خەجاڵەت خۆتان

خەجاڵەت خۆتان

ئەو کەس و لایەنانەی بە ئازاری ژێردەستەیی خۆشحاڵن و چۆن قالۆچە لە ژینگەی پیسدا گەشە دەکا و بۆنی خۆشی پێبکەی دەمرێ، ئەوانیش بە ژێردەستەیی گەشە دەکەن و بە تام کردنی سەربەخۆیی تووشی وڕینە دەبن و لە هۆش خۆیان دەچن، دەیانگوت:
بارزانی دەستبەرداری کوردسی سەرۆکایەتی هەرێم نابێ.
ئەوە کورسییە بارزانی گەورە کردووە.
ئەو کەس و لایەنانە پێیان وابوو ئەگەر ئەو کورسییە نەبێ بارزانی بچووک دەبێتەوە و دەبرێتە بەردەم دادگای عرووبە و سزای کوردبوون و کوردایەتی کردنی بەسەردا دەسەپێنری، بەوەش یەکپارچەیی خاکی عێراق دەپارێزرێ و ئەوانیش خەڵات و پاداشتی دوژمنایەتی کردنی کوردایەتی لە داگیرکارانی کوردستان وەردەگرن.
بۆ بچووک کردنەوەی بارزانی هیچ نەما نەیکەن و لە هیچ خراپەکارییەک نەپرینگانەوە بە وڵاتفرۆشی و جاسووسی کردن بەسەر بارزانی و حزبەکەشیەوە، ئای خەجاڵەت خۆتان! گەل و مێژوو وەڵامی ئەو جاسووسی کردن و وڵاتفرۆشیەی دانەوە, لە هەڵبژاردنی عێراق بە (٢٥) کورسی و لە هەڵبژاردنی کوردستان بە (٤٥) کورسی گەل هاتە دەنگ و ئێوەی لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان بچووک کردەوە و گەورەیی سەرۆک بارزانیشی دەرخست.
ئێستا وەک دەبینن و دڵنیام کە چاوتان پێی هەڵنایات، دیوەخانی کوردایەتی سەرۆک بارزانی زۆر لە جاران گەموگوڕ ترە، خۆ ئەوەیان ئەو کورسییە نییە کە ئێوەی تووشی زۆر بەزمی خەجاڵەتی کرد، ئەو کورسییە مێژووکردە و مێژووە پێی بوخشیوە و زۆر لەو کورسییە گەورەتر و پیرۆزترە کە تووشی ئەو هەڵدێرە سیاسیە کردن و تا ئێوەش ماون دەبێ پێوەی بناڵێنن، ئایا دەزانن هیچ هیزێک ناتوانێ ئەو کورسیە مێژووکردە لەژێر بارزانی دەربێنێ.
Top