لە قۆناغی تێكشكاندنی پیلانەكان بە ئارٍاستەی كوردستانێكی بەهێزتر ..

لە قۆناغی تێكشكاندنی پیلانەكان بە ئارٍاستەی كوردستانێكی بەهێزتر ..
چوار ساڵی رابردوویی پێشهات و رووداوەكانی بەردەم گەلی كورد ، لێواولێو بوون لە پیلانگێری و هەوڵی لاوازكردن و سرینەوەی ئەزموونی هەرێمی كوردستان ، ئیتر چ لە رێگەی گەمارۆدان و ئابڵوقەدان بێ‌ تا كودەتا و هاندانی هەندێك هێز و لایەن لە دژی هەرێمی كوردستان و لە پێناو لاوازكردنی پێگە و دۆزی كورد .هەروەها مێژوو شاهید و كە لەبەر چاوی هەموو دونیا بینیمان خیانەتێكی گەورە لەخاك و نەتەوە و خوێنی شەهیدانمان كرا. بەپاڵپشتی تاقمێکی ناو حزبێكی دیاری كراوی كوردستان، ڕاستە پیلانی نێودەوڵەتی وڵاتە بەرژەوەندخوازەكان و هەندێ كارەكتەری بەرژەوەند خواز و ڕق ئەستور بەرامبەر بە ئێمەی كورد دەورێكی زۆریان گێڕا تا چۆك بەكورد دابدەن و هەیبەت و شكۆی نەتەوەیەكی قارەمان بشكێنن، ئەوەبوو دواجار كەركوكیان داگیر كرد، لەزۆر ناوچەی تر لە كوردستان سنوریان بەزاند، گەماڕۆی ئەم میلەتە ستەمدیدەیەیاندا، لەهەموو لایەكەوە پیلانەكان بەرنامە رێژی بۆ كرابوو لەلایان حكومەتی ناوەندی بەسەركردایەتی حیدەر عەبادی كەتائێستاش گەمارۆكان بەردەوامن، دۆستەكانی كوردیش بێ هەڵوێستبوون، بەڵام سەركردایەتی كورد بەتایبەتی رێزدار سەرۆك بارزانی هەڵوێستی وەرگرت بەپاڵپشی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و خەڵكی نیشتیمان دۆست زەبرێكی مێژوویی لەدوژمن وەشاند و چۆكی پێی دادان ، سەرجەم پیلانەگڵاوەكانی دەستی دەرەكی و ناوەخۆیی كۆتایی پێهێنا. لەم قۆناغەدا هەندێك لەحزبە سیاسیە ناوخۆییەكان ویستان بەجۆرێكی تر كار لەسەر هەڵوەشانەوەی حكومەت بكەن، ئەوەبوو وەزیرەكانیان كێشایەوە و زەختێكی زۆریان دروست كرد، خۆی لە خۆیدا ئەمەش پیلانێكی تری ئەم ئەزموونە خۆماڵیە بوو، بەڵام نەیانتوانی ئامانجە گڵاوەكانیان بێننەدی. ئەوەی گرینگە ئاماژەی پێ بدەین ڕۆڵی حەكیمانەی نێچیرڤان بارزانییە، كەسایەتی ئەو لەم قۆناغە هەستیارە دەورێكی ئێجگار مەزنی بینی بۆ دەرباز كردنی نەتەوەكەمان لەم بارەسەخت و دژوارە، پەیوەندیە دیپلۆ ماسیەكانی ئەو لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی كاریگەری زۆری هەبوو بۆ هێنانە سەرخەتی دۆست و دەوڵەتەزلهێزەكان. ئەمەش وایكرد گۆرانكاریەكان خێراتربن و رۆژ بەرۆژ پێگەی هەرێم لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی زیاتر چاودێری بكرێ، پاڵپشتی بارزانی و حزبەكەی بۆ بەرێز نێچیرڤان بارزانی و حكومەتی هەرێم وایكرد رۆژبەرۆژ پەیوەندیەكانی كورد بەرەو پێشەوە بچن. هاتنی چەندین شاندی پایە بەرز و سەركەوتنە یەك لە دوای یەكەكان هەر لە " پردێ‌ و سحێلا " بگرە تا هەر دوو هەڵبژاردنی پەرلەمان كوردستان و عێراق و ئینجا پێشوازیكردن لە سەر فەرشی سوور لە سەرۆك بارزانیی و دواتر دیاركردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان ، ئینجا دیاركردنی هەر دوو بەرێزان مەسروور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەتی كوردستان و نێصیرڤان بارزانیی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، هەنگاویی ستراتیژی و دیاری پارتی و سەرۆك بارزانییە بۆ جێبەجێی كردنی ئەو نەخشە و پلان و بەرنامانەی كە ئامانجی سەرەكییان زیاتر لە پێناو نەهێشتنی گەندەڵی و هەموو ئەو كەموكورتییانە كە رێگرن لە بەردەم كاروانی گەشەكردنی ئابووری و پێشكەوتن لە گشت بوارەكاندا ..لە هەمانكاتیشدا ، رێگە خۆشكەرن بۆ زیاتر دروستبوونی متمانە و بەهێزبوونی پێگەی هەرێمی كوردستان لە سەر ئاستی ئیقلیمی و نێو دەوڵەتیی بە ئارٍاستەی بونیانیاتنانی كوردستانێكی بەهێز تر ..
Top