سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بەستەلەکی نێوان ھەولێرـ بغدای شكاند

سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بەستەلەکی نێوان ھەولێرـ بغدای شكاند

دواین سەردانەکەی سەرۆک مسعود بارزانی وەک مەرجەعی بالای سیاسی ونەتەوەیی ھەرێمی کوردستان بۆ بغدا گرینگی وبایەخی خۆی ھەیە کە دوای ئەنجام دانی پرۆسەی ریفراندۆم وبونی چەندان گرژی وگرفتی سیاسی و ئابوری نێوان ھەردوو پایتەخت دا بەتایبەتیش دوای خیانەتە رەشەکەی ١٦ئۆکتۆبەر و داگیرکردنی شاری کەرکوک بۆیەش بەم سەردانەی دا جەنابی سەرۆک بەستەلەکەکەی شکاندو سەلماندی کە کێشەو خیلافی شەخسی لەگەل ھیچ کەس ولایەنێک نەبوە بەلکو ھەموو گرفت وکێشەکان لەسەر داواکردنی مافی رەوای گەلی کوردستانە بۆیەش نەیارانی تا ئەوکات نەیارو ناحەزن تا ھەلوێستی خۆیان دەگۆرن و بە شێوازیکی دیکە بیر دەکەنەوە کە شتێکی تازەو نوێ نیە کە ھەمیشە بە درێژایی مێژوو بنەمالەی سەربەرزی بارزان و پارتی دیموکراتی کوردستان داکۆکی کەری سەرسەختی مافی رەوای گەلەکەمانن چونکە مێژوو دەری خستوە سەرجەم دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان کە بەدەست ھاتونە تەنھا لە سایەی رێبوارانی ریبازی بارزانی نەمر بوە کە مۆرکردنی رێکەوتنامەی ١١ئاداری سالی ١٩٧٠ کە یەکەمین رێکەوتن نامەی مێژووی بو کە رژێمی ئەوکاتی عیراق دانی بە مافی رەوای گەلی کوردو ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان دانا باشترین بەلگەیە لەسەر ئەم راستیە کە بە دلنیاییەوە لەم قۆناغەیەشدا سەرۆک مسعود بارزانی تاکە مەرجەعی بالای کوردستانە کە لە دەستپێکی ژیانی دا وەک درێژە پێدەری رێبازی بارزانی نەمر ھەمو ژیانی خۆی بۆ مان و ئازادی گەلی کوردستان تێکۆشاوە ھیچ کات و لە ژێر ھیچ فشارێک ئامادە نەبوە سازش لەسەر مافی رەوای گەلەکەی بکات بۆیەش لە پەراوێزی سەردانەکەی دا بۆ بغدا چەند راستیەکمان بۆ بەدەر دەکەوێت کە دەکرێت لە چەند خالێکدا بیان خینە روو
٠بەستەلەکی نێوان ھەردوو پایتەختەکەی شکاند بەمە ش سەرەتایەکی تازە بۆ ھێورکردنەوەی بارودۆخەکە ھاتۆتە پێش بە جۆرێک لە ئایندەدا دەرەنجامەکان بە دیار دەکەون
.بەم سەردانەی سەرۆک بۆ ھەموان دەرکەوت کە مەحالە بە بێ سەرۆک مسعود بارزانی وپارتی ھیچ کێشەو گرفتێک لە نێوان ھەولێر و بغدا چارەسەر بکرێت بۆیەش ھاتنی گەورە بەرپرسانی عیراق و شاندە دبلۆماسیەکان بۆ ھەولێر وسەری بلند دیارترین ئاماژەیە بۆ ئەم راستیە
.ئیرادەی سەرۆک بارزانی سەرکەوت بە پێچەوانەی لێک دانەوەی ئەو ھێزو لایەنانەی لە ناوەو دەرەوەی کوردستان دەیانەویست ئۆبالی شکست و خیانەتەکەیان بخەنە ئەستۆی ریفراندۆمچیەکان تەنانەت بەلێنی ئایندەی گەشیشیان بە کوردستانیان دەدا کە سەرئەنجام جگە لە شەرمەزاری مێژووی ھیچی تریان بۆ نەمایەوە بەلکو رەوشی کوردستان بەرەو قۆناغێکی گەشتر ھەنگاو دەنێت جگە لە پەسندکردنی بودجەی عیراق کە پشکی ھەرێمی کوردستانی تێدا جێگیر کراوە واش بریارە لە ئایندەیەکی نزیکدا کورد ھەموو پۆستە سیادیەکان لە بغدا وەربگرێتەوە و رەوشی کەرکوکیش ئاسای ببێتەوە لێرەشەوە پرسیارێک دێتە پێش دەبێ ئەنجام دەرانی خیانەتەکەی ١٦ئۆکتۆبەری چ وەلامێکیان دەبێت

.بەم سەردانەی دا ھەلوێستی نەگۆری سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستان بەدەرکەوت کە چۆن دەیانەوێت لە رێگای گفتوگۆ لێک تێگەیشتن چارەسەری کێشەکان بکەن کە ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی ھەیە لەسەر بەھێزبونی پێگەی کورد لەسەر ئاستی نیودەولەتی.
Top