ئەزموونی ژاپۆن لە پەروەردە و فێرکردن

ئەزموونی ژاپۆن لە پەروەردە و فێرکردن
ژاپۆنیەکان دەلێن " ئەگەر پرسیارت کرد لەوانەیە لەوکاتەدا شەرم بکەیت، بەڵام ئەگەر پرسیارت نەکرد ئەوا بە شەرم کردنەکە لەگەڵت دایە بە درێژایی ژیان".
بێگومان ژاپۆن لە ووڵاتە ھەرە پێشکەوتووەکانە لە سیستەمی پەروەردە و فێرکردن و کوالێتی خوێندن بۆ چەندەھا ساڵە لە چوارگۆشەی یەکەمدایە، بە تایبەتی لە ریزبەندی دووەم یان سێ یەم ئەوەش بۆ ئەزموونی سەرکەوتووی ئەو ووڵاتە دەگەرێتەوە لە پەروەردە و فێرکردن بە شێوەیەک زۆربەی ووڵاتانی جیھان بە ئەزموونی ژاپۆن سەرسامن بە رادەیەک ووڵاتە ھەرە پێشکەوتووەکانی لە بواری ئابوری و پیشەسازی تێپەڕاند کە زۆرترین شارەزا و ئەزمووندەریان ھەیە لە زۆربەی بوارەکان و بگرە لە فێرکردنیش. لە پێش ھەموویان ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە شەرمی نەکرد لەوەی داوای کرد ئەزموونی ژاپۆن پیت بە پیت بگوازێتەوە بۆ ووڵاتەکەی و سوودی لێ ببینی، ھەر ئەوەش بوو داوای کرد تیمێک لە شارەزا و توێژەرانی سەر بە نوسینگەی توێژینەوەی پەروەردەیی، خوێندنەوەیەکی وورد بۆ ئەزموونی فێرکردن لە ژاپۆن ئامادە بکەن و ئەوە و ھەموو لایەنەکانی پەروەردە و فێرکردنی ژاپۆن و چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ژاپۆن لە فێرکردن لە پەرتووکێکی (١٧٦)لاپەرە بە چاپ گەیاند، لەلایەن وەزیری پەروەردەی ئەمریکی مۆر و واژوو کرا و لەگەڵ ژمارەیەک لە راوێژکارانی واژوویان لەسەر ئەو پەرتووکە کرد. ھەر لە بەرگرنگی ئەو پەرتووکە لەلایەن ووڵاتی کوێت و میسریش وەرگێردراوەتەوە سەر زمانی عەرەبی بۆ سوود وەرگرتن.
بێگومان پێشکەوتنی ھەر ووڵات و نەتەوەیەک وابەستەیە بە گرنگی و بایەخ دان بە فێرکردن و پەروەردە و گەشەسەندنی پرۆسەی فێرکردن، ژاپۆنیش لەو ووڵاتانەیە زۆر گرنگی بە پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن دەدات، ھەر ئەوەش بوو ئەو ووڵاتەی بنیاتنایەوە دوای ئەوەی لە جەنگی جیھانی دووەم وێران ببوو، بە گرنگی دەزانم بە کورتی تیشک بخەمە سەر گرنگیدانی ژاپۆن لە پڕۆسەی فێرکردن، لە ژاپۆن مامۆستا مووچەیەکی زۆرباشی پێ دەدرێت کە پێویستی بە ھیچ شتێکی تر نییە و بە ھیچ شێوەیەک وانەی تایبەتی نالێتەوە و ھەر لە بنەڕەتدا سیستەمی وانەی تایبەت لە ژاپۆن نییە، مامۆستایانیان خاوەن توانا و بەھرە و پسپۆڕی بەرزن و ووردن لە پاپەند بوون بە دەوام و کات و سیستەمی فێرکردن ھەر پۆلێک و ھۆبەیەک مامۆستایەکی دیاری کراوی ھەیە کە پەیوەندی زۆر باش و نزیکی لەگەڵ قوتابییەکان ھەیە، کە بەردەوام چاودێری ھاتن و نەھاتن و زیرەکی و توانایی قوتابییەکان دەکات ، وە ئەگەر پێویست بکات پەیوەندی لەگەڵ کەس و کاری قوتابیش بەردەوام دەبێت ئەو مامۆستایە بەرپرس دەبێت لە قوتابییەکانی ئەو پۆلە وەک باوک و دایکی قوتابییەکان، لە ھەمان کاتدا قوتابیانیش قوتابخانەکەیان بە سەرچاوەی زانست و زانیاری دەزانن و پاک و خاوێنی رادەگرن و خۆیان پاکی دەکەنەوە و رێزی مامۆستاکان دەگرن و بەھیچ شێوەیەک دوا ناکەون لە قوتابخانە.
