گرنگی هەڵبژاردن چیە ؟
February 2, 2019
وتار و بیروڕا
بەڵام لەهەرێمی کوردستان هەڵبژاردن هیچ بەهاو گرنگیەکی نیە ....
دەبینین زۆرینەی خەڵکی هەرێمی کوردستان متمانەیان بە پارتی دیمووکراتی کوردستان بەخشیوە بۆ پێکهێنانی حکومەت و حوکمڕانی هەرێمی کوردستان ،، بەڵام ( ٤ ) مانگ زیاتر بەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن تێپەریوە، بەهۆی پێداگری و زۆرە ملێی یەکێتی بۆ وەرگرتنی پۆست ، هیچ ئاسۆیەک بۆ پێک هێنانی کابینەی ( ۹ ) دیارنیە ....
گەر هەڵبژاردن و دەنگی هاوڵاتی ئەهمیەت و بەهای هەیە ،، پارتی کەحزبی براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە ،، دەتوانێت بەبێ یەکێتی حکومەت پێک بێنێت ،،
لێرەدا گرنگە بپرسین ...
( بۆ بەبێ یەکێتی حوکمەت پێک ناهێنرێت ؟! )
کە لای هەمووان روونە یەکێتی هۆکاری سەرجەم قەیران و نەهامەتیەکانی ئەمیللەتەیە و هۆکاری لەدەستان ٥۱٪ خاکی کوردستان و سەدان گرفت و بەربەست ،،
ئەهمیەتی یەکێتی لەحکومەت چیە ؟
گەر لایەنەکان ترسیان لەوەیە حکومەت پێکبێنن و نەتوانی ئیدارەی زۆنی سەوز بدەن ،، کەوایە بۆ هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت ؟
باشترنیە دان بەوەدابنێرێت کە دوئیدارەی کۆتای نەهاتوە و یەکێتی نەبێت هیچ لایەنێک ناتوانێت ئیدارەی زۆنی سەوزبدات ؟
گومانم هەیە لەتێگەشتنی لایەنەسیاسەکانە لە پرۆسەی هەڵبژاردن ،، گەر لایەنەکان لە چەمکی هەڵبژاردن تێگەشتبێتن ،، هەڵبژاردن بریتییە لە رێگاخۆشکردن بۆ گواستنەوەی هەندێک کۆمەڵگا، لە کۆمەڵگایەکی خێڵەکی و سەرەتاییەوە، بۆ کۆمەڵگایەکی مەدەنی و شارستانی ....
لە کۆمەڵگایەکی نارێکوپێکی بێ سەروبەری عەشایرییەوە، بۆ کۆمەڵگایەکی دەزگایی و خاوەن رێکخستنێکی یاسایی .... هەڵبژاردن بریتییە لە مەرجێک لە مەرجەکانی دڵنیایی و ئیستیقرای سیستمە سیاسیی و ئابورییەکان، ئەم ئیستیقرارە سیاسی و ئابورییە، فاکتەرێکی سەرەکییە بۆ دڵنیایی خاوەن سەرمایەکان و هێنانی وەبەرهێنەران بۆ وڵات ....
لایەنەسیاسیەکان هیچ گرنگیەک بەڕای تاک و زۆرینەو کەمینە پەرلەمان نادەن و ناتوانن حکومەت پێک بێنن ،، بۆ خێروبێری ئەم وڵاتە لە دوێخانەکان دابەش ناکەن و کۆتای بەهەڵبژاردن بێنن .