كوردستان بە شێوەیەكی تەواو بایكۆتی حكوومەتی عێراقی كردبوو، بەڵام لە دوایی كۆتا هەڵبژادنەكانی پەرلەمانی عێراق، جارێكی تر بە هێزەوە گەڕایەوە بەغدا و سەردانەكەی سەرۆكی بەدوادا هات، كە ئەنجامەكەی ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەكان و پەسەندكردنی بودجە لە بەرژەوەندیی كورددا بوو، بێگومان لە داهاتووشدا چاوەڕوانی زیاتر دەكرێت، بە تایبەتی ئاساییكردنەوەی بارودۆخی ناوچە كوردستانییەكان. بەھێزیی کاندیدانی پارتی بۆ ھەردوو پۆستی سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە خاڵێکی ئەرێنی دەبینێ بۆ ئەوەی ھەردوو کاراکتەرەکە پێشتر ڕۆڵیان ھەبووە لەسەر بەھێزیی پێگەی ھەرێمی کوردستان. "کاندیدانی پارتی، ھەم نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێم و ھەمیش مەسروور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، یەکێکە لە خاڵە بەھێزەکانی پارتی کە دەیەوێ کارەکتەری بەھێز بۆ ئەو پۆستانە دیاری بکات و ئەوانیش ئەزموونێکی دەوڵەمەندیان ھەیە لەوەی بتوانن کوردستان بەرەو پێگەیەکی بەھێزتر ببەن،بۆیە بوونی حكومەتێكی بەهێز ، دەبێتە هۆی داكۆكیكركردن و یەكدەنگی لە پێناو جێبەجێكردنی مافەدەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت 140ی دەستوور و كەركووك ..
Top