(ڕێگا ڕاستەکە لای پارتیەو لە هەولێرە)

(ڕێگا ڕاستەکە لای پارتیەو لە هەولێرە)
٭دوای پرۆسەی ئازادی عێراق هەولێر هەمیشە ووێستگەی بوونیادنانەوەی پرۆسەی لێکنزیک بوونەوەی سەرجەم لایەن و پێکهاتە جیاوازەکانی عێرق بوەو بوە بەچەترێک بۆ کۆکردنەوەی هەمووان و بڕیارە قورس و گرێکوێرەکان لە هەولێرەوە چارەسەرکراون

٭ بەشداری کوردو ڕۆڵی بۆ بوونیادنانەوەی عێراق و نوسینەوەی دەستور زادەی بڕوابوونی هەولێربوو بە پێکەوە ژیانێکی نوێ و بوونیادناێکی جیاوازو ژیانێکی ئاشتیانەو خۆشگوزەرانیەکی دوورودرێژ بۆ سەرجەم عێراقیەکان وەلێ ئەوە بیری ڕەشتی تیرۆری هێزگەلی سوونەو تینوێتی تۆڵەی سەدساڵەی شیعەبوو ووڵاتیان کرد بەخەرابستان و گەلەکەشیانکرد بە سووتماکی نێوانیان و سەرەنجام ووڵاتیان کرد بە تونێلێکی تاریک و بەشێک لە جەهەنم

٭هەولێر لەدوای نا ئومێدبوون لە بەغداد و دوای پێشێلکردنی(٥٥)مادەی دەستوری تایبەت بەمافەکانی گەلی کوردو بڕینی بەشە بوودجەو مووچەی هەرێمی کوردستان و پەلاماردانی خاکی کوردستان هەڵی لاوازکردنی ئەزموونی حکومڕانی هەرێمی کوردستان و دوای ماوەیەکی زۆر لە ئاگادار کردنەوە سەرنجام بڕیاری ڕیفراندۆمی پڕشکۆی گەلی داو بەجیهانی ووت جارێکی دیکە ژێردەستەیی و هاووڵاتی پلە قبوڵ ناکەین

٭دوای خیانەتی(۱٦ی ئۆکتۆبەر)و هەوڵی دوژمنکارانەی عێراق و پیلانگێڕی هەرێمی و بێدەنگی دەولی هەولێر جارێکی دیکە ڕێگە ڕاستەکەی هەڵبژاردەوەو لە(پردێ و سحێلاو تلسقۆف)هەموانی وەستاندو بەجیهانی ووت تەسلیم نابین و لەسەر ڕاستە ڕێگەی خۆمان بەردەوام دەبین و سەرەنجام بینیتان هەموو ڕێگاکان هاتنەوە هەولێرو دۆست و دوژمن چاویان لە هەنگاوەکانی سەرۆک بارزانیەو دێنە بارەگاکەی بۆ ڕاگۆڕینەوەو ئامادەسازیی گۆڕانکاریەکانی عێراق و ناوچەکە

٭ئێستا ئیتر کاتی ئەوەیە یارونەیار دان بەوەدابنێن کە هەولێر بەڕابەرایەتی بارزانی خاوەنی ڕێگا ڕاستەکەیەو بۆ تێگەشتن و خوێندنەوەی دۆخەکە بەگشتی پێوویستە بارەگای بارزانی خاوەن ڕاوبۆچون و ڕایی خۆی بێت و لەسەر کۆی مەلەفەکان بۆچوونەکانی سەرۆک بارزانی بەهەند وەر بگیرێت

٭ڕێگە ڕاستەکەی هەولێر پێیووتین کە بۆ بەزاندنی هێزێکی سیاسی پێوویستیت بە هێزی لۆژیکە نەک لۆژیکی هێز
سەرکەوتنی پارتی لە هەڵبژاردنەکانی عێراق و کوردستان سەلمێنەری ئەوەیە خاوەنی ڕێگە ڕاستیەکەبیت و بەرەی سربەرزی گەلەکەی خۆت جێمەهێڵە سەرکەوتوویت و بەپێچەوانە تەسلیم بوون و خۆفرۆشتن بەدوژمن هیچ سەرکەوتنێکت پێ نابەخشێت بۆیە ئێستا کاتی ئەوەیە بڵێین ڕێگا ڕاستیەکە لای پارتیە لە هەولێرە

Top