ئەمرٍۆ نەك تەنها گەلی كورد پێوستی بە پێگە و كەسایەتی بەهێز و كارێزمایی سەرۆك بارزانییە ، بەڵكو وڵاتانی ناوچەكە و عێراق و وڵاتانی دونیاش بە بەمەستی راوێژكاری و پرسە چارەنووسسازەكان و ستراتیژییەكانبی بە پێی ئەو ئەزموون و تەجرووبە و حیكمەت و شارەزاییە هەیەتی وەك مەرجێك حسیابی بۆ دەكرێت . بۆیە ، ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر سەردان و بانگهێشتە فەرمییەكان بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان بكەین دەبینین كە هەمیشە بە بێ سەردان و گفتگۆكردن لەگەڵ سەرۆك بارزانی وەك رابەر و مەرجەع ئەوا سەردانەكانیان بە نیوە تەواو دەمێنێتەوە . لە رووی نەخشەی ژیۆسیاسی ناوچەكەدا كۆمەڵێ ئەگەر و پێشهات و گۆڕانكاری هەستیار بەڕێوەن، هاتنە پێشی ئەو ئەگەر و پێشهاتانەو روودانی گۆڕانكارییەكان پێویستیان بە راوێژ و بیروڕا گۆڕینەوە هەیە، بێگومان سەرۆك بارزانی كە بە خاوەن سیاسەتێكی حەكیمانە و وردبینانە و دووربینانە و خاوەن ئەزموون ناسراوە، رۆڵێكی كارای دەبێت لەو گۆڕانگارییانەی كەوا لە ناوچەكەدا دێنە پێشەوە و روودەدەن، بۆیە گوێگرتن لە سەرۆك بارزانی سەبارەت بە پێشهاتە سیاسییەكان گرنگیی خۆی هەیە، ئەمەش پێگەی بەهێزی سەرۆك بارزانی لە گۆڕانكارییەكاندا دەردەخات و ئەوەمان پێدەڵێت كەوا بێ سەرۆك بارزانی ئەستەمە گۆڕانكاری گەورە لە ناوچەكەدا رووبدات، جەنابی شا عەبدوڵای دووەم كە ئەویش خاوەن سیاسەتێكی حەكیمانەو دووربینانەیە باش ئەوە دەزانێت كەوا سەرۆك بارزانی لە پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە لە داهاتوودا رۆڵێكی كارا و زیاتر دەبینێت، بۆیە لە رێی ئەو بانگهێشتە فەرمییە و ئەو پێشوازیكردنەی لە سەرۆك بارزانی پەیامێكی بە هەموو لایەك دا، كەوا بڕیاری گەلی كوردستان لای سەرۆك مسعود بارزانی-یە و، سەرۆك بارزانی وەك هەمیشە لە گۆڕانكارییەكانی داهاتووی ناوچەكەدا رۆڵی كاریگەری خۆی دەبێت، بۆیە پێویستە راوێژی لەگەڵدا بكرێت و بیروڕاكانی بە هەند وەربگیرێن. نەیارانی كورد هەمیشە كاریان لە سەر ئەوە كردووە تا ناتەبامان بكەن ، برسیمان بكەن و بە چەكی كۆمەڵكوژ و ئەنفاڵ و دەیان پیلانی تر ناچارمان بكەن لە ئامانج و مافەرەواكانمان پاشكەز و ساردمان بكەنەوە .دوژمنانی كورد هەر كاتێك هەستیان بە ناتەبایی و ناكۆكیی نێوان ریزەكانی گەلی كورد كرد بێ ، ئەوا ئەو درز و دەرفەتەیان قۆستۆتەوە بۆ ئەوەی رێگری و بەربەست دروست بكەن لە كاروانی خەبات و تێكۆشانمان بۆ گەیشتن بەو مافەرەوایانەی كە دەیان ساڵە لە پێناویدا قوربانیی بۆ دەبەخشین . بۆ پێوستە ئێمەش وەكو هەموو گەلانی جیهان بگەین بە مافەكانمان ، چونكە ئەوەی روودەدات هەموومان لێی بەرپرسین هەر