(نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانێکی ڕاستگۆ)

(نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانێکی ڕاستگۆ)
٭کە ڕووداوەکانی ئەمڕۆ دەبن بەڕابردوو و وەک مێژوو تۆماردەکرێت و دەنوسرێتەوە هەموو ڕووداوە گرنگەکانی نەتەوەیەک تۆماردەکرێت و وەک هەڵووێست هەژماردەکرێن

٭نامەوێت باسی مێژووی درێژو پڕدەستەکەوتی(نێچیرڤان بارزانی)تان بۆبکەم بەڵکو تەنها دەمەوێت ناونیشانی بابەتەکەمتان بە بەڵگە بۆ بسەلمێنم و ڕاستگۆیی سەرۆک وەزیرانتان بۆبخەمەڕوو

٭کە حکومەتی ناوەند بوودجەو قووتی لەسەر پێشنیاری جاشگەل بڕی سەرۆک وەزیرانی کوردستان ڕاستگۆیانە هاتە سەر شاشەو بەهاووڵاتیانی کوردستانی ڕاگەیاند نامانەویت درۆتان لەگەڵ بکەین دۆخی دارایمان زۆر خراپەو لە قەیرانێکی جدیداین هاوکارمانبن و لە قەیرانەکە وەک خۆی تێبگەن تالەم دۆخە ڕزگاربین و دڵنیاشبن ئەم دۆخە کۆتایی پێدێت

٭سەرەتای قەیرانی دارایی بوو بوودجەو قووتی کوردستان بڕاوو نزیکەی دووملیۆن ئاوارە هاتنە کوردستان سەرۆک وەزیران ڕاستگۆیانە ڕایگەیاند هەرێمی کوردستان ماڵی هەموو لێقەوماوەکانەو هەمووتان لێرە پارێزراون سەرەنجام وادەرچوو هیچ پێکهاتەو نەتەوەیەک لێرە زوڵمی لێ نەکراوەو ناکرێت دوای چوار ساڵ لە ڕووداوەکان هێشتا ئاوارەگەلێکی زۆر لێرە ماون و سەرۆک وەزیرانیش ڕاستگۆیانە مامەڵەیی لەگەڵ کردن و کوردستانی بۆکردن بە پەناگەیەکی ئارام

٭کە شەڕی دژی داعش دەستی پێکرد سەرۆک وەزیران بەسەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی هەرچی هەوڵی دیبلۆماسی و پەیوەندی کەسی و حکومی هەبوو بۆ پاراستنی سنوری کوردستان خستیەگەڕو خاک و خەڵکی کوردستان پارێزرا

٭دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق و باشتربوونی پیوەندیەکانی ناوەندوهەولێر و بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆناردی بەشە بوودجە و مووچەی کوردستان هەموو قسەوباسەکان لەسەر ئەوەن کە دۆخی دارایی و مووچە باش دەبێت و پاشەکەوت نامێنێت وەلێ سەرۆک وەزیران جارێکی دیکە ڕاستگۆیانە ووتی ئەگەر ڕێکارەکانی کەماوون وەک خۆی جێبەجێ ببێت و بەشی هەرێم وەک دیاری کراوە بێت ئەوا بێگومان کاریلەپێشینەمان چاککردنی دۆخی دارایی ومووچەیی کوردستانە
یانی سەرۆک وەزیران ڕاستگۆیانە لێدوانیدا مووژدەی بەلاشی نەدا چونکە هیچ شتێک لەعێراق گرەنتی کراونیە

٭لەهەموو ئەو ڕووداوانەی لەماوەی چوارساڵی ڕابردوو ڕوویی تێکردووین سەرۆک وەزیران ڕاستگۆیانە لەگەڵ گەلی خۆی هاتوەتە سەرخەت و سەرەنجام زۆرهاوکێشەی دژو پیلانی ئاراستەکراوی پووچەڵکردەوەو وەک(حسن عەلەوی)ووتی زۆر ئاگری کوژاندووەتەوە کەڕووی کردوەتە هەرێمی کوردستان ئەم ڕێگە ڕاستەی(نێچیرڤان بارزانی) نەخشەی کێشاوە دەمانباتە کەنارێکی ئارام و ئایندەیەکی ڕۆشن

Top