بایەخ وگرنگی هەرێمی كوردستان لەناوچەكە ودونیا بۆ چی دەگەرێتەوە ؟! ..

بایەخ وگرنگی هەرێمی كوردستان لەناوچەكە ودونیا بۆ چی دەگەرێتەوە ؟! ..
هەرێمی كوردستان ، كەوتۆتە شوێنكی ستراتیژی و هەستیارە لە رووی سیاسی و ئابووریی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها بە هۆی گرتنەبەری سیاسەتێكی ژیرانە و حەكیمانە لە لایەن سەركردایەتیی سیاسی گەلی كورد بە رابەرایەتی سەرۆك بارزانیی و حكومەتی كوردستان توانیوێتی سەرنجی زۆرێك لە وڵاتانی جیهان بەلایی خۆیدا رابكشێ‌ ئەوەش وایكردووە ببێتە شوێنكی گرنگ و بایەخی زۆری هەبێ‌ و نەتوانن بە ئاسانی دەستبەرداری بن .گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی ڕەسەن و ئەكتەرێكی نادەوڵەتی لەم ناوچەیەدا كەم و زۆر، بە خواستی خۆی، یان پێچەوانەی خواستی خۆی بەشێك بووە لەم دۆخە. تەنیا لە ماوەی چل ساڵی رابردوودا وڵاتێكی وەك عێراق مەیدانی چوار جەنگی خوێناوی بووە. بە پێچەوانەی هەموو ئەو جەنگانەی لەسەر خاكی كوردستان كراون، یان گەلی كورد بەشێك بووە لێیان، ئاكام و ئەنجامی دوا دوو جەنگ كە جەنگی ئازادیی عێراق و جەنگی دژی داعش بوون سەرەڕای زیانە ماددی و گیانییەكان بەتایبەتی لە جەنگی جیهانی تیرۆر دژی داعشدا، تا ئێستا و تا ئەندازەیەكی زۆر لە بەرژەوەندیی كوردستان بە گشتی و باشووری كوردستان بەتایبەتی كۆتاییان هاتووە. ئەم بەشەی كوردستان لە ئاكامی جەنگی ئازادكردنی عێراق بووە خاوەن هەرێمێكی دەستووری لە عێراقدا بووە و ئەكتەرێكی كارای مەیدانی سیاسەت و ئاسایش و ئابووری لە ناوچەكەدا و جەنگی دژی داعش ئەم پێگەیەی بەهێزتر كرد. لە ماوەی سەد ساڵی رابردوودا، ئەم پازدە ساڵەی دوایی ٢٠٠٣-٢٠١٨، پڕ دەستكەوتترین ماوە بووە بۆ هەرێمی كوردستان و بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆش بۆ هەموو كوردستان. بەڵام هێشتا ئەم جەنگانەی باسكران و ئەو شەڕ و راپەڕین وململانێیانەی لە وڵاتانی تری ناوچەكەدا روویان داوە و هەندێكیان بەردەوامن سیستەمی سیاسیی سەقامگیریان نەهێناوەتە ئاراوە و هێشتا دەقێكی جێگیریان نەگرتووە. ئایا پێگەی كورد لە دەق و دۆخە ناوچەیی و جیهانییەكەی ماوەی پازدە ساڵی داهاتوودا چۆن دەبێت و تا چ رادە و ئاستێك دەتوانێت نەك تەنیا پارێزگاری لە دەسكەوتەكانی پازدە ساڵی رابردوو بكات، بەڵكو بە ئاراستەی دامەزراندن و پێكهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆ پلان دابنێ و ئەو پلانانە بكاتە كردار، رەنگە تەنیا پرسیار بێت، بەڵام گومانم نییە كە وەڵامەكە دید و بۆچوونی جیاواز لەخۆ دەگرێت و ئەوەی كە هەموو لەسەری كۆكن، ئەوەیە كە راستە هاوكێشە و گۆڕانكارییە نێودەوڵەتییەكان و پەیوەندی و پێگەی كورد لەگەڵ دەوڵەتانی زلهێز و كاریگەر كاریگەرییان هەیە لە سەر ئەو ئایندەیە، بەڵام ئەكتەری سەرەكیی سوودوەرگرتن و بەكارهێنانی گۆڕانكاری و دەرفەتەكان هەر خودی كوردە.