یەكە لە ئێمە پشكێكی لە سەركەوتن و شكستدا هەیە ، كاری ئازادیخوازەكانە داوای یەكریزی و تەبایی كردن ، لای هەمووان ئاشكرایە كورد یەكریز نەبێت بەرگەی شەماڵێك ناگرێ ، چاندنی رق و كینە و شكاندنی یەكتر جیاوازی نییە لەگەڵ خواستی دووژمنان بو ئەوەی سەركەوتو بن لە داگیركردن و وێرانكردنی نیشتیمانەكەمان ، گەرەكە ئێمە بپرسین كە ئاخۆ كەی هەوڵی جددی بۆ چارەسەر كردنی ئەم كێشانە ئەدەین ئەگەر ئەم دەردە خۆ خۆریە نەبوایە بەڕای من هەر لە سەرەتاوە سەربەخۆ ئەبووین ، حاجی قادری كویی ئەفەرمووێ " تا ڕێك نەكەون قەبیلی ئەكراد هەروا دەمێنن خەرابە ئاباد " با ئیتر بەس بێت ئەم هەموو رق و كینەیە بەرامبەر بە یەكتر بائیتر هەموومان یەكتر قبوڵ بكەین و یەك دڵ بین ، با هیچ كات ئەو شەهیدانە لە یاد نەكەین كە خوێنی خۆیان رشت و خۆیان كردە فیدای ئەم گەلە بو ئەوەی بگات بە ئامانج و سەربەخۆیی كوردستان ، كە ئەم هەموو تاڵانكردن و وێرانكاریەی شارەكانی وڵاتم ئەبینم بیر ئەكەمەوە ئەڵێم چۆن یەكرێز نەبین ؟! چۆن هەموومان پێكەوە ئامانجمان بڵاوكردنەوەی ئاشتی نەبێت ، لەم باردۆخەدا پێویستە هەر تاكێك لە ئێمەی كورد بیر لە ژیان و چاكەی گشتی كوردستان بكەینەوە بەبێ بەرژەوەندی تایبەت ، تا مێژووە تاریكەكەی چەندەها ساڵەی كورد لە ژێر دەستی بسڕینەوە ، وا ئەركە لەم ساتە هەستیارەدا لایەنیگیری حیزبی وەلابنێین ، لە ئێستادا لە هەموو كات زیاتر پێویستیمان بە یەكرێزی و یەك دەنگی هەیە ، با واز لە چەواشەكردنی یەكتری بهێنین چونكە ئەوەی روویدا ڕۆیشت بوو بە رابردوو وەكو رووداوەكانی تری مێژوو بەڵام با ببێتە هەوێنێك بۆ ئاواتی سەربەخۆیمان ، چونكە ئیمرۆ گرنگە و پێویستیمان بە یەكرێزی هەیە بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی كورد ، بەڕای من ئاشتی و ئارامی و برایەتی ناوخۆ هێندەی سەركەوتن لە جەنگێكدا بە سودترە ، ئەم ڕەوشەی ئێستاش هەمووانی نیگەران كردووە خەڵكێكی زۆریش لەسەر زێدی خۆی ئاوارەی شوێنەكانی تر بوون و ژیان بە ئەستەم دەگوزەرێنن ، كە بیر ئەكەمەوە خودایە ئەبێت هەستێكی چەندە غەریب بێت مرۆڤ هەر لە سەر زێدی باو باپیرانی خۆی ئاوارەببێت و ئەشكەنجە بدرێت ، بۆیە وا پێویست دەكات ژیرانە مامەڵە لەگەل دۆخەكە بكەین و هەموومان دەست لە ناو دەستی یەكتر بین بۆ یەكریزی گەلی كورد ، چونكە بەم شێوەیە دەتوانین شوناس و خاكمان بپارێزین، باشترین وەفاداری بۆ گەل و خوێنی شەهیدان یەكریزیمانە دژی داگیركەران ، لە كۆتاییدا تەنیا رێگای كورد بۆ سەركەوتن و سەربەخۆی ، یەكدەنگی و یەكریزی بەدی دێ. ئەو دیپلۆماسییەتە حەكیمانەی بەر لە ئێستا سەرۆك بارزانی، دوای ئەوبەرێز نێچیرڤان بارزانی، دوای ئەویش بەرێز مەسرور بارزانی