لە ١٦ی ئۆکتۆبەر یەکێتی لەسەر هەق بوو
January 25, 2019
وتار و بیروڕا
لەسەر ناسنامەی کوردستانی بوونی کەرکوک پاڤێڵ تاڵەبانی دەڵێ: کەرکوک شاری یەکێتییە، پارێزگارەکەشی دەبێت یەکێتی بێت و سازشی لەسەر ناکەین.
بەو لێدوانەی پاڤێڵ تاڵەبانی بێ ناسنامەی کوردستانی بوونی کەرکوک کوردستانی نییە و موڵکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە و لەناو یەکێتیشدا موڵکی بنەماڵەی خۆیەتی، جا کە دەڵێم: لە ١٦ی ئۆکتۆبەر یەکێتی لەسەر هەق بوو، وەک پاڤێڵ تاڵەبانی دەڵێ یەکێتی خاوەنی کەرکوکە، بە پێی مافی خاوەندارێتیش، خاوەن موڵک بۆی هەیە موڵکی خۆی بفرۆشێ و کەسیش بۆی نییە بڵێ: بۆچی فرۆشتی و چۆنی فرۆشت و بە کێی فرۆشت، بەڵام ئەوەی لەو لێدوانەی کاک پاڤێڵ تاڵەبانی جێگای پرسیارە، یەکێتی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر سازشی لەسەر ناسنامەی کوردستانی بوونی کەرکوک و کوردبوونی کەرکوکیەکان کردووە، بەڵام ئەوەی سەیر و سەمەرەیە ئامادە نییە سازش لەسەر پۆستی پارێزگار بکات, لێدوانەکەی ئاڵا تاڵەبانیش لە دوای رووداوەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەر کە گوتی: کەرکوک گەڕایەوە باوەشی نیشتیمان، ئەو رایەی کاک پاڤێڵ تاڵەبانی پشت راست دەکاتەوە و حاشا کردنە لە کوردستانی بوونی ناسنامەی کەرکوک.