لە سایەی پێشمەرگە ودیپلۆماسی سەرۆك بازرانیی كوردستان خاوەن متمانە و بایەخێكی بەهێزە ..

لە سایەی پێشمەرگە ودیپلۆماسی سەرۆك بازرانیی كوردستان خاوەن متمانە و بایەخێكی بەهێزە ..

ترافیك و جموجوڵە دیپلۆماسییەكان و سەردانی وەزیرانی وزەی ئەمەریكا و دەرەوە و هەروەها سەردانی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و فەرەنسا و چەندین شاندی تر و هەروەها بڵاو بوونەوەی هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانانی لە شوێنە هەستیارەكانی عێراق و بەتایبەت كەركووك ئاماژەیەكی روون و ئاشكرایی ئەو گۆرانكاری و پێشهاتە نوێیان .ھەرێمی كوردستان وەك ناوەندێكی بەھێزی بڕیاردان لە ناوچەكە و بەشێكی سەرەكی لە عێراق، بووەتە سەنتەری یەكلاكردنەوەی زۆر پرس.ھەرێمی كوردستان پێگەیەكی گرینگی ھەیە لە ناوچەكەدا، وەك بەشێك لە عێراقیش پێگەیەكی بەھێزی تایبەت بە خۆی ھەیە و بەشێكە لە پڕۆسەی ئەمنی و سیاسیی عێراق.ھەموو ئەو وڵاتانی ناوچەكە و دونیا وەك ناوەندێكی بڕیاردان سەیری ھەولێر دەكەن، تەنانەت وەك بەشێكی گرینگی دابەشكردنی بەرژەوەندیی وڵاتان مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی كوردستان دەكرێت، واتە ھەر بابەتێك پەیوەندی بە عێراقەوە ھەبێت، ئەوە بە بێ ھەرێمی كوردستان ناكرێت و وڵاتان دەگەڕێنەوە بۆ وەرگرتنی بۆچوونی ھەرێم، بە تایبەتی لە ئێستادا گۆڕانكارییەك لەسەرئاستی ناوچەكەدا بەڕێوە دەچێت، بە تایبەتی لە پرسی سووریادا و لەنێو عێراقیش. ناوچەكە لە بەردەوام گۆڕانكاریی گەورەدایە و چاودێران پێشبینی دەكەن لە بەھاری دابێت سەرەداوی گۆڕانكارییەكان بەدیار بكەون.سیاسەتی نوێ ھەیە كە پێشبینی دەكرێت ھەردوو وڵاتی ئێران و ئەمەریكا بەرەنگاری یەكتر ببنەوە، عێراق ھاوسنوورە لەگەڵ ئێراندا، ھەردوو وڵات كەوتوونەتە خۆئامادەكردن بۆ ئەوەی بەرەنگاری یەكتر ببنەوە، كە بابەتەكە دێتە سەر عێراق، ھەردوولا دەگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی كوردستان وەك بەشێك لە پڕۆسەی بڕیاردان.عێراق باش دەزانێ‌ كە ، بە بێ ھەرێمی كوردستان بڕیاردان لە ھەر پڕۆسەیەك ناتەواو دەبێت، لەو چوارچێوەیەدا پێویستە ھەرێمی كوردستان سیاسەتی خۆی دابڕێژێت و خۆی ئامادە بكات بۆ گۆڕانكارییەكانی داھاتوو، چونكە گۆڕانكارییەكان پەیوەندییان بە رەوشی عێراق و ناوچەكەوە ھەیە، هەر وەك ئاماژەم بۆ رەوشی سووریا كرد، ئەوەش لە دوو ئاستدا كاری لەسەر دەكرێت، یەكێك رەوشی ئەمنیی سووریایە كە پەیوەندی و كاریگەری لەسەر عێراق و ھەرێمی كوردستانیش ھەیە بە گشتی، ئاستی دووەم بەرژەوەندی و رەوشی ئابوورییە لە عێراق، چونكە ھەندێك لە وڵاتان بەرژەوەندیی ئابوورییان كەوتووەتە عێراق و پێویستە كورد بەشێك لەو پڕۆسەیەدا رۆڵی دیار بێت. هەرێمی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬ڕووی‮ ‬ژیوپۆڵۆتیكەوە وەك دڵی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست وایە،‮ ‬ئەمەریكاش