ئەمڕو ڕوژێکی زور خەمناکە
February 2, 2019
وتار و بیروڕا
تیروریستان ئەم دەرفەتەیان قوستەوە و توانیان بچنە نێو هەرو بارەگاکە و خویان بتەقێننەوە بە پولێک سەرکردەو و کادیرو پێشمەرگە و خەڵکی سڤیل
و لە ئەنجامدا کارەساتێکی زور گەورەیان خولقاند و سەدان شەهیدو برینداری لێکەوتەوە
هەربەم بونە دڵتەزێنەوە
سەرەخوشی خوم و خانەوادەکەم لە بنەماڵە سەربەرزەکانی شەهیدانی یەکی شوبات و گشت گەلی کوردستان دەکەم
هیوادارم حزبە سیاسیەکانی کوردستان پەندو وانە وەربگرن لە کارەساتێکی وەها گەورە
و یەک دەنگی و یەک هەڵوێستی خویان بپارێزن و بەرژەوەندی تەسکی حزبی و تاکەکەسی وەلا بنێن و بەرژەوەندی گەل و نیشتیمان بکەن بە سەرمەشق و پێوەری خویان
تاکو چیتر دوژمنە دڕندەکانی کوردستان نەتوانن زیان بە دوزی ڕەوای کورد بگەیێنن و هەروەها نەتوانن سود لە یەکترازانی سیاسی وەربگرن .
چونکە یەکڕیزی و یەکدەنگی کورد یەکسانە بە پاراستنی گەل و نیشتیمان لە هەمو ڕویێکەوە.
لە کوتایی دا سەری ڕێزو نەوازش دادەنوێنین بو شەهیدانی کارەساتی یەکی شوبات و هەمو شەهیدانی کوردو کوردستان و سەروەریان بارزانی نەمرو کاکە ێدریسی هەمیشە لە یاد.