پێکەوە بەرەو کوردستانێکی ئاوەدان وبەھێزتر..

پێکەوە بەرەو کوردستانێکی ئاوەدان وبەھێزتر..
چوار ساڵی رابردوو، قۆناغێکی سەخت و ھەستیار بوو کە رووبەرروی گەلی کوردبۆوە کە لە یەک زەمەندا ، چەندین کێشە و گرفتی سیاسی ، ئابووری و سەربازی رووبەرووی ھەرێمی کوردستان بۆوە ، ئەگەر بە گیانفیدایی پێشمەرگە،سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک بارزانیی و بەتایبەت سەرۆکی حکومەتی کوردستان رێزدار نێچیرڤان بارزانیی لەگەڵ گشت کۆسپ و ئاستەمەکانی بەردەمی توانیی زۆر سەرکەوتووانە کەشتییەکە لە نێو زەریاییەکی تۆفانی بگەێنێتە کەناری دڵنییایی گەر سەرنج بدەین جوگرافیای کوردستان لەڕووی پێکھاتە ئابوریەکەیەوە بە ناوچەیەکی ستراتیژ و گرنگ ھەژمار دەکرێت، ئەکید گومانی تێدانی یە ناکۆکی وڵاتە زلھێزەکان تایبەت لەم کاتە ھەستیارەدا لە ناوچەکەدا وەچەرخانێکی مێژوویی دەھێنێتە کایەوە، ئەوەی کە گرنگە سوود لە ھەر ھەلێک ببینین و سیاسەتێکی ژیرانە بگرینەبەر لەبەرژەوەندی میلاتەکەمان بشکێتەوە، گەر سەیر بکەین لە قۆناغی ئیستادا مەترسی چوار ساڵی رابردووی بەشێکی زۆر سەختیەکانی تێپەڕاندووە، چاوەروانیش دەکرێت ھەم بەھۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت و ھەم بەھۆی زیادکردنی رێژەی ھەناردەکردنی نەوت لە کوردستان، بەمشێوەیەش چاوەرواندەکرێت ژێرخانی ئابوری کوردستان پێشکەوتنی زیاتر بە خۆیەوە ببینێلەگەڵ ئەوەی سیستمی حوکمڕانی لە عێراق و ھەرێمی کوردستانیش دیموکراسیە و پەرلەمانیەو لە ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٢ەوە یەکەم ھەڵبژاردن کراوەو ئەوکات ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان پێکھێنر او دواتر ناوەکەی گۆڕا بۆ پەرلەمانی کوردستان و یەکەم کابینەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دامەزرا و لەعێراقیش لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ەوە و دواتریش دوای نووسینی دەستووری عێراق و ڕاپرسی خەڵک ٢٠٠٥ سیستمی دیموکراسی لەعێراق جێگیر کرا.ئەوەی جێگەی ھەڵوەستە کردنە لە سەر کردنە ھەموو جار لە دوای ھەڵبژاردنەکان بە ئاسانی ھەرچەندە لە عێراقدا دەستووریش ھەیە بەڵام لە ھەرێمی کوردستان دەستوورمان نیە حکومەت و کابینەی وەزاری بە ئاسانی و لەوادەی یاسایی دیاریکراوی خۆیدا نایەتە ڕاگەیاندن.بە دڵنییاییەوە لە چوار ساڵی داھاتوودا گۆڕانکاریی زۆر گەورە ڕوو دەدات ژیانی خەڵک زۆر خۆشتر دەبێت و کۆتایی بە قەیرانەکان دێت، کاندیدەکانی پارتی بۆ سەرۆکایەتیی ھەرێم و سەرۆکایەتیی حکوومەت ئەوەندە بەھێزن،کۆنترۆڵی سەر ھەموو شتەکان دەکەن، ئەو قەیران و پاشماوەی چەندین ساڵەی ڕابردوو و شەڕی تیرۆریستان و ململانێیەکانی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، ھەموو ئەوانە دەسڕنەوە و ئاسۆیەکی ڕوونتر لە پێشە و ژیان و گوزەرانێکی تازە پڕ لە خزمەتگوزاری و سەرفرازی بۆ گەلەکەمان دابین دەکەنپارتی دیموکراتی کوردستان ٤٥ کورسی پەرلەمانی بەدەستھێناوە و پێویستی بە ١١ کورسی تر ھەیە بۆ پێکھێنانی حکومەت، بەڵام ئایا واقیعی کوردستان رێگەی ئەوە دەدات ئەو حکومەتە ھەموو ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە، بۆیە پارتی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەتوانێت ئەو حکومەتە پێکبھێنێت.