پارتی،بارزانیی ھێزوئیرادەی بۆ کورد وکوردستان ..

پارتی،بارزانیی ھێزوئیرادەی بۆ کورد وکوردستان ..
پارتی دیموکراتی کوردستان لە گشت قۆناخەکانی خەبات و لە رۆژگارە سەختەکاندا زەرورەتێکی مێژووی بۆ رابەرایەتیکردنی بزاگی رزگاریخوازی کوردستان دامەزرا، لەم پێناوەشدا بە زۆر قۆناغی جۆراوجۆر گوزەری کرد و ھەوراز و نشێوی زۆری بینی بەڵام ھیچ کات نە بە شکست بێ ئومێد بوو، نە بەسەرکەوتنیش مەغروور بوو، ھەر ئەمەش نھێنی سەرکەوتن و مانەوەی پارتییە بە بەھێزی.لە قۆناغێکی ھەستیار و چارەنووسسازی و وەک ئێستاماندا کە نەیارانی پارتی و بارزانیی و گەلی کورد لێرەو لەوێ گرەویان لەسەر لەناوبردن و مەرگی پارتی دەکرد، بەڵام سوپاس بۆ خوا لە سایەیی حیکمەت و وردبینی سەرۆک مەسعود بارزانی خەونەکەیان نەھاتەدی و لە دوو ھەڵبژاردنی گرنگ و جیاوازدا کە تەنھا پێنج مانگ نێوانیان بوو پارتی وەک حزبی یەکەم لە ھەرێمی کوردستان مایەوە، کە ئەمەش دەرئەنجامی سیاسەتی راست و دروستی پارتی و پاداشتی جەماوەر بوو بۆ ھەڵوێستە نەتەوەییی و نیشتمانیەکانی کە چۆن لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا پارتی و سەرۆکەکەی توانیان کوردستان بپارێزن و لە شکست و بێ ئومێدیدا ھیواو ئومێد و نەخشەرێگای سەرکەوتن و گەرانەوەی بەھێز دروست بکەنەوە و بەسەر گرفتەکاندا سەرکەوتن و خەونی خاکفرۆشانیان لە گۆرنا کە دەیانەویست کوردستان بدەنە دەست داگیرکەران، گەر بەرگری پێشمەرگەکانی رێبازی بارزانی نەبوایە لە پردێ-سحێلا-مەحمودیە دیار نەدەبوو چارەنوسی کوردستان بە چی دەگەیشت، بەڵام لەم سەنگەرانەدا بوو کە پێشمەرگە سنوری بۆ خیانەت و داگیرکەران دانا، بۆیەش بە دڵنیاییەوە ئەمجارەیان پێویست دەکات پارتیش پاداشتی ھەڵوێستی جەماوەری کوردستان بداتەوە کاربکات لە پێناو بونیاتنانی کوردستانێکی بەھێز، کە دەمێکە کوردستانیان بە ئومێدەوە دەڕواننە ئەم بەڵێنەی پارتی، کە لەم چوارچێوەیەشدا بوو لە دوا کۆبوونەوەی ئاسایی دا ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بریارییدا کە ھەریەک لە تێکۆشەرانی گەلەکەمان نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کاندید بکات، وێرای ئەوەی ئەم بریارە خاڵێکی گرنگە بۆ رێکخستنەوەی ھەموو بوارەکانی ئیداری و بنبڕکردنی گەندەلی و نەھێشتنی کەموکورتیەکان لە ھەمان کاتیشدا وەلامێکی زۆر بەھێز بوو بۆ نەیارانی رێبازی بارزانی کە دەمێکە خەون بە پەرتەوازەبوون و ناکۆکیەکانی نێو ئەم خانەوادە سەربەرزەیە دەبینن، دەریشیخست ھەموو کات پارتی حزبێکی تەبا و یەکگرتوو خاوەن بڕیار و ھەڵوێستی خۆیەتی، لە کاتی خۆیدا دەزانێ چۆن بریار بدات و ناچێتە ژێر باری ھیچ فشار و گوشارێک،جموجۆڵ و ترافیکە دیپلۆماسییە بەردەوامەکانی وڵاتانی ناوچەکەو جیھان بە تایبەت سەردانی وەزیرانی زڵھێزی جیھان ئاماژەیەکی روون و ئاشکرایە، بە پێگە و بایەخی ھەرێمی کوردستان لەلایەک لەلایەکی تریش بوونی رابەر و مەرجەعێکی متمانە پێکراوە وایانکردووە کە مەحاڵ بێ دەستبەرداری ھەرێمی کوردستان بن . ئەگەر ئاماژەیەک بە دوای رووداو و پێشھاتەکانی دوای ریفراندۆمی سەربەخۆی و ھەوڵی داگیرکاری رژێمی پێشوویی بەغدا بکەین دەبینن کە سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا و ئەو پێشوازییە گەرم و گوڕەی لە بەرێزیان کرا، تەژییە لە رەھەندی جیاجیای قوڵی سیاسی، راستەوخۆ پەیوەندی بەو گۆڕانکارییانەوە ھەیە لە ناوچەکەدا بە گشتی روودەدەن، بۆ ئەمەش پێویستە عێراق ئامادە بکرێت. عێراق ھەرگیز بە ھێز و سەقامگیر نابێت ئەگەر ئاڵۆزییەکان و کێشە ھەڵپەسێردراوەکان لە چوارچێوەی بنەماکانی دەستووری لەگەڵ ھەرێمی کوردستان چارەسەر نەکرێن، ئەمەش بە ھەر دوو لایەن دەکرێت. دواتریش سەردانی جەنابیان بۆ چەند وڵاتێکی دیکەی کە ھاو ئاراستەی سیاسەتی ئەمریکین لە ناوچەکە گرنگی زیاتر بە سەفەرە دیپلۆماسییەکەی دەبەخشێت.ھەرێمی کوردستان وەکو ھەرێمێکی فیدڕاڵ ئەندامێکی کارا و متمانەپێکراوی.ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شەڕی دژ بە تیرۆرە و لەم چوارچێوەیەدا وەک بکەرێکی خاوەنددەسەڵاتێکی فراوان و یەکلاکەرەوە ڕۆڵی بەرجەستەی گێڕاوە لە درووستبوونی ھاوسەنگی وسەقامگیری لەم ناوچەیە و لەم ڕووەوە کەمتر لە دەوڵەتێ ھەڵسوکەوتنی نەکردووە.قۆناغی نوێی دۆناڵد ترامپ لە ناوچەکە پێویستی بە ھاوپەیمانێکی باوەڕپێکراوی وەکوھەرێمی کوردستانە و دەکرێ ئەم ھاوپەیمانێتیە لە زۆر بواردا بەرزبێتەوە بۆ ھاوبەشیڕاستەقینە، ئەگەر سیاسەت و ستراتیژی ھەرێمی کوردستان بە پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی سەنگین و و ژیرانەی ھاوشێوەی سیاسەتی سەرۆک مسعود بارزانی و بە کارکردنی بێ ووچانەلە پێناو بەھا مرۆییەکان و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و ئاسایش و سەقامگیری و بازاڕی بازرگانی ئازاد و ھاوچەرخ ببێت بە بەشێ لە سیاسەت و ستراتیژی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،ئەمەش تەنھا بە سەلماندنی یەکڕیزی ناوخۆ و سەنگ و قورسایی ھەرێم دەبێ لە ڕووی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیەوە. ئەم سیاسەتەش ھەڵقوڵاویی رۆئیا و دونیا بینین بارزانییە لە ئاست پرسە نەتەوەیی و کوردستانییەکان بە ئایدیا و مەزھەب و پێکھاتەکانی نەتەوەی جیاوە.کاتێ سەرۆک بارزانی لە چوارچێوەی کارە سیاسییەکانی خۆیەوە توانی بەرامبەر بە ھەموو ئەو کۆسپانە زاڵ بێت کە لەلایەن نەیارە ناوخۆیی و عێراقی و ھەرێمایەتی پیلانی بۆ دارێژرابوو، پەیامی بەھێزی گەیاندە ھەموویان. پەیامێک لێوان لێو بوو لە شکۆ و ھەیبەتی پارتی، پەیامێک کە بۆ ھەموو لایەک سەڵمێندرا تاکە لایەن و کەسایەتی کە بتوانێ پرسە نەتەوایەتییەکان نمایش بکات و شەڕی لەسەر بکات و بڕیاری یەکلاکەرەوەی بۆ بدات سەرۆک بارزانی و پارتییە، لایەنەکانی دیکە ھەر چی بکەن و بڵێن ناتوانن نوێنەر و بڕیاردەری راستەقینە و یەکلاکەرەوەی ھیچ بابەتێکی ستراتیژی و درێژ مەودای کوردستانی بن.بۆ ھەموو لایەنەکانی عێراقی و کوردستانی و وەڵاتانی ھەرێمی و نێودەوڵەتیش سەڵمێندرا سەرۆک بارزانی ئەو کارێزمایەیە دەتوانێت بڕیار بدات، دەتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات، دەتوانێت عێراق بەرەو کەناری ئارام ببات، دەتوانێت ئاڵۆزییەکانی وەڵاتانی ھەرێمی نەھێڵیت. لەھەمانکاتیشدا پارێزەری شوناس و مێژووییە نەک تەنھا بۆ بەشێکی خاکی کوردستان بەڵکو بۆ ھەموو گەلی کورد و ئەمەش تەنھا لە چوار چێوەی دروشم نییە ، بەڵکو بەکردەوە سەڵمێنراوە ..
Top