باش لەو‮ ‬ڕاستییە گەیشتووە،‮ ‬بۆیە گەورەترین كونسوڵخانە لەسەر ئاستی‮ ‬جیهان لە هەولێری‮ ‬پایتەخت دەكاتەوە‮. ‬هاتنی‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمەریكا و كۆبوونەوەی‮ ‬لەگەڵ سەركردایەتیی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستان گرنگی‮ ‬پێگەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دووپاتدەكاتەوە،‮ ‬هەروەها پەیامێكیشە بۆ دەسەڵاتدارانی‮ ‬بەغدا و وڵاتانی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬كە كوردستان لە رووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و جوگرافیەوە بۆ ئەمەریكا گرنگە و پێگەیەكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬لای‮ ‬ئەمەریكا هەیە‮.‬پێگەی ژیۆپۆلۆتیك و ژیۆئیكۆنۆمیكی كوردستان بایەخێكی یەكجار زۆری هەیە ، هەر ئەوەشە وایكردووە و كە داگیركەران هەمووكات هەوڵیان داوە كە جارێكی تر كورد ناتوانێ‌ ببێتەوە خاوەن كیان و نیشتیمانی خۆی كە دەیان ساڵە بە هۆی هەڵەی مێژوویی زڵهێزانەوە بە سەر چوار وڵاتدا دابەش بە زۆر لكێنراوە . ئەگەرهەڵوەستەیەك لە سەر باشووری كوردستان بكەین دەبینن كە هەرێمی كوردستان بایەخێكی یەكجار زۆر گەورەی هەیە بۆ وڵاتانی هەرێمی، بەتایبەت توركیا و ئێران، چونكە لە ڕووی سیاسییەوە هەر دوو وڵات عێراقێكی سەقامگیریان دەوێت و بەبێ كورد ئەم سەقامگیرییە دەستەبەر ناكرێت و، هەر ناسەقامگیرییەك دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەییی هەر دوو وڵات. لە لایەكی ترەوە، لە ڕووی ئابوورییەوە، هەر دوو وڵات سوودێكی یەكجار زۆر لە هەرێمی كوردستان دەبینن و، لە كاتی ئێستایشدا هەر دوو وڵات بە بارودۆخێكی ئابووریی ناسەقامگیردا تێ دەپەڕن؛ بۆیە ناكرێت هەرێمی كوردستان پشتگوێ بخەن. هەر ئەمەیش وا دەكات، توركیایش لە دوای ئەم سەردانانە سەردانی هەرێمی كوردستان بكات، بۆ ئەوەی لە ئەگەری هەر گۆڕانكارییەك مەترسییەكانی سەر توركیا كەم بكاتەوە؛ چونكە بە پتەوكردنی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان، مەترسییەكان كەمتر دەبنەوە.ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر رووداوەكانی دوای 16/10/2017،بكەین ئاماژەكان بەو ئاراستەیە بوون كە ئیتر هەرێمی كوردستان كاراكتەرێكی بەهێز نییە لە ناوچەكە، بەڵكوو تەنیا هەرێمێكە لە عێراق. بەڵام لە كۆتایییەكانی ساڵی 2018 و سەرەتای ساڵی نوێی 2019، ئەو تێڕوانینەی گۆڕی؛ بە شێوەیەك سەركردەكان لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد و، ئەوەیان دووپات كردەوە كە هەرێمی كوردستان كاراكتەرێكی بەهێزە لە ناوچەكە و ناتوانرێت بەبێ هەرێمی كوردستان ئاسایش و ئارامیی ناوچەكە دەستەبەر بكرێت، چونكە لە ڕووی جیۆپۆلیتیكییەوە كاریگەریی زۆری هەیە لەسەر بەرقەراركردنی ئاسایش لە ناوچەكە. ئەمەیش بووە هۆی ئەوەی كە "مایك پومپیو"، وزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، سەردانی