عەلی باپیر و نوێژی پێشوازی
February 2, 2019
وتار و بیروڕا
دوای ئەوەی لە سەردانی کردنی پارتی نائومێد بووە کەوتە نوێژی پێشوازی و دوای هەر نوژێکیش دەیگوت: خودایە بکەیە خاتری گەورەیی خۆت و ناوە بەرز و جوان و پیرۆزەکانت، بیکەیە خاتری خۆشەویستی پێغەمبەر و هەر چوارخولەفای راشیدین و هەموو پیاوچاکان، بیکەیە خاتری هەموو ئەو جیهادیانەی لە پێناو بەدەسهێنانی رەزامەنید تۆ و سەرخستنی دینەکەت خۆیان دەتەقێننەوە، دڵی پارتیمان بۆ نەرم بکەی و سەردانمان بکا و ئەگەر لە حکومەتیش بەشداریمان پێبکات، ئەوا بە رەحمەتی تۆی باڵادەستی دەزانین و مێژووی دوور و درێژی خەباتی پارتی و هەڵوێستی موردانەی قەت لە بیری ناکەین و تا ماوین منەتباری دەبین، ئەوەبوو نوێژی پێشوازی پێشوازی جێگەی خۆی گرت و دوعاکانیشی گیرا بوون و پارتی سەردانی کرد.