پرۆگرامەکانیان بە شێوەیەک دارێژراوە وا لە قوتابی دەکات فێر ببێت و بە ئاسانی زانیارییەکان وەربگرێت و وا لە قوتابی دەکات چۆن بیر بکاتەوە و چۆن ھەڵس و کەوت بکات، بەتایبەتی ووردی لە ھەڵس وکەوت و رەفتار و دڵسۆزی لە راپەراندنی کارەکان و گرنگی ئارام گرتن و بەرگە گرتن دان بە خۆدان. ھەروەھا لە پرۆگرامەکان دا کەسایەتی قوتابی بنیات دەنرێت کەسایەتیەک متمانە و دڵنیایی ھەبێت خاک و ووڵات و نیشتمانی خۆش بوێت و شانازی بە نیشتمان و ووڵاتەکەی بکات و بڕوای بە خۆی و تواناکانی خۆی ھەبێت.
بێگومان پرۆگرامەکانی خوێندن لە ژاپۆن پرۆگرامی چڕوپڕن گرنگی بە ھەموو لایەنەکانی ژیانی تاک دەدەن بە پەروەردەیەکی درووست پەروەردە دەکرێن، ماوەتەوە بلێم ئێمە لە ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی وەزارەتی پەروەردە بیری لەوە نەکردۆتەوە سوود لە ئەزموونی ووڵاتانی وەکو ژاپۆن و سەنگاپورە وکۆریای باشوور و مالیزیا و ووڵاتانی تری پێشکەوتوو وەربگرێت؟ ھەنگاوەکانمان چی بوون؟ بەتایبەتی لە پرۆگرامەکانیان گرنگە ھەندێ لە پەرتووکەکانیان وەربگێردرێتە سەر زمانی کوردی بۆ سوود وەرگرتن و گەشەسەندن و پەرەسەندنی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە ھەرێمی کوردستان، یانیش تا چەند توانیومانە کەسانی پسپۆڕ لە ھەرێمی کوردستان وەکو شاند بنێرینە ئەو ووڵاتانە و پاپەندیان بکەین بە ئەنجامدانی سیمینارو کۆڕ بۆ کەسانی پسپۆڕ و مامۆستایان لە ھەرێمی کوردستان. یانیش تا چەند توانیومانە شارەزایانی ئەو ووڵاتانە بە فەرمی داوەت بکەین بۆ کوردستان بۆ باس کردنی ئەزموون و سەرکەوتنی ووڵاتەکانیان لە بواری پەروەردە و فێرکردن تا مامۆستاکانمان بتوانن سوود ببینن، گەر بمانەوێ پێش بکەوین و ویژدانمان ئاسودە بکەین و ئەمانەت بپارێزین دەبێ سوود لە ئەزموونی ووڵاتانی پێشکەوتوو لە پەروەردە و فێرکردن وەربگرین.
بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەر
ماستەر لە کارگێرێ پەروەردەیی
http://www.gulan-media.com/sorani/all_articles.php
گوڵان میدیا
سه‌ره‌کی هه‌واڵی كوردستانی هه‌واڵی عێراقی هه‌واڵی جیهانی هه‌واڵی ئابوری هه‌واڵی رۆشنبیری هه‌واڵی زانستی هه‌واڵی كۆمه‌ڵایه‌تی چیرۆكه.....
gulan-media.com
دەستخۆش
الإثنين 1:49 م
دیاری کردنی ئامانج لە پەروەردە و فێرکردن
بکر کریم حەسەن
ھەروەکو دەلێن" بەسەربردنی حەوت کاتژمێر لە پلان ودیاری کردنی ئامانجی روون باشتروچاکترە لەو ئەنجامەی کە بەدەستی دەھێنی، لە حەوت رۆژ بەسەربردن بێ دیاری کردنی ئامانج".