هەرێمی كوردستان بكات لە 9/1/2019 و، ئاماژەی بەوە دا كە هەرێمی كوردستان بەشێكە لە ستراتیژییەتی ویڵایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و، بە هیچ شێوەیەك كورد پەراوێز ناخرێت. دوا بە دوای ئەم سەردانەیش، "جان ئێف لۆدریان"، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، لە ڕێكەوتی 14/1/2019 سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و، هەر ڕۆژی دواتر واتا 15/1/2019، "محەمەد جەواد زەریف"، وەزیری دەرەوەی ئێران، سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ سەركردەكانی كورد كۆ بوونەوە. بەدوایەكداهاتنی ئەم سەردانانە، شێوەیەكی هەڕەمەكی ناگرێتە خۆ، بەڵكوو ستراتیژی و پلانبۆداریژراوە، بەتایبەت دوای سەردانی "مایك پۆمپیۆ". ئەوە ئەو ڕاستییەمان پێ دەڵێت،"كە گۆڕانكارییەكی گەورە لە ناوچەكە ڕوو دەدات و، ئامادەكاری بۆ ئەم گۆڕانكارییە دەكرێت" و، هەرێمی كوردستان بەشێك دەبێت لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانكارییانەی كە لە ناوچەكە ڕوو دەدەن.هەروەها لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییش، جیهان بە ئاراستەی فرەجەمسەری دەڕوات، چونكە لە ئێستادا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەتەنیا ناتوانێت هێژموونی خۆی بەسەر جیهاندا بسەپێنێت، بەڵكوو هەر یەكە لە چین و ڕووسیا ئەمەیان قبووڵ نییە و ئەوانیش خاوەن هێژموونن لە ناوچەكە و، هەرێمی كوردستان بەگوێرەی بایەخە جیۆپۆلیتیكییەكەیەوە، كاریگەریی لەسەر گۆڕانكارییەكان دەبێت. ئەمەیش وا دەكات وڵاتانی جیهان بە چاوێكی پڕبایەخەوە بڕواننە هەرێمی كوردستان. بۆیە دەبێت هەرێمی كوردستان سوود لەم هەلومەرجە وەرگرێت و، هەروەها ئەوەندەیش خۆی بە گەورە نیشان نەدات كە لە ڕاستیدا وا نییە، بەڵكوو بە قەبارەی خۆی خۆی نیشان بدات و، هەروەها دەبێت نێوماڵی خۆی بەهێز بكات چونكە بێهێزیی نێوماڵی كورد، كاریگەریی لەسەر دواڕۆژی هەرێمی كوردستان دەبێت و، 16 ئۆكتۆبەرێكی تری بەدوادا دێت. بۆیە ئەم جارە، دەبێت پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی لەگەڵ هەموو وڵاتان زیاتر پەرە پێ بدات و، دەبێت بەلانسێك ڕابگرێت بەتایبەت لەگەڵ هەر یەكە لە ئێران و توركیا، تا سوود لەو بارودۆخە ئابوورییە وەرگرێت و، ئابوورییەكەی بەهێز بكات بۆ ئەوەی لە ئەگەری هەر گۆڕانكارییەك دووبارە تووشی "پاشەكەوتی مووچە" نەبێتەوە. چونكە مەرج نییە عێراق هەر بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكات و، دەبێت ئەگەری "خراپبوونی پەیوەندیی نێوان هەرێم و ناوەند" لەبەرچاو بگیرێت. دەبێ‌ بە هەموو تواناییەكەوە بە تایبەت كابینەی نوێی حكومەتەوە لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی هەوڵەكانمان چرٍبكەین تا كوردستان لە گشت بوارەكاندا بە تایبەت ئابووری و سیاسی و دیپلۆماسی بەهێزتر بێت و چیتر گەمارۆ و قەیرانەكان كاریگەری نەبێ‌..
Top