یه‌كێك له‌سیما جوانه‌كانی كوردستان پێكه‌وه‌ژیانه
January 25, 2019
وتار و بیروڕا
مرۆڤه‌كان ئه‌گه‌ر له‌هه‌موو شتێك جیاواز بیربكه‌نه‌وه و خاڵی ناكۆكیان هه‌بێت هه‌رگیز نابێت له بابه‌تی نیشتیمان ناكۆك بن، چونكه ناكۆك بوون له بابه‌ته نیشتیمانیه‌كان و ئیداره‌ی ووڵات ته‌نها لاوازبوونی ئه‌و شارستانیه نیه كه ڕۆڵه‌كانی وڵات بنیادیان ناوه به‌ڵكو دارمانی هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی خه‌باته كه بۆ بنیادنانی شارستانیه‌تی به‌هادار ته‌رخان كراوه.
هه‌موو لایه‌ك ئه‌و ڕاستیه ئه‌زانین به‌هێزی پێگه‌ی كوردستان له‌وه‌دایه كه كۆده‌نگیه‌كی روحی و قوربانی له‌نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌وه و كه‌مه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینه‌كاندا هه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر چاوێك به‌مێژوودا بگێرینه‌وه له‌هه‌ر كاتێكدا هه‌ڕه‌شه و گوشار یاخود فشار بۆ خاكی كوردستان هه‌بووبێت ڕۆڵه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌یه‌كان به‌و په‌ڕی گیان فیدایی رووبه‌ڕووی ئه‌و فشارانه وه‌ستاون و به‌رگری و پارێزگاریان له خاكی پیرۆزی كوردستان كردووه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی بڕوایه‌كی پته‌وه و هێمای پیرۆزی روحی نیشتیمانیه له‌نێوان ته‌واوی پێكهاته‌كان، كه جێگای پێزانینه و ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك پێزانینمان هه‌بێت.
جا ئه‌وه‌ی گرینگ و پڕبایه‌خه ئه‌م لایه‌نه جوان و به‌هێزه‌ی كوردستان ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ ته‌واوی سێكته‌ره‌كانی تری وه‌ك (به‌رێوه‌بردن و په‌روه‌رده و فه‌رهه‌نگی و.....هتد) بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه كوردستان بگه‌یێنینه ئاستێكی باڵاتر له بوژانه‌وه و پێشكه‌تن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تاكه كه‌ناڵ هۆشیاری و هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی لای تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌بێته خاڵی وه‌رچه‌رخان بۆ هێنانه‌دی ئه‌م ئامانجانه و خۆشگوزه‌رانی زیاتر بۆ كوردستانیان، چونكه نابێت ئه‌وه له‌یاد بكه‌ین كه هه‌موومان له كه‌شتیه‌ك داین به یه‌كترقبوڵكردن و برایه‌تی و به‌رپرسیاریه‌تی تاكه‌كان ده‌گه‌ینه كه‌ناری ئارامی ئه‌گینا به نانه‌وه‌ی كێشه‌و دووبه‌ره‌كی هه‌موومان ده‌بینه خۆراكی نه‌یارو دوژمنانی نه‌ته‌وه و نیشتیمان.