بێگومان دیاری کردنی ئامانج بڕینی نیوەی ھەنگاوەکانە بە تایبەتی گرنگی دیاری کردنی ئامانج لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن خۆی دەبینێتەوە لە دڵسۆزی و ئارەزوو خواستی راستگۆیانە. بۆ گەشە کردن و پێشکەوتنی پەروەردە و فێرکردن و گواستنەوەی بۆ ئاستی ووڵاتە پێشکەوتووەکان لەو بوارە ، ھەر بۆنموونە دیاری کردن و بەدەستھێنانی ئامانج بەو کەسانە ناکرێ ئەگەر حەز و خولیا و خۆشەویستی و دڵسۆزیان بۆ پیشەکەیان نەبێت، بەڵکو ئەو کەسانە دەتوانن ئامانجەکان بەدەست بھێنن کە راستگۆیانە و خۆنەویستانە لە خزمەت بەرەووپێش چوونی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن درێغی و کەمتەرخەمی نەنوێنن، بەڵکو بەردەوام و ھەمیشە بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵگە و پەروەردە و فێرکردن لە پێش بەرژەوەندییەکانی خۆیان ببینن بە کردار نەک بە قسە، ھەڵسەنگاندنیش لەلایەن خەڵکانی بێ لایەن نەک خۆیان، بۆیە دیاری کردنی ئامانج خالێکی گرنگی پێشکەوتن و گەشەسەندنی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردنە، کە دەبێ لە ناخەوە بڕوای تەواومان پێی ھەبێت، نەک نواندن و نمایش بکەین یانیش بە زۆر لە سەرمان بسەپێنن گرنگە لە ناخەوە ئەو ھەستە بوونی ھەبێت و راستگۆیانە ھەوڵ و تێکۆشانی بەردەوامی بۆ بدەین تا بەدەستی دەھێنین، بۆیە گرنگە ھەموومان لە پەروەردە و فێرکردنەوە فێر ببین ئامانجی روون دیاری بکەین. ئەویش بێگومان پێویستمان بەکەسانی شارەزا و دڵسۆز ھەیە لە ئاستی کارامەیی و داھێنان و دڵسۆزی نەک ھەڵگری ھەندێ بڕوانامەی خاو و دوور لە پسپۆری و لێزانی.
کاتێک ژاپۆن و ئەڵمانیا لە جەنگی دووەمی جیھان دۆڕان ئامانجێکیان بۆ خۆیان دیاری کرد کە ببنە ھێزێکی گەورەی ئابوری، گەیشتە ئەو ئامانجە لە ماوەی کەمتر لە پەنجا ساڵ.
ھەروەھا ئیرلەندە کە یەکێک بوو لە ھەژارترین ووڵاتەکانی ئەوروپی، ئامانجێکی بۆخۆی دیاری کرد کە ببێتە یەکێک لە دەوڵەمەندترین ووڵاتانی ئەوروپی، بێگومانە ھەموو توانا و ووزەی خستەگەر و ئامانجەکەی ھاتەدی لە ماوەی نزیکەی سی ساڵ. لە ناوەڕاستی سەدەی رابردوو ئەمریکا تووشی شۆک بوو کاتێک زانی روسیا کەشتی ئاسمانی رەوانی بۆشاییەکانی ئاسمان کردووە ئەوە بوو (جاک کنیدی) سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمریکا بەلێنی دا کە دوای دەساڵی تر دەبێ ئەمریکا یەکەم ووڵات بێت بگاتە سەرمانگ ئەوە و بەلێنەکە ھاتە دی، چونکە ئامانجەکە دیاری کرابوو ئەویش لە ھەوڵ دانی بەردەوام لە ئەنجامی گەشەکردنی فێربوون گەیشتنە ئامانجەکەیان، بۆیە ئێمەش لە ھەرێمی کوردستان دوای ئەو ھەموو ساڵە دەبێ ئامانجەکانمان لە پەروەردە و فێرکردن دیاری بکەین ، دەمانەوێ چی بکەین ؟ و چی ئەنجام بدەین؟ ھەر تەنھا دڵ رازی کردنی کەسانێک نەبێت کە ھیچ خاڵی ھاوبەشیان لەگەڵ پرۆسەکە دا نییە و بە ئارەزوو خواستی کاتی خۆیان تەراتێنی تێدا بکەن و بەرژەوەندییەکانی خودی خۆیان لە پێش ھەموو پرس و بەرژەوەندییەکانی گشتی بێت، بەڵکو گەر دڵسۆز بن دەبێ رەتی بکەنەوە، چونکە لێی نازانن و پسپۆڕنین. درەنگیشە بەڵام دەبێت لە داڕشتنی پرۆگرامەکان بە ووردی و راھێنان و ئامادەکردنی مامۆستایان بەباشترین شێوە و دانان و ھەڵبژاردنی کەسانی پەروەردەیی و لێھاتوو و دڵسۆز بۆ کۆی پرۆسەکە لە بەرێوەبەری قوتابخانە و سەرپەرشتیاران و بەرێوەبەرانی پەروەردە و بەرێوەبەرانی گشتی و راوێژکاران و تا خودی وەزیری پەروەردە کەسانی پیشەیی و دڵسۆز و خەمخۆری پرۆسەکە بن و بە ئەمانەتەوە بیپارێزن، چونکە بەرپرسیاریەتی مێژوویی کۆمەڵگە و کوردستان لە ئەستۆی ئەوانە دایە.
بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەر
ماستەر لە کارگێرێ پەروەردەیی
الثلاثاء 9:37 ص
http://www.gulan-media.com/sorani/articles.php?id=8951&eid=271
- دیاری کردنی ئامانج لە پەروەردە و فێرکردن
ھەروەکو دەلێن" بەسەربردنی حەوت کاتژمێر لە پلان ودیاری کردنی ئامانجی روون باشتروچاکترە لەو ئەنجامەی کە بەدەستی دەھێنی، لە حەوت رۆژ بەسەربردن بێ دیاری کردنی ئامانج". ...
gulan-media.com
دەستخۆش
الأحد 8:28 م
گرنگی باخچەی ساوایان لە پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن
بکر کریم حەسەن
بیرمەند و نوسەرو پەروەردەکاری ئوردنی ماجدعرسان ئەلگەیلانی دەلێ" منداڵ کاتێک لە کەش و ھەوایەکی سەقامگیر دەژی فێری متمانە بەخۆبوون دەبێت".
بێگومان چەندەھا توێژینەوە و خوێندنەوە ئەوە دەردەخەن کە ئەو منداڵانەی لە باخچەی ساوایان بوونە و ئینجا چوونەتە قوتابخانە، ئەو منداڵانە خاوەن زیرەکی و ئاستێکی باش بوونە وزیاتر لەو منداڵانەی کە پەیوەندییان بە باخچەی ساوایانەوە نەکردووە، ھەر ئەوەش وای کردووە ئەوانەی لە باخچەی ساوایانەوە ھاتوون زووتر و خێراتر فێر دەبن، چونکە قۆناغی باخچەی ساوایان بە گرنگترین قۆناغ دادەنرێت کە منداڵ لە سەرەتای ژیانیدا پێیدا تێپەرێت و جیھانێکی تر دەناسێ و بەرە بەرە کەسایەتی منداڵ درووست دەبێت و متمانە و سیقەی بە خۆی زیاتر دەبێت و شەرم و ترس و دڵە راوکێی نامێنێ، بەڵکو مندالێکی زیرەک و بەتوانای لێ دەردەچێت و لە ھەمان کاتیشدا کەمتر پەیوەست و ھۆگری ماڵەوە بە تایبەتی دایک و باوک و خوشک و براکانی دەبێت. چونکە لە باخچەی ساوایان مامۆستا دەناسێت و مامۆستا و منداڵەکانی تری خۆش دەوێت، ھەست بە ئاسودەیی و دڵنیایی دەکات، چونکە کەش و ھەوای باخچەی ساوایان کەش و ھەوایەکی ئارام و سەقامگیرە ھەر ئەوەش وای لێ دەکات زیاتر متمانەی بە خۆی دەبێت ، چونکە لە باخچەی ساوایان جگە لەوەی خواردن و خواردنەوەیان بۆ دابین کراوە و فێری چەندەھا یاری کردن دەبێت و شارەزای نوسین و خوێندنەوەش دەبێت و بەشداری لە چەندەھا چاڵاکی جۆراوجۆر دەکات، کەواتە منداڵ کەسایەتی جیاوازی بۆ درووست دەبێت لە باخچەی ساوایان کە دەچێتە قوتابخانە مندالێکی متمانە بەخۆ بوو لە ھەموو روویەکەوە حەز و ئارەزووی بۆ قوتابخانە زیاتر دەبێت. بۆیە گرنگە منداڵەکانمان بنێرینە باخچەی ساوایان و ئەو قۆناغە گرنگەی فێرکردن فەرامۆش نەکەین، شارەزایان و پسپۆڕانی بواری پەروەردە جەخت لە سەر گرنگیدان بە درووست کردن و کردنەوەی باخچەی ساوایان دەکەنەوە لە ھەموو شارەکان لە شارەکانیش لە ھەموو گەرەکەکان، بەڵکو گەر بکرێ لە گوندەکانیش ھەوڵی بۆ بدرێ باخچەی ساوایان بکرێتەوە.