رووداو، پێشهاتە گۆڕانكارییە خێراكان بەردەوامن و ئەكتەرە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان لە هەوڵ و كێبڕكێی بەردەوامدان تا پێشهات و رووداوەكان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان یكلایی بكەنەوە. هێشتا ئەوەی لە سووریا وعێراق و لیبیا و لوبنان و توركیا و ئێران و تەنانەت میسر و تونس و یەمەن و روودەدەن و شێوە و قاڵبی كۆتاییان وەرنەگرتووە و لە گۆڕانكاریی بەردەوامدان. نموونەیەكی بەرچاوی ئەمەش تویتەكەی سەرۆك ترامپ بوو بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سووریا و كاردانەوەی ئەكتەرە ئەكتیڤ و خاوەن بەرژەوەندییەكان بوو بەرامبەر بە بڕیارەكە و كاریگەریی كشانەوەكە و دروستكردنی ناوچەیەكی ئارام لە باكووری سووریا و لەسەر گەلی كورد لە رۆژئاوا و رۆڵ و پێگەی وڵاتانی وەك ئەمەریكا و توركیا و سووریا و رووسیا و ئێران و دەوڵەتانی كەنداو و هەندێك لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا و هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ناوچە ئارامەكەدا و دواتریش كاریگەریی هەموو ئەمانە لەسەر ئاسایشی ئیسڕائیل مشتومڕ و چالاكیی چڕی دیپلۆماسی هێناوەتە ئاراوە.هەرێمی كوردستان وەك ناوچەیەكی سەقامگیر و پێنجەم پایتەخی ئارامی جیهان بەپێی جێگە و پێگەی خۆمان رۆڵ و كاریگەریمان هەیە. ئەو ترافیكە دیپلۆماسییەی لە ماوەی مانگی رابردودا رووی كردە هەولێر، ئەوە دەردەخەن كە هەولێریش بەشێكە لەو هاوكێشەیەی كە لایەنەكان خەریكی هاوسەنگكردنین. هەرێمی كوردستان وڵاتی لم و مەرگ نییە وەكو سووریا و نەك سەقامگیریی ئابووری و كۆمەڵایەتی و ئاسایشی خۆی دەبپارێزێت، بەڵكو لە ناوچە پڕكێشەكەی رۆژهەڵاتی ناویندا ناڤینیشدا رۆڵی ئەرێنی دەبێت وەك چۆن لە رابردوو و ئێستا ژەمارەیەكی دیار و كاریگەر و بۆیە، بۆ گشت پرسەكانی بە بێ‌ گەرٍانەوە بۆ هەولێر پرسە سیاسی و دیپلۆماسییەكان ناتەواو دەمێنێتەوە .. جگەلە خەباتی پر شانازیی زیاتر لە نیوسەدەی سەرۆك مسعودبارزانیی ، لە هەمانكاتدا خاوەن ئەزموونێكی دەوڵەمەند و پر بەسوودە لە رووی كاری سیاسی و دیپلۆماسییەوە ،ئەوەش تەنها لە چوار چێوەی ووتار و پێدا هەڵگووتن نیییە ،بەڵكو هەموو سەردانە فەرمییەكان و ترافیكە دیپلۆماسییەكان بەڵگەیەكی حاشاهەڵنەگرن لەو بارەیەوە كە بە چاویی كەسایەتییەكی كارێزما و مەرجێكی بەتوانا و بۆ پرسە گرنگەكان بۆ لایی بەرێزیان دەگەرێتەوە .سەرۆك بارزانیی ، ئەو كەسایەتییە كاریگەرییەی رۆژهەڵاتی ناوین و عێراق وكوردستانە ، هەموو كات رێگەی ئاشتی و دانووستانی بۆ چارەسەری دۆزی كورد و چەندین كێشەی تری عێراق و ناوچەكە گرتۆتەبەر ، بۆیە ئەگەر هەڵوەستەیەكی وردبینانە و بە ویژدانەوە بكەین دەبینن كە تا سەرۆك بارزانیی سەردانی بەغدای نەكرد، نەتوانرا تێگەیشتن و هەوڵی چارەسەیری بۆ كێشەكان بدرێت و توانی كێشەی چەندان ساڵی بە سەردانێك چارەسەر كرد.شكاندنی بەستەڵەكی نێوان هەرێم و بەغدا بە سەردانێكی سەرۆك بارزانی، مەرجەعبوونی ئەوی لە هەرێم سەلماندووە، هاوكات سەردانی شاند و گەورە بەرپرسانی وڵاتان و پێشوازیی دەوڵەتی گرنگ لێی، سەلمێنەری ئەوەیە بەبێ بارزانی بڕیار لە هەرێمەوە دەرناچێت.