لە پێناو بەدەسهێنانی مافەرەكانمان كاتی ویەكخستی نێوماڵی كوردە .دەیان ساڵە بە هۆی نەبوونی یەكریزی و یەكهەڵوێستی كورد ، داگیركەران و دوژمنانی گەرٍانەوەی خاك و نیتشمانی داگیركراویی كوردستان هەمووكات كاریان لە سەر ئەوە كردەوە تا كورد لە رێگەی گرتنەبەری سیاسەتی پەرتەوازەكردنی نێو ماڵی كورد هیچ كات یەك دەنگ نەبێ ،چوونكە یەكبوونی كورد واتا هێز و تێكشكاندنی داگیركەران .گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی چل میلیۆنی بێ دەوڵەت ئەگەر خاوەن ستراتیژییەكی تۆكمە بێ دەتوانێ ڕۆڵێكی گەورەی ئەرێنی لە پرۆسەی سیاسی ناوچەكەدا ببێ.كوردەكان پێویستە بۆ بەرژەوەندی حیزبی نەكەونە سەر هێڵی دەوڵەتانی پاوانخواز.ئەگەر خوێندنەوەیەكی واقیعبینانە بۆ پێشهات و ڕووداوەكانی ئەم ساڵانەی دوای بزاڤی رزگاریخوازی كورد لە هەر چوار بەشی كوردستاندا بكەین دەبینین لە كاتێكدا كە چەندە دابەشبوونی كوردستان و جیاوازی ویست و داخوازی و تێڕوانینی سیاسی هەر بەشێك ڕاستییەكی حاشاهەڵنەگرە هاوكات هاوچارەنووسی و كاریگەربوون و كارتێكەری بەشەكانی كوردستانیش لەسەر یەكتری فاكتێكی دیار و جێی تێبینی كردنە ، جێی تێبینی كردنە لەبەرئەوەی كە نیشاندەری پێویستی هاوهەنگاوی و جووڵانەوەیە لە چوارچێوەی سیاسەتێكی نەتەوەیی هاوبەش كە بتوانێت خەساری نەتەوەیی لە ئاستی مرۆیی و مەعنەویی و دەسكەوتە نەتەوەییەكان بهێنێتە خوار و هاوكات توانای وەڵامدانەوەیەكی بەهێز و كاریگەری هەبێت لە بەرامبەر مەترسییەكانی بەردەم جووڵانەوەی رزگاریخوازی كورد، سەرەڕای ئەوەیكە هاوئاهەنگی دیپلۆماسی و هەبوونی سیاسەتێكی دیپلۆماسی هاوبەشی وەڵامدەر بە ویست و داخوازییەكانی هەر بەشێك كاریگەری و شوێندانەری ئەم سیاسەتە چەندقات دەكات لە دنیای دەرەوەدا، كەواتە گرینگە بپرسین ئاخۆ بۆ تا ئێستا كورد سەركەوتوو نەبووە لە پێكهێنانی ستراتیژێكی نەتەوەیی؟ هەرچەندە نكۆڵی لەوەش ناكرێت كە دەوڵەتانی داگیركەری كوردستان بێ كاریگەری نەبوون لە پێكنەهاتنی ئەم ستراتیژەدا بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئیرادەیەكی واقیعی و كردەییش لە خودی كورد نەبینراوە بۆ هەنگاونان بە ئاڕاستەی پێكهێنانی ستراتیژی نەتەوەیی؟گەلی كورد، ماوەیەكی دوور و درێژە، خەبات بۆ بەدیهێنانی ئەو مافە دەكات و سەركردایەتی بزافی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان بەپێی هەلومەرج و باردۆخی ناوچەكە سیاسەتێكی حەكیمانەی كردووە، جگە لەوەی درێژەی بە خەباتی خۆی داوە، كۆمەڵێك دەسكەوتی گرنگیشی بۆ نەتەوەكەمان بەدەست هێناوە. بە درێژایی سەدەی رابردوو، سەركردایەتی گەلی كورد، هەموو رێگەیەكی خەباتی لەپێناو گەیشتن بە ئامانجی سەربەخۆیی ئەزموون كردووە، هەموو وێستگەكانی تاقیكردووەتەوە، بۆیە دواجار لەم كاتەدا، بڕیاری ئەنجامدانی ریفڕاندۆم