ھەر لەو روانگەیەوە بە کورتی دەمەوێ تیشک بخەمە سەر وێستگەی کارکردنی پەروەردەیم لە دوای ساڵەکانی (٢٠٠٦) بەدواوە کاتێک بوومە بەرێوەبەری پەروەردەی خەبات تەنھا یەک باخچەی ساوایان ھەبوو ئەویش لە ناو قەزای خەبات بوو، بەڵام لە ماوەی (٦)شەش ساڵی کارکردنمان توانیمان(١٤) چواردە باخچەی ساوایان بکەینەوە بە تەنھا لە ناو قەزای خەبات کردمانە (٣) باخچەی ساوایان لە ھەموو ناحیە و کۆمەڵگاکان باخچەی ساوایانمان کردەوە بگرە لە گوندەکانی(سفەییە و قەرەقاجین و جەرگەزەوی) کە گوندی دوورن باخچەی ساوایانمان کردەوە و مامۆستا و کەلوپەلی باخچەمان بۆ دابین کردن بۆ ئەوەی منداڵەکانی ئەو گوندانە ھیچ جیاوازیەکیان لەگەڵ منداڵی شارەکان نەبێت.
بە ھەمان شێوە لەو (٤)چوارساڵەی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر بووین گرنگی زۆرمان بە باخچەی ساوایان دا بە کردەوە توانیمان نموونەی ووڵاتانی کەنداو و ئوردن و لوبنان و تورکیا بیھێنینە ھەولێر ئەویش بە کردنەوەی باخچەی ساوایان لە ژمارەیەکی زۆرلە قوتابخانە بنەڕەتیەکان وەک پاشکۆ بۆ ئەوەی منداڵانی مامۆستاکان و گەڕەکەکان بتوانن لەو باخچانە وەربگیرێن کە بریتی بوون لە چەند ژوورێک لە ناو قوتابخانەی بنەڕەتی، بەڵکولایەنێکی قوتابخانە کرابووە باخچەی ساوایان بە شێوەیەکی سەردەمیانە تەرخان و ئامادە کرابوو، ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر لە باخچەی ساوایان دەوامی ئێوارانمان کردەوە بۆ منداڵانی گەڕەک ئەوانەی جێگایان نەبۆتەوە لە بەیانیان، ھەروەھا چەندەھا باخچەی ساوایان دەواممان درێژکردەوە بۆ دوای نیوەڕۆ بۆ منداڵانی مامۆستایان و فەرمانبەران کە باخچەی ساوایانی حکومی بوون، لەو چەند نموونەیە ھەزارەھا منداڵ سوودمەند بوون کە پێشتر بێ بەش ببوون، بۆیە جەخت لەوە دەکەمەوە کە قۆناغی باخچەی ساوایان قۆناغێکی زۆر گرنگە لە قۆناغەکانی پەروەردە و فێرکردن مافی ھەموو مندالێکە بچێتە باخچەی ساوایان، ئەرکی وەزارەتی پەروەردەیە ھەموو ھەولێک بدات ئەو مافە بۆ منداڵە چاوگەشەکانی کوردستان مسۆگەر و دابین بکات تا لە داھاتوو ئایندەدانەوەیەکی کارا و ووشیار و متمانە بە خۆ بوو بێتە بەرھەم بۆ کوردستان .
بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەر
ماستەر لە کارگێرێ پەروەردەیی
Top