كابینەی نۆیەم ،خزمەتگوزاری ،گەشەپێدانی وڵات و نەهێشتنی گەندەڵی بەرەو كوردستانێكی بەهێز ..

كابینەی نۆیەم ،خزمەتگوزاری ،گەشەپێدانی وڵات و نەهێشتنی گەندەڵی بەرەو كوردستانێكی بەهێز ..
قونابخانەی كوردایەتیی ئەو هێزە نیشتیمانی و كوردستانییە كە ستراتیژی سەرەكیی خزمەتكردنی گەل و نیشتیمان و پارێزگاریكردنە لە بەرژوەندییە باڵاكانی كورد و كوردستانە ،بۆیە ، هەر چۆن لە رابردوو ئامانجی خزمەتگوزاری و پێشكەوتنی گەل و وڵات بووە لە گەشت بوارەكاندا بۆ خوڵی ئەمجارە و حكومرانی هەرێمی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان دوو كاراكتەری بەهێزی خۆی دیار كردووە، بۆ ئەوەی بتوانن بە ئەدایەكی باش حكوومەت و هەرێمی كوردستان بەهێزتر بخەن، ئەوەش دەچێتە چوارچێوەی جێبەجێ كردنی ئەو بەڵێنەی كە پارتی بەخەڵكی كوردستانی داوە، هەروەها دەبێت پەرلەمان لە خولی پێنجەم پرۆژەی چاكسازی پەسەند بكات، هەروەها ئەو پرۆژانەی كە خزمەتگوزارینە، بەتایبەتی بوودجە هەتا پەرلەمان بوودجە پەسەند نەكات، ناتوانێت بە تەواوەتی ئەركی خۆی جێبەجێ بكات، هەروەها كۆمەڵێك پرۆژەی دیكە كە گرێدراون بە پەروەردە و تەندروستی، هەروەها كەرتی كشتوكاڵی، لەگەڵ دەستوور، كە دەستوورێكی سەردەم بێت و مافی هەموو پێكهاتەكان تێدا پارێزراو بێت، دەبێت هەموو ئەو پرۆژە یاسانە پەسەند بكات. پارتی بانگەوازی بۆ ئەوە دەكرد كە كوردستانێكی بەهێز حكوومەتێكی بەهێز دروست بكات، بەتایبەتی كە ئێستا بارێكی گران لەسەر ملی پارتییە، بەتایبەتی كە خەڵكی كوردستان زیاتر لە جارەكانی دیكە باوەڕی بە پارتی دا، ئەوە باری پارتی قورستر كردووە كە بە جددیتر بۆ كوردستانێكی بەهێز كار بكات، هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم و مەسروور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی حكوومەت ئەو ڕاستیە دەردەخات كە پارتی دوو كاراكتەری بەهێزی خۆی كاندید كردووە، بۆ ئەوەی بتوانن بەرنامە و ئەدایەكی باش حكوومەت و هەرێمی كوردستان بەهێز بخەن، ئەوەش دەچێتە چوارچێوەی جێبەجێ كردنی ئەو بەڵێنەی كە پارتی بەخەڵكی خۆی داوە، پاراستنی یەكڕیزی نێو ماڵی كوردی، بەهێز بوونی لایەنە سیاسییەكان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دیالۆكەوە و گەیشتن بە ڕێككەوتن، بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ بەغدا ڕێككەوتن ئەنجام بدەن و هەرێمی كوردستان بەهێز تر بێت و دەستی دەرەكی لە كوردستان دوور بخەنەوە .
زیاتر لە چوار مانگ بە سەر هەڵبژاردنەكانی 30/9/2018 گوزەر دەكات ، كە ئامانجی سەرەكیی لە هەڵبژاردنەكان دوای چوار ساڵ كێشە و قەیران و گەمارۆسەپێنراو بە سەر هەرێمی كوردستان ،ئەوا كەش و هەوایەكی ئارام بێتە ئاراوە تا بە باشترین شێوە خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاوڵاتیانی كوردستان بكرێت .پارتی دیموكراتی كوردستان وەك هێزی یەكەم كە توانی زۆرینەی كورسیەكانی پەرلەمان بەدەست بێنێت و حزبی یەكەم بێت ، پارتی هەرزوو بەربژێرەكانی خۆی یەك لایی كردەوە بۆپۆستی سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەرێم ، كەچی تائێستا لایەنەكانی تر نەیان توانیووە كاندیدی خۆیان بۆئەو پۆستانە دیاربكەن كە بەر یان دەكەوێت، تائێستا چەندین كۆبوونەوە كراوە لەنێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕان و لایەنەكانی تر كەچی تائێستا نەمان بینی ئەنجامی ئەو كۆبوونەوانە بگاتە ڕێككەوتنێك كەوا كابینەی نۆیەم پێك بهێندرێت .
