(نێچیرڤان بارزانی لە ووێستگەیەکی دیکەی بەرپرسیاریەتیدا)

(نێچیرڤان بارزانی لە ووێستگەیەکی دیکەی بەرپرسیاریەتیدا)
٭نێچیرڤان بارزانی ناوێکی دیاری سیاسی و ئیداری کوردستان و ناوچەکەو جیهانیشەو جێ دەستی لەزۆر بواری سیاسی و ئیداری کوردستان هەیەو گەنجێکی لێهاتوو پەروەردەی قوتابخانەی بارزانیە

٭ئەو لەتەمەنێکی کمەوە تێکەڵی کاری سیاسی و ئیداریش بوەو قاڵبووی ڕۆژە سەختەکانەو پیاوی ئەرکە مەحاڵەکانەو زۆر کێشەو گرفتی بۆهاتونەپێش بەڵام هەرگیز چۆکی دانەناوەو بەسەر ئاریشەکاندا سەرکەوتوە

٭چواری ساڵی ڕابردوو کۆمەڵێک کێشەو قەیرانی زۆرو لەیەک کاتدا ڕوویان!کردە هەرێمی کوردستان بەڵام خۆڕاگری سەرۆک وەزیران و خەڵکی کوردستان وایکرد ووردە ووردە ئەو کێشانە بەرەو سوک بوون وچارەسەرکردن بڕۆن کە بێگومان سەرۆک وەزیران لەچاککردنەوەی ئەم دۆخەدا ڕۆڵێکی گرنگ یەکلایکەرەوەی هەبوو هەندێک لەهاوکاران و هاوڕێیانی نیوەڕێگا جێیان هێشت و بەتەنیاین هێشتوە بەڵام سەرۆک وەزیران چۆکی دانەداو شانی دایە بەر ئەوئەرکە قورس وگرانەو بەسەریشیدا زاڵبوو

٭ئێستا کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی خەریکی بەهێزکردنەوەی پێگەو ڕۆڵی هەرێمی کوردستانە (نێچیرڤان بارزانی)بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاندیدکردوە کە بێگومان دوای سەرۆک کەسێک بتوانێت جێ پێی سەرۆک هەڵبگرێت و شکۆ بەم پۆستە بدات کاک نێچیرڤانە چونکە پێگەوکاریزمایی سەرۆک ئەم پۆستەی کردبوو بە پۆستی سەرۆکی دەوڵەتێک بەدیفاکتۆ بۆیە دڵنیام نێچیرڤان بارزانی دەتوانێت لەسەر ڕێگاو هەڵووێستی سەرۆک بەردەوامی بەم پۆستە گرنگ و حەساسە بدات و قورسایی نێوودەوڵەتی بۆبگەڕێنێتەوە

٭ئەگەر ماوەی حکومڕانی هەرێمی کوردستان بپێووین بەتایەبت لەسنوری قەڵەمڕەوی جارانی پارتی بێگومان عەقڵیەتی دەوڵەتمەداری ئەم سەرکردە گەنجە دەبینیت بیە بەهەر پێوەرێک نێچیرڤان بارزانی بپێوویت چی پێوەری حیزبی یاخود ئیداری دەبینیت خەرواری دەستکەوتەکانی هێندە زۆرن تەنها ئەوەی لێدەخوێنیتەوە کە بڵێی نێچیرڤان بارزانی لەم ئەرکە نوێیەدا پێگەی کوردو هەرێمی کوردستان دەباتە قۆناغێکی دیکەو بەرەو ئاسۆیەکی ڕوون دەمانبات.

Top