سەردانی هێژا بارزانی و دەرکەوتنی ئەنجامەکانی سەردانەکەی
January 28, 2019
وتار و بیروڕا
هەر دوای ئەم سەردانەی هێژا بارزانی حکومەتی عیڕاق چەند هەنگاوێکی باشی هاوێشت و کومەڵێک کێشەی سەرەکی کە لە حکومەتی پێش عادل عبدالمهدی مابونەوە لەنێوان بەغداو و هەرێمی کوردستان ئەنجومەنی نیشتیمانی عیڕاڤ دەنگیان لە سەردا و لە داهاتویێکی نزیکدا لە لایەن حکومەتی ئێستای عیڕاقەوە دەکەونە بواری جێەجێکردنەوە .
لەوانە بودجە و موچەی پێشمەرگە و فەرمانبەران وهتد ئەمەش کوتایی بەو دۆخە ناڵەبارە دەهێنێت کە چەندین ساڵە توێژی فەرمانبەران و پێشمەرگەکان پێییەوە دەناڵێنن .
شایانی باسە حکومەتی مالیکی و عەبادی زور هەوڵیان دا بە هوی گەماروی سیاسی وئابوری ودارایی و سەربازیەوە ئەزمونی هەرێمی کوردستان لە نا ببەن و بە تایبەت دەستەڵاتی بارزانی
بەڵام نەک هەر نەیانتوانی سەرکەوتن بە دی بهێنن بەڵکۆ بارزانی هەر بارزانی مایەوە و مالیکی و عەبادیش دوچاری شکستێکی گەورەی سیاسی و تاد بونەوە
و لە نێو زورینەی هەرەزوری پێکهاتەکانی عیڕاقدا ڕوڵ و کاریگەری خویان لە دەست دا.
کەواتە ئەزمون سەلماندویەتی و لاپەڕەکانی مێژوی سیاسی کوردیش ئەوەمان پێدەڵێن کە هەر ڕژیمێک و کەسایەتیەکی سیاسی دوژمنایەتی بارزانی کردبێت نەک هەر سەرنەکەوتووە بەڵکو توشی شکستی کەورە هاتون و ڕیسواو شەرمەزاریش بونە بەرامبەر میللەت و مێژوودا.
بەڕێز عادل عبدالمهدی تاکو ئێستا هەڵوێستی بەرامبەر هەرێمی کوردستان خڕاب نیە
گەر بەردەوام بێت لەسەر ئەم هەڵوێستە ئەرێنیانە بێگومان لە ئەرکی تازەی خویدا وەک سەرۆک وەزیرانی ئێستای عیڕاق سەردەکەوێت
جونکە کورد لە هاوکێشەی سیاسی عیڕاقدا ژمارەیێکی زور گرنگە و بە هەندوەرگرتنی ماف و داخوازیەکانی کورد لە لایەن حکومەتی مەهدیەوە پشتیوانی کوردو بارزانی بو خوی مسوگەر دەکات
و ڕەوشی سیاسی عیڕاق بەرەو باشتر بون هەنگاو دەنێت و لە دواجار دا هەمو لایەک سودمەند دەبن.
لە کوتایی دا هیوادارم بەڕێز مەهدیش هەڵنەگەڕێتەوە لە هەرێمی کوردستان و نەگەڕێتەوە سەر ئەقڵە بۆگەنەکانی پێش حوی
و پەندو عیڕەت لە هەڵەی دەستەڵاتدارانی پێش خوی وەرگرێت لوژیک و مەنتق و ئەزمون بکاتە پێوەری هەڵس و کەوتەکانی خوی لە داهاتودا.