و دیاریكردنی چارەنووسی هەرێمی كوردستانی داوە. دەبیً گشت هێز ولایەنە سیاسیەكان ئامانجی سەرەكییان تەنها بۆ بەهێزبوونی پێگەی كورد و كوردستانێكی بەهێز بێ و بە تایبەت كە لە ئێستادا دۆخی ناوچەكە و عێراق بەرەو گۆرانكاریی نوێ هەنگاو دەنێ. بە تێپەڕبوونی قۆناغەكانی خەبات و حوكمرانی كوردستان هەتاكو ئەمڕۆ و بۆ داهاتووش كار بو ئەوە دەكات كە هەرێمی كوردستان بەرەو بوونیاتنانی كوردستانێكی بەهێز ببات بە شێوەیەكی پراكتیكی، هەروەك چۆن لە پرۆسەی دەنگدان بو پەرلەمانی كوردستان دروشمی سەرەكی سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان بریتی بوو لە بوونیاتنانی كوردستانێكی بەهێز، بوونیاتنانی كوردستانێكی بەهێزیش بەو سەركردانە دەكرێت كە خۆیان بە خاوەنی گەل و نیشتمانەكەیان زانیوە و دەزانن و گەلەكەی خۆیان لە دژوارترین قۆناغەكاندا بەجێنەهێشتووە و دوو نموونەی زیندووشمان هەن، لەم چەشنە سەركردانە، ئەوانیش رێزداران نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانین. زیاتر لە سەدەیەكە گەلی كورد وەك نەتەوەیەك خاك داگیركراوە ، خەبات و دەكات و قوربانیی دەبەخشێ و هەموو رێگەیەكی ئاشتیانەی گرتۆتوبەر تا خاك و نیشتمانی داگیركراویی رزگار بێ و بگەرێتەوە بۆ خاوەن راستەقینەكەی و هیچ كاتێ تموحی داگیركردنی خاكی هیچ دراوسێیەكی نەبووە ، بەڵام بە پێچەوانەوە داگیركەرانی كوردستان هەمیشە بە هۆی تموحیان هەمووكات ویستیویانە هەوڵی لەناوبردنی گەلی كورد بدەن و شوناس و ناسنامەی بگۆرن . ئەگەر ئاماژە تەنیا بە هەرێمی كوردستان بكەین كە دەبینن كە لە رووی جوگرافیایەوە بە وشكایی گەمارۆ دراوە و لە روانگەی هاوردەی كاڵاو پەیوەندی ئابووریی و ئاسایشی نەتەوەیی گرێدراوی وڵاتانی دراوسێیە، بە تایبەت ئێران و توركیا . بە تێبینی ئەوەی پەیوەندیەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دنیای دەرەوەدا سەربەخۆ نیە ، لە بڕیاردان بۆ كێشە چارەنووس سازەكان دڵەراوكێی هەیە و ماندووی بڕیاردانە. ناچارە روو لەو سیاسەتانە وەرگێڕێ كە لە دیدی ئەو وڵاتانە هۆكاری گرژی و ناسەقامگیرین . بۆ باشتركردنی بەردەوامی ئەو پەیوەندیانە هەوڵی داوە كە دەرگای شەڕ دابخات ، بەڵام هیچ گەرەنتییەك نیە بەو سیاسەتە كێشەكان یەكلایی بكرێن. بە پێی لۆژیك دەبێ هاوپەیمانی لایەنێك بی كە نیاز پاكی سەلمابێ. ئیران وڵاتێكە كێشەی كوردی هەیە و لەپاڵ ساڕێژی هەندێ زام زۆر دەردی داوەتێ. توركیا بە هەمان شێوە. لەم سۆنگەوە هەرچەند دراوسێی هەمیشەیین بەڵام بە ئەقلیەتی ئێستایان، ناتوانن شەریكی جێ متمانەی كورد بن. جیاوازی لە سیاسەت و بەرژەوەندی و تەنانەت مەزهەب و فەرهەنگ وا دەكات نزیك بوونەوەی كورد لە لاێكیان هۆكاری نارەزایەتی لایەنی تربێ و ئەمەش گرفتی هەمیشەییە.