ئەوانە هەوڵی پەڕەپێدانی ئەو پەیوەندیانەیان دا، وڵاتانی زڵهێزیش چاویان لەسەر ئەو ناوچەیە، لە هەرێمی كوردستان پرۆسەیەك هەیە، ئەو پرۆسەیە لای ئەوان گرنگە و بە گرنگیەوە دەڕوانێ، ئەویش ئەوەیە كە زۆربەی پێكهاتەكان لە كوردستان دەژین و نەبوونەتە ژانەسەر بۆ یەكدی، كەس دەست بۆ مافی یەكدی نابات، مزگەوت و كەنیسە، هەموو چین و توێژ و مەزهەب و دینەكان لێرە ئاسوودەن، ئەوە بەلای گەلانی ئەورووپاوە كە لە لووتكەی پرۆسەی دیموكراسیدان گرنگە، ئەوە شتێكی نموونەیە لە ناوچەكەدا، ئەوە لە عێراق، لە توركیا، هەتا لە سووریا و ئێران نابینن، بۆیە مانەوە و بەهێزكردن و پشتیوانیكردنی ئەو ئەزموونەی باشووری كوردستان لەلایەن وڵاتانی ئەورووپاوە زیاتر خۆ دەسەڵمێنێت و لە ئایندەدا ئەو جەولە دیپلۆماسیانە زیاتر دەبن، هاتنی وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، هەتا وڵاتانی دیكە بۆ كوردستان مانایەكی زۆر هەڵدەگرێت و وردە وردە كوردستان دەبووژێتەوە و دەبێتە خاوەن كیانی خۆی، كوردستان بۆتە نموونەی پێكەوەژیان و نموونەی دیموكراسیەت لەناوچەكەدا، وڵاتانی ناوچەكە چەندین ساڵە دەوڵەتن و ئەورووپا پێوەیان خەریكە و پشتیوانی ئەوان دەكات كەچی هەتا ئێستا لەو وڵاتانە ئەو دیموكراسیە وجوودی نیە، بۆیە ئەو حیكمەتە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەركردایەتیە كە ئەو پلانە درێژخایەنەی داناوە و دیموكراسیەت بەلای ئەوروپیەكانەوە كارێكی زۆر گەورەیە و پێیانوایە دەبێت هەر وەكو جاران ئەوانەی پەنایان بۆ هەرێمی كوردستان هێناوە و حەوانەتەوە و ژیان و گوزەران و شوێنی ئەمنیەتیان بۆ دابین كراوە، تاكو شوێنەكانی خۆیان باشتر بكرێت، بۆیە دەبێت لەوە تێ بگەین هەرێمی كوردستان جێگەی چاوی وڵاتە پێشكەوتوو و زڵهێزەكانە، بۆیە وا ئاسان نیە لەلایەن دوژمن و ناحەزانەوە پەلەمار بدرێت، بە مەرجێك بەرەی ناوخۆیمان بەهێز بكەین، بە مەرجێك هەوڵ بدرێت پشتگیری لەو پرۆگرام و بەرنامانە بكرێت كە هەوڵ دەدرا تێپەڕێندرێن، بەڵام ڕێگری لێ دەكرا، لەگەڵ ئەوەی چاوی خەڵك بۆتەوە بۆ ئەوەی بزانێت، كە حكوومەتی بەهێز، سەرۆكایەتی هەرێمی بەهێز، پەیوەندییەكانی بەهێز لەو وڵاتە، وڵات بەرەو ئاراستەیەكی باشتر دەبات بەرەو كوردستانێكی بەهێز و لە هەمووشی گرنگتر حیكمەت و دیپلۆماسی سەرۆك بارزانیی بە هەموو دونیایی گووت كە گەلی كورد دەبێ خاوەنی كیان و سەربەستی خۆی بێ..
بۆیە، ئەمرٍۆ دەبێ گشت هێز و لایەنە سیاسەكانی كوردستانی پشتیوانیی سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانیی بن كە ئەمرٍۆ وەك پێشەنگی كاروانی كوردایەتیی بەردەوام لە هەوڵ و تێكۆشانی بێ وچاندایە بۆ گەیاندنی كورد بە كەناری دڵنییایی..