پەکەکە و کوردستانی گەورە

پەکەکە و کوردستانی گەورە

پەکەکە وەک رێکخراوێکی ئایدۆلۆژی توندڕەو و پاوانخواز لە سەرەتای درووست بوونی و تا ئەو چەند ساڵەی رابردووش بانگەشەی کوردستانی گەورە و سەربەخۆیی کوردستانی دەکرد، حزبە کوردستانیەکانی هەر چوار پارچەیان بەوە تاوانبار دەکرد کە خەباتی خۆیان لە بەشێکی کوردستان تەنگ هەڵێناوە و داوای سەربەخۆیی کوردستانیش ناکەن، بانگەشەی کوردستانی گەورە و سەربەخۆیی کوردردستانیان ئەوەندە گەرموگوڕ بوو، پیاو شەرمی دەکرد باسی پارچەیەکی کوردستان بکا و لە پرسی سەربەخۆیی کوردستانیش کەمتر عەیبەیەکی سیاسی گەورە بوو، ئەو بانگەشەیەی پەکەکە لە کاتێکدا بوو هەموو دەرگا هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان بە روو بزووتنەوەى رزگاریخوازی خەڵکی کوردستان داخرابوون.
ئێستا کە دەرگا نێودەوڵەتیەکان بە رووی کورددا کراونەوە، پەکەکە بۆ چەواشە کردنی خەڵک لە بانگەشەی کوردستانی گەورە نەکەوتووە، بەڵام لە پرسی سەربەخۆیی کوردستان پەشیمان بۆتەوە و سەربەخۆیی لە درووشمی خەیاڵی کۆمەڵگەی دیموکراتیک گۆڕەوشار دەدات، هەر لایەنێکیش باسی سەربەخۆیی کوردستان بکات بە دژە دیموکراتی تاوانباری دەکات و بە دواکەوتووی ناو دەبات، لە بەشە داگیرکراوەکانی باشوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوا لەگەڵ داگیرکارانی کوردستان بێ کێشەیە و تەنانەت لە زۆر قۆناغی هەستیاریش هەوپەیمانیان لەگەڵ دەبەستێ، هەموو ئەو حزب و لایەنە کورستانیانەش کە لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان خەبات دەکەن، لەبەردەم درووشمە خەیاڵیەکەی خۆی بە رێگر و بەربەستیان دەزانێ، هەر بۆیەش هەموو حزبە کوردستانیەکانی خستوونە خانەی دوژمن و لەگەڵ دوژمنان و داگیرکارانی کوردستانیش موویان بە بەینەوە ناچێ
Top