ەوەی تا ئێستا پێویستە نەکراوە لە دیاریکردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و راسپاردنی گەورەترین لیست و کەسی دیاریکراو بۆ پێکھێنانی حکومەت، ئەوەی کراوە لە نێوان لایەنەکان تەنھا راگۆڕینەوە بووە لە نێوان خۆیاندحکومەتی ھەرێمی کوردستان لە سەروبەندی ئەوەیە کابینەی نۆیەم بەخۆوە ببینێ لە دەرەنجامی ھەڵبژاردنی ٣٠/٩/٢٠١٨ ئەمساڵەوە، ئەو کابینە وەزارییەی دەکرێ جیاواز دەبێ لە کابینەکانی تر لە ڕووی پێکھاتە و چاوەروانییەکی زۆر بۆ خزمەتگوازاری لەگشت سێکتەرەکان دەکرێت و ھەروەھا ڕەگەزەکانی و تا ڕادەیەک لە ڕووی وەڵامدانەوەی زیاتری کۆمەڵگە و ھەوڵدان بۆ دابینکردنی پێداویستی و داخوازییە ژیانییەکانی ئەندامانی کۆمەڵگەی کوردی لە ھەرێمی کوردستان، بۆیە دەکرێ چاوەڕوانی زیاتری لێ بکرێت .خەڵکی کوردستان بە ھەموو چین و توێژەکانەوە مافی خۆیانە ، لەم ڕووەوە گلەیی و گازندە لە لایەنەکان ھەبێت بە دڵنیایەوە بۆیە دەنگیان دا تا قۆناغێکی تری سیاسی و ئیداری ببین لە ژیانیان دا ، بە تایبەتی لە ڕەوشێکی وەک ئێستادا کە کوردستان لە ماوەی کابینەی ھەشتەمەوە تا ئێستا بە کۆمەڵێک ھەل و مەرجی جیادا بە سەر بارودۆخی ناوچەکە و عێراق و ھەرێمی کوردستان گوزەری کردووە ، کە لەبەردەم ئەم کابینەیەدا بە ئومێد و ھیواوە دەروانە قۆناغی داھاتوویان تا گۆڕانکاری ڕیشەیی لە سیستەمی حوکمرانی ھەرێمی کوردستان بکرێت ، بۆیە پەلەکردن لە چارەسەرکردنی کێشەکان و پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت پێویستێکی یاسایی و سیاسیە ، چونکە لە ڕێگای ئەم کابینەیەدا دەتوانرێت زۆر بە وردی کاربکرێت لە پێناو جێ بە جێ کردنی ویست و داواکاری خەڵکدا کە ئەمەش مافێکی سروشتی خەڵکی کوردستانە بە تایبەتی لە قۆناغی ئێستادا کە کوردستان بۆتە شوێنیکی گرنگ و ستراتیژ لەسەر ئاستی دەرەوە ، کە ھاتنی ئەو ھەموو وەفدە دبلۆماسیانە دەرخەری بەھێزبوونی پێگەی ھەرێمی کوردستانە ، بۆیە گرنگە لایەنە سیاسیەکان لە ئاست ھەستیاری و گرنگی قۆناغەکەدابن و چیتر لە ژێر ھەر بیانوویەک بێت کات بە فیڕۆ نەدەن و ڕێز لە دەنگدەرانیان بگرن و پەلە بکەن لە گەیشتنیان بە دەرەنجامێک بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێ حکومەت کە وەکو دیاریشە پارتی دیموکراتی کوردستان وەک براوەی یەکەمی ھەڵبژاردن لە یەکەم ڕۆژی ڕاگەیاندنی دەرەنجامەکاندا لە ھەوڵی ھەرچی زوتری دەست بەکار بوونی کابینەی تازەی حکومەتە کە بۆ ئەمەش چەندین گەڕی دانوستاندنی لەگەڵ لایەنەکان ئەنجام داوە ، بۆیە دواکەوتنی زیاتری کابینەکە بە ھەر بیانوویەک بێت گرفت لە بەردەم دابینکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و خزمەت کردنی خەڵکی کوردستان دروست دەکات و زیان بە بەرژەوەندیەکانی ھاوڵاتیان دەگەیەنێت بۆیە حەقە لەم پێناوەدا ھەمووان ھاوکاری یەکتربین بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی کوردستان لە ھەموو بوارەکاندا واز لە داواکاریە حزبیەکان بھێنن و کاربکەن بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێ حکومەت کە تەنھا بەوە دەتوانرێت بە جێبەجێکردنی پرۆژە و داواکارییەکانی خەڵکی کودستان مافەکانیان بێنتەدی و ئەمەش خۆی لە خۆیدا ھەنگاوەکانی کوردستانێکی بەھێز خێراتر دەکات ..

Top