دیپلۆماسی وکەسایەتی سیاسیی بەھێز نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ..

دیپلۆماسی وکەسایەتی سیاسیی بەھێز نێچیرڤان بارزانی  بۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ..
لە ماوەی رابردوو ناوچەکە ، عێراق رووبەرووی گۆرانکاری و پێشھاتی خێرابوونەوە و ئەوەش وایانکرد کە کاریگەری زۆر لە سەر رەوشی سیاسی و ئابووری حکومەتی کوردستان بە تایبەت لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو ، دابنێ ، سەرەرایی دروستکردنی قەیرانی بێ بنەمایی ھەندێک ھێز و لایەن و دواتریش پشت کردن لە حکومەتی کوردستان ، بەڵام خۆراگری و کارایی نچێیرڤان بارزانی وەک سەرۆک حکومەتی کوردستان چ بۆ رووبەروو بوونەوەی قەیرانی دارایی و گەمارۆکان توانیی کەشتیی ھەرێمی کوردستان بگەێنتێتە کەنارٍی ئارامی ..دوای ئەوەی کێشە و ئاڵۆزی لە نێوان ھەولێر و بەغدا درووست بوو، ھەر زوو نێچیرڤان بارزانی داوای گفتوگۆی کرد و بڕوای وابوو کە کێشەکان بە شەڕ چارەسەر ناکرێن، بەڕێزیان توانیان ھەرێم لە جەنگ دوور بخاتەوە لە کاتێکدا ھەم لە ھەرێم و ھەم لە بەغدایش ئاستەنگ و تەگەرەی زۆری دەخرایە پێش، بەڵام بەو باوەڕەی کە ھەیەتی تا ڕادەیەک توانی بەسەر کێشەکاندا زاڵ بێت. نێچیرڤان بارزانی وەکچۆن بە درێژایی ئەو ماوەیەی پێش ١٦ ئۆکتۆبەر و دوای ئەو رۆژە شوومەش ڕۆڵی کاریگەر و ئیجابی بینیوە لە گۆڕانکاریکردن لە ھاوکێشە سیاسییەکاندا، ئەمڕۆیش بەگوێرەی پێگە بەھێزەکەی لە ناوچەکە لەم ھەلومەرجە ناسکەشدا بە ڕابەرایەتی و سەرکردایەتیی حەکیمانەی خۆی، توانیویەتی تەواوی ھاوکێشە سیاسی و ئابوورییەکان بگۆڕێت و بە بەرژەوەندی کوردستانی دابشکێنێتەوە لە ھەمان کاتیشدا ھەمان ڕۆڵی بەرچاو و دیاری خۆی ببینێت لەپێناو ھێنانە ئارا و چەسپاندنی کۆدەنگی و یەکڕیزیی نیشتمانی لە ئاست باسە گرنگ و جێبایەخە چارەنووسسازە ھەنووییەکاندا، چ لە ئاستی ناوخۆ و لە ئاستی عێراقیشدا.سیاسەتی دیپلۆماسییانەی حکوومەتی ھەرێم لە دوای ئۆکتۆبەری شوومەوە، وای کرد دونیا لە ئاست کورد ھەست بە بەخۆداچوونەوە بکەن، بەوەی کورد گەلێکی ئاشتیخوازە و لەسەر مافە ڕەواکانی شەڕی پێدەفرۆشن، راستە حکوومەتی ھەرێم ئەنجامەکانی ریفراندۆمی سڕکرد، بەڵام ئەوە لە تۆقین و خۆڕادەستکردن نییە، بەڵکوو حکوومەتی ھەرێم پەیامی ئەوەی دایە جیھان کە ئێمە گەل و حکومەتێکی ئاشتیخوازین و ناخوازین کێشەکانمان لە رێگەی شەڕەوە چارەسەر بکەین، نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکوەزیرانی ھەرێم چەندینجار داوای دیالۆگی کرد بۆ ئەوەی بەبێ شەڕ کێشەکان چارەسەر بکرێن، ئەگەرچی حکوومەتی عێراق خۆی لە دیالۆگ دەدزێتەوە، سەرەڕای ئەوەش دیپلۆماسییەتی ھەرێم سوورە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی دەستوورەوە و ئەمەش پاڵپشتی جیھانی بۆ ئەو ھەوڵە دیپلۆماسییانەی سەرۆکی حکوومەت بەدەستیھێناوە و دواجاریش دەبێتە ھۆی شکاندنی سەرجەم گەمارۆکانی سەر ھەرێمی کوردستان، بەوپێیەی حکوومەتی ھەرێم باشترین ھەنگاوی ناوە کە دونیا پاڵپشتی دەکات ئەویش دانوستانە لەسەر مێزی دیالۆگ.پارتی ھەمیشە بە سیاسەتێکی حەکیمانەوە رێبەری ماف و خواستی گەل و رێگای رزگاریخوازی کوردی کردووە.مێژووی دوێنێ و سیاسەتی ئەمڕۆ و پلانی ئایندە شایەدی ئەو راستیەن. لە ئێستادا لە سایەی رێبەڕی نەتەوەیی سەرۆک بارزانی پارتی لە چوارچێوەی ھەبوونی سیاسەتێکی روون و بڕیاری یەکلاکەرەوە رێڕەوی حزبیانەی خۆی بە شێوەیەک دادەڕێژێت لە بەرژەوەندی گەل ونیشتمان لا نەدات. ئەمە ئەو ھێزە خوڵقێنراوە خودیەیە کە لە نێو پارتی ھەستی پێدەکرێت و سەنگی مەحەک بوونی لە ھەر بارێکدا دەنەخشێنێت. پارتی بە کردەوە سەلماندوییەتی و دەریدەخات کە، ڕێچکەی ھێزی سیاسی و جێبەجێکاری گۆڕانکاری و خۆگونجێنی دیبلۆماسیە، ئاسۆی ھاتنەدی خەون وخواستەکان و بەرگریکاری خاک و سەقامگیری و بزوێنەری ئاوەدانی کوردستانە. وونی کەسایەتی وەک نێچیرڤان بارزانیو مەسرور بارزانیئەو ھێزەن لە نێو پارتی ھەڵقوڵاون، تاشەبەردی بەھێز و خۆڕاگرن لە بەردەم ئەگەر و لافاوەکان و تاقیکراونەتەوە، کە چەندە خۆنەویستانە روبەڕووی سەختیەکان بوونەتەوە. بۆیە دیسان پارتی دیموکراتی کوردستان بە گڕوتینێکی دیکەوە بەرەو کوردستانێکی بەھێز ھەنگاو دەنێت. بوونی ھەر دوو کاراکتەر و کەسایەتییی بەھێز ، ھەنگاوەکان بەرەو نەھێشتنی گەندەڵی و ھەڵپەرەستان و ھەنگاوەکان بەرەو بەھێزکردنی پێگەی کوردستان لە گەشت بوارەکاندا زیاتر دەکات .
Top