سەرۆك بارزانیی چرایی كۆماری كوردستانی بە ریفراندۆمی سەربەخۆیی بە رووناكی هێشتەوە ..
January 22, 2019
وتار و بیروڕا
یەكێك لە شانازییە هەر گەورەكانی بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردی لە قۆناغی مێژووی هاوچەرخیدا، دامەزراندنی دەسەڵاتێكی سیاسی بوو لەژێر سیستەمی كۆماردا. ئەویش دامەزراندنی كۆماری كوردستان بوو لە 22ی كانوونی دووەمی1946دا لە مەیدانی چوارچرای شاری مەهابادی ناوچەی موكریانی خۆرهەڵاتی كوردستان. دامەزراندنی ئەو دەسەڵاتەش وەك دووەمین ئەزموونی مێژوویی و یەكەمین دەسەڵاتی سیاسی هات كە لەلایەن سێ دەوڵەتەوە دانی پێدا بنرێ. ئەوانیش (یەكێتیی سۆڤیەت، كۆماری ئازەربایجان، كۆماری میللیی ئازەربایجان) بوون. دەركەوتنیشی بۆ گەورەیی و لێهاتوویی پێشەوا قازی محەمەد دەگەڕێتەوە، كاتێك لەلایەن ڕووسەكانەوە متمانەی پێ كرا و وەك دیارترین كەسایەتیی ئایینی و كۆمەڵایەتیی كورد لەو قۆناغە بووە سەركۆماری كوردستان لە مەهابادی پایتەخت. دواتر بە فەرمانی پێشەوا كابینەیەكی نوێی حكوومەت بە سەرۆكایەتیی حاجی بابە شێخ لە 14 وەزیر پێكهات كە ئەمانە بوون:
هەمیشە وڵاتانی دەوروبەر دوژمنایەتی بۆ نەتەوەی كوردو بەتایبەتی بۆ سەربەخۆیی كوردستان دەردەبڕن و دژایەتی بەخاوەن دەوڵەت بوونی كورد دەكەن، سەدان ساڵیشە بە چەندین جۆر ئاستەنگ بۆ ژیانمان دروست دەكەن، رۆژێك بە بیانووی ئەمنی، جارێكی دیكە بە بەهانەی كێشە و ناكۆكی، ئەوجارەیان بەوەی كورد ناتوانێت سەركردایەتی وڵاتێكی تازە بكات، بەڵام سەركەوتنی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی، وەڵامێكە بۆ ئەو ستەمكارییانە و لە داهاتوودا بۆیان روون دەبێتەوە گەلی كورد و خەڵكی كوردستان، خاوەن هێزو توانای رادەبەرن تا وڵاتێكی سەربەخۆیان هەبێت و هەمووان بەیەكەوە لە ژێر چەتری ئاڵای كوردستان بەیەكەوە بژین، كوردستان وەك هەمیشە وڵاتێكی فرە نەتەوە و ئایین و بە جیاوازی بیركردنەوە و راو بۆچوونی ئازاد دەبێت.
كۆماری كوردستان بە لە سێدارەدانی پێشەوا كۆتایی پێ نەھات، ئاڵای كوردستان لەلایەن پێشەواوە رادەستی جەنەراڵ بارزانی كرابوو، بۆ ئەوەی لە ھەر پارچەیەك دەرفەت ھەبوو ئاڵاكە ھەڵبدرێت و بانگی سەربەخۆی بدرێت، لە 2017-دا سەرۆك بارزانی وەكو میراتگری ئەو نەوە ناسیۆنالیستە راشكاوە ریفراندۆمی سەربەخۆی ئەنجامدا، زیاتر لە 92%ی خەڵكی باشووری كوردستان گوتیان بەڵێ بۆ سەربەخۆیی، دیسان خیانەتی نێوخۆیی و گەلەكۆمێی دەرەكی چیرۆكی كۆماری كوردستانی درێژتر كردەوە، ئەو مێژووییە پر شانازیی و دەسكەوتە گەورەیە ، كە ئەندازیارەكەی سەرۆك بارزانیییە ، بۆ هەتا هەتایە بە زیندوویی و رووناكی ماوەتەوە و ئەمرٍۆ و یا سبەی بە شانازییەوە دەسكەوت و بەرهەمەكەی دێتەدی و رۆحی شەهیدان و سەربەخۆیخوازان شاد و ئاسوودە دەكات و خیانەتكاران و داگیركەرانیش بۆ هەتا هەتایە دەچنە زبڵدانیی مێژووە ..
بۆیە، ئەمرٍۆ سەرٍەرایی گشت كوسپ و تەگەرانەی بەردەم بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كورد ، بەڵام سەرۆك بارزانیی و سەركردایەتی سیاسی گەلی كورد لە باشووری كوردستان بۆتە جێگەی ئومێدی كوردستانی گەورە و لە پێناو پاراستنی شوناس و دۆزی كورد و گەیاندنی دۆزی كورد بە كەناری دڵنیایی و مافەرەواكانی لە رێگەی هەوڵە بەردەوامەكانی سەرۆك بارزانیی و گەیاندنی دەنگی كورد بۆ هەموو دونیا ..