لە بنی دێڕ و پشتی هەناسەکاندا
February 7, 2019
وتار و بیروڕا
سەرەتای مانگی داهاتوو پێشوازی یادی ڕاپەڕین و ٢٨ ساڵ حکومڕانی کوردی دەکەینەوە، لە کوردستان ئازادی و ئازادی بیرۆڕا دەربڕین بوونی هەیە. فرەیی لە پێکهاتی کۆمەڵگا و لەپاڵیدا فرەیی حیزبایەتیش بوونی هەیە، لە نێو کۆمەڵگایەک دیموکراسی و ئازادی بەرکەماڵبێت، لە نێو ئەو کۆمەڵگایەدا کێشمانکێش هەیە، ململانێ و کێبڕکێی هێزەکان تا پێشبڕکێی چینە کۆمەڵایەتیەکان بوونی هەیە، دەی کوردستان ئەم کێشمان کێشە بەزیادەوە بوونی هەیە، ئەگەر ڕووناکی بخەینەسەر ئەزموونی ٢٨ ساڵ حکومڕانی کوردی و کوردستانی، بە بارێکدا خۆشحاڵدەبین ئەزموونێک لەتەمەنی ڕادیارە بوونی هەیە و کاری باشکراوە، گەشە و پێشکەوتن و ئاوەدانی و ئارامی بوونی هەیە. بە باری ڕەخنەو پەرێشانیمان بۆ پتەوکاریی لە هەرێمی کوردستان کەمووکوری و کەمئەزموونی و ناتەواوی لە ژیان و گوزەرنی خەڵکدا بوونی هەیە.
بەهەرحاڵ پاڵنەری پشتی ئەم وتارە، ئەو دیاردە نادروست و بکوژەیە، کە لە ئێستادا لەبەشێک لە بەرهەمی نووسەران و ئەدیبان و هونەرمەنداندا هەستی پێدەکرێت و هەیە، لە بنی دێڕ و پشتی هەناسەکاندا!! هەڵوێستگیریی دژی سەربەخۆیی و گیانی سەربەخۆخوازی دەخوێنرێنەوە! بەناوی پەرۆشی و لە ژێر ماسکی ئۆپۆزسیۆنبووندا تەووژمێک دژی ئیرادەی گەلی کوردستان دەوستنەوە، لەبەرهەم و بیر و خامەیاندا "لە بنی دێڕ و پشتی هەناسەکانیاندا" ئاوبە ئاشی دوژمندادەکەن.
" لە بنی دێڕ و پشتی هەناسەکاندا" ئەو هونەرەی سەردەمانێک هەڵگریی فیکریی نەتەوەی و گیانی فیداکاریی بوو، ئێستا بۆتە هونەری ژەهراویکردنی کۆمەڵگاو دەکرێتە لەمپەر و ئاستەنگ لەبەردەم سەربەخۆیی دا!.