لە ساڵی ٢٠١٤دا پێوەندییەكانی هەرێم و بەغدا بە تەواوی تێكچوون و ڕیفراندۆم ئەوەندەی تر ئاڵۆزی كرد، بەهۆی ئەوەی خەڵكی كوردستان بەڕێژەی بەرز داوای سەربەخۆیی كرد. لەو ماوەیەدا و بەتایبەت لە ساڵی ڕابردوودا دەیان شاند و سەردان لە نێوان بەغدا و هەرێم هاتوچۆی كردووە، هەم لە ئاستی حكوومەتی هەم لە ئاستی حزبیدا، بەڵام كێشەكان وەك خۆیان مانەوە.بۆیە، بینیمان بە سەردانێكی بارزانی بۆ بەغدا دوای هەڵبژاردنی عادل عەبدولمەهدی بە سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەستەڵەكی نێوان هەرێم و بەغدای تواندەوە و دەستكەوتی باشیش لە بودجەی 2019دا بۆ كورد دەستەبەر بوون. هەمووان ئەو راستییە باش دەزانن كە مەرجەعبوونی بارزانی قسەی لایەنێك و كەسێك نییە، سەیری واقیعی سیاسیی هەرێم بكەن، سەیری كاریگەریی بارزانی لە هەرێم و عێراق و ناوچەكە بكەن، ئەوە سەلمێنەری ئەوەیە بارزانی تەنیا مەرجەعی كوردە.ئەو سەردانەی بۆ بەغدا ڕاستەوخۆ لێكەوتەكەی دەركەوت لە یاسای بودجەدا، لە كاتێكدا پێشتر چەندان هەوڵ هەبوون و هیچ ئەنجامێكیان نەبووە".بێگومان كاریگەریی بارزانی لە هەرێم و بەغدا نكۆڵی لێنەكراوە لە دروستكردنی بڕیاری هەرێم و عێراق و ناوچەكەش.سەردانەكانی بارزانی بۆ ئوردن و سعوودیە لەمدواییەدا و ئەو پێشوازییە گەرمەی لێی كرا، دەرخەری ئەو ڕاستییەن كە وڵاتانی ناوچەكەیش بۆ وەرگرتنی بڕیار لە هەرێم و عێراق بارزانییان لەبەرچاوە و ناتوانن لە ناوچەكە نادیدەی بگرن.ڕابەرایەتیی نیو سەدەی ڕابردووی كوردستان و شۆڕش لەلایەن بارزانییەكانەوە، متمانەیەكی تەواوەتی لە ناوچەكە و عێراق و دنیادا بۆ دروست كردوون و بێگومان جەمسەرێكی گەورەی سەرەكیی ناوچەكەن.سەرۆك بارزانی بارزانی ئێستە سەرۆكی گەورەترین هێزی سیاسییە لە عێراق و هەرێمی كوردستان و لە هەڵبژاردنی مانگی 30ی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوویشدا كە بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بوو، حزبەكەی ٤٥ كورسیی پەرلەمانی بە دەست هێنا. لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری پەرلەمانی عێراقیش وەك حزب یەكەمی سەر ئاستی وڵاتەكە بوو.سەرۆك بارزانی كاتێك كە تەمەنی بچووك بوو بەشداری شۆڕش كردووە و پێشمەرگایەتی و كاری سیاسی بووە، ئێستە كاریزمایەكی گەورەی كوردە و ئەوە نكۆڵی لێ ناكرێت، بێگومان سەردانكردنی لای بارزانیش لە پۆستدا بێت یان نا لەلایەن وڵاتانی ناوچەكە و دنیایشەوە، دەرخەری ئەوەیە بارزانی پێگەیەكی گەورەی لەناو كورد هەیە و هیچ بڕیارێكی كوردی بەبێ ئەو سەرناگرێت. دوای وازهێنانی بارزانی لە پۆستی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، هەندێ كەس و لایەن پێیان وابوو ئیتر خۆری سیاسیی بارزانی ئاوا بووە، بەڵام كاریگەریی ئەو لە دوای وازهێنانی لەو پۆستە و پێشوازیكردنی و سەردانی شاندە باڵا بیانییەكان بۆ لای، دەریخست بارزانی بە پۆست یان بێ پۆست كەسایەتیی خۆی مەرجەعی كوردستانە و سەركردەیەكی كاریزمییە.پێگە و ڕۆڵ و كاریگەریی سەرۆك بارزانیی لە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە بە نادیدە بگیرێت، واتای نەبوونی دنیابینی سیاسیی و مێژووییە، لەلایەن هەر كەس و لایەنێكەوە بێت.
Top