پارتی دیموكراتی كوردستان دەیەوێت پێكهێنانی حكومەت بەسەركەوتوویی بەزووترین كات كابینەی نوێی ڕابگەیێندرێت بەڵام كێشەی راستەقینەی دواكەوتنی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت بۆ ئەو كێشانە دەگەڕێتەوە كە هەندێك حیزب دەیانەوێت لەكاتی بەشداری كابینەی نوێی حكومەتدا پشكی زیاترییان لە قەبارەی راستەقینەی خۆیان لەناو حكومەت دەست بكەوێت تەتایبەتی لە پۆستی سیادیەكاندا بەلام ئەوەی گرنگە پارتی دەیەوێت حكومەتێكی بەهیزی نیشتیمانی دروست بكات و ڕیزی دەنگی هاولاتی بگیرێت و مافی گشت هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەگشت پێكهاتەكانەوە پارێزراو بێت.هەڵبژاردن بۆ ئەوەیە هەر هێز و لایەنێك بە رێژە و قەبارەی خۆی رازی بێ‌، تەنها بۆئەوەی بەرگێكی یاسایی بكەنە بەر دەرچوونی خۆتان كە بڵێن بەدەنگدان و هەڵبژاردن ئەو ئەنجامەمان بەدەستهێناوە ،حزبە كورسی كەمەكان دەڵێن دەبێت وەك حزبی یەكەم هەمان ماف و ئیمتیازاتان هەبێت ،كەوایە بەبێ هەڵبژاردن بۆخۆتان پۆستەكان دابەشبكەن و ئەو بێنەو بەردەیە مەكەن و خەڵك مەكوژن لەچاوەڕوانی كۆبوونەوەكانی خۆتان ، كەدەشهێنە دەرەوە ئەنجامی كۆبوونەوەكانتان یەكسانە بەهیچ ، ئێستا كێ هۆكارە لەپێكنەهێنانی حكومەت ؟ چۆن دەگەنە ڕێكەوتن ؟ گەر ڕێك نەكەوتن ئەنجامەكەی چۆن دەبێت ، دیسان دوئیدارەی؟ ئەوحزبانەی لەناوماڵی خۆیان ڕێك نین ئەی چۆن دەچنە كۆبوونەوەكان كەنازانن پۆست و پلەو پایە دەدەن بەكوێ لە ئەندامانی خۆتان ، ئەوەندەی شەڕ بۆپۆستەكان دەكەن بیرتان لەبەرژەوەندی خەڵك كردۆتەوە؟ ئەوەی زەرەرمەندی یەكەمە خەڵكە نەك حزبەكان .
دواخستنی پێكهێنانی حكومەتی كوردستان كاریگەری لەسەر پەیوەندیەكانی هەولێرو بەغداش درووستكردوە،چەندە كابینەی نوێ‌ دوابكەوێت لەگەڵیا كۆمەڵێك كاریش دوا دەكەون و ناچنە پێشەوە لەناو خۆی كوردستانیش، بۆیە دەكرێت لایەنەكان بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان لەبەر چاو بگرن لەبەر خاتری چاوی خۆیان بەدەست هێنانی پلە و پۆستی زیاتر ئاستەنگ دروستنەكەن بۆیەكتری ، ئەوانەی بەشداری نەكردنی خۆشیان یەك لاكردۆتەوە قورسایان ئەوەندە نییە كە ببنە هێزێكی ناڕازی كاریگەر و بتوانن شتێك بەشتێك بكەن ، بۆیە پارتی دیموكراتی كوردستان بەرپرسیاریەتی زیاتری لەسەر شانە بەو پێیەی هێزی یەكەمە بە كورسێكی زۆری پەرلەمان تائێستاش سەردانەكانی بەردەوامن بۆلای یەكێتی و گۆران ، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانی خەڵكە تائێستا ئەو سەردان و كۆبوونەوەنانە هیچیان لێ‌ شین نەبووە ، ئەم دووهێزەش وەك هێزی یەكەم خۆیان هەژماردەكەن و پلەو پۆستی زۆر باڵایان دەوێت گەر بەمافی خۆشیان بێت ئەوەی لەهەڵبژاردن بەدەستیان هێناوە بای ئەوەندە نییە كە داوای دەكەن لە هێزی یەكەم ، بۆیە، كات بەفیرۆدان لە بەرژوەندی دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان نییە و خزمەتكردن و بەرژوەندیی هاوڵاتیان دەبێ‌ ئەوڵییەتی هەموو بەرژوەندییەكی تر بێ‌. هەروەها لە ئایندەدا رۆتینیات كەم بكەنەوە كە بۆتە فەرهەنگێكی كۆن لە نێو دام و دەزگاكانی هەرێمی كوردستان، كابینەكانی رابردوو بەتایبەتی كابینەی هەشتەم هەوڵی دا ئەو رۆتینیاتانە نەمێنن، كابینەی نۆیەم بەردەوام بە كارەكانی كابینەكانی دیكە دەدات، بۆ ئەوەی ئەو كارانەی لە كابینەكانی رابردوو تەواو نەكران ئەو تەواو بكات، سەرۆكی حكوومەت میكانیزمی كارەكانی جیاوازتر دەبێت، بەڵام بەردەوامی دانە بە سیاسەتی كابینەكانی پێش خۆی لە پێناو خۆشگوزەرانی لە گشت بوارەكاندا و بونیاتنانی كوردستانێكی بەهێز بەرەو ئاسۆیەكی گەش ..
Top