گەلی كورد بخوازێ لە هەژموونی فرەخوازی وڵاتانی ناوچەكە رزگاری بێ، دەبێ لە جەنگی چاوەنواڕكراو خۆی بە دوور بگرێ . یارمەتی و پاڵپشتی گەورە هێزەكان بۆ دەربازبوون لە تەنگەژەكان كاریگەرە. بخوازێ لە جینوسایدی حوكمڕانانی وڵاتانی ناوچەكە رزگاری بێ ، پاڵپشتی ئەوانەی كێشەی كوردیان نیە كاریگەری هەیە. جەوهەری باسەكە ئەوەیە ؛ شۆڕشەكان سیمای بەرخودانیان بوو ، ئێستا دوور كەوتنەوە لە جەنگی پێشبینی كراو سیمای كامڵ بوونی ئستراتیجی و فامكردنی سیاسەتی بەرژەوەندی كورد نیشان ئەدات .ئەم نەتەوەیە لەسەر پێشێلی مافی مرۆف، یەكسانی نێوان پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان، لەسەر جیاوازی بیروبۆچوونی سیاسی، لەسەر بێ دینی و دژایەتی ئایینی باڵادەستەكان سزا نەدراوە! هەرێمی كوردستان ئاسەواری دوژمنایەتی ئەوانی پێوە دیارە. بە پێی نیازی راستەقینەی، دەبێ سەرەتا دۆستایەتی وڵاتانی ناوچەكە بەهەند وەربگرێ. هاتنی هێزی ئەمریكا بە رەزامەندی یان پرسی كورد نەبووە . ئەگەر واقعبینانە بیر بكرێتەوە ، ناتوانێ لە جیات ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی ئەو بەڵێنە بدات كە هیچ لە ئارادا نیە. بە شرۆفەی سیاسی، دۆستەكانی كورد لەم قۆناغەدا هەر ئەوانەن هۆكاری هەڵگیرسانی جەنگەكانی رابردوو داهاتوون . نێوان خۆشی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ئەگەر زیانەكان بن بڕ نەكات سووكیان دەكات و بۆ ماوەیەك لە هەڕەشەكان دووری دەخات بۆیە، پێوستە ، گەلی كورد بە دیپلۆماسی و سیاسەتێكی ژیرانە لەگەڵ هاوكێشە نوێیەكانی ناوچەكە بگوجێنین لە پێناو پاراستنی دەسكەوت و گەیشتن بە ئامانجەگەوركەمان.. ئەمڕۆ دوخی سیاسیی هەرێمی كوردستان لەسەر هەموو ئاستەكاندا گۆڕانكاریی بەسەرداهاتووە، بەپێی ئەنجامەكانی پرۆسەی دەنگدانی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، بارزانی و پارتی لە هەردوو پرۆسەكەدا بە جیاوازیەكی زۆر لەگەڵ حزبە سیاسییەكانی دیكە بە پێشەنگ مانەوە لە نێو گۆڕەپانی سیاسیدا بەشێوەیەكی گشتی و متمانەی زۆرینەی خەڵكی كوردستانیان بەدەستهێنا. بۆیە پێویستە ئەمجارە پارتی و بارزانی ئەم پێگە جەماوەرییە بەهێزەی خۆیان لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی هەرێمی كوردستاندا بەكار بێنێنن و زاڵ بن بەسەر هەموو ئەو بەربەست و رێگریانەی كە هەندێ لایەنی سیاسی دروستیان كرد، لە پێناو لاوازكردنی پێگەی پارتی و بارزانی و رووخاندنی ئەزموونی هەرێمی كوردستان. كەواتە نابێ زیاتر لە قەبارەی خۆیان مافیان پێبدرێت، واتە هەرلایە و بە گوێرەی قەبارەی خۆی بەشداری سیاسی پێبكرێت، نەك زیاتر، چونكە پارتی و بارزانی ئەزموونێكی زۆر تاڵیان هەیە، لەگەڵ هەندێ لایەنی سیاسیی هەرێمی كوردستان و پێویستە بە هەند وەربگیرێت، لێرەدا دەگەینە ئەم راستییە ئەویش ئەوەیە كە بوونیاتنانی كوردستانێكی بەهێز..