هەستیاری ئەم قوناغە لە حزبە سیاسیەکان یەکدەنگی و یەک هەڵوێستی دەخوازێت

هەستیاری ئەم قوناغە لە حزبە سیاسیەکان یەکدەنگی و یەک هەڵوێستی دەخوازێت
سەرەتا دەمەوێت بەم شێوەیە بپرژێمە سەر ئەوەی کە ناوچەی میدڵ ئیست واتە ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست هەمیشە لە قەیران دابووە تا ئەمڕۆ

گەلێ هوکار هەن لە سەرهەڵدانی قەیرانەکان و بەردەوامبونیان و نەک هەر مانەوەیان بەبێ جارەەسەر بەڵکۆ ڕوژ دوای ڕوژ قەیرانەکان وا قوڵەر دەبنەوە .

یەکێک لە هوکارە سەرەکیەکان کە خوڵقێنەری قەیرانەکان بووە هەتا کاتی ئێستا هۆکاری سیاسی بووە.

ئەگەر ئاوڕێک لە لاپەڕەکانی مێێژوی سیاسی سەدەی ڕابردومان بدەینەوە وەکو کورد
دەبینین لاپەڕەکان هەمویان تەعبیر لە مافی زەوتکراوی نەتەوەیێکی چل ملیونی دەکەن کە بە درێژایی سەدەیێکە خوێن دەبەخشێت و قوڕبانی دەدات
تەنها بو ئەوەی کە ببێ بە خاوەنی ناسنامەی نەته وەیی خوی وەک هەر نەتەوەیێکی تری خاوەن دەوڵەت

بەڵام سیاسەتی ڕەەگزپەرستی دەوڵەتانی ناوچەکە وبەتایبەت دەوڵەتە هاوسنورەکانی کوردستان بە توندترین شێوە بە ئاگرو ئاسن وەڵامی داخوازیەکانی کوردیان داوەتەوە و پلان و ستڕاتیژی سەرەکیان بریتی بووە لە کورد قڕان.

شایانی باسە زور جاری تریش باسی ئەوەم کردووە لە وتارەکانی پێشوتری خومدا کە ئەگەر سیاسەتی ئاپارتایت واتە نەژاد پەرستی نەبوایە لەم ناوجەیە لە دژی کەمەنەتەوە و ئایین و ئایینزاکانی ڕووژهەڵاتی ناوەڕاست

دەڤەرەکە دوجاری قەیرانەکان نەدەهات و ئەم هەمو ماڵوێرانیە و کاوڵکاریە بەروکی وڵاتە عەرەبی و ئیسلامیەکانی نە دەگرت و هەموان لە سەر بنەمای پێکەوە ژیانی سیاسیانە و ئاشتیانە پڕوسێسی ژیانیان بەڕێ دەکرد و ڕوژ دوای ڕوژ ئەم وڵاتانە هەنگاویان بو پێشەوە دەهاوێشت لە هەمو ڕویلکەوە

بونمونە ئەگەر ماف و داخوازیەکانی کوردیان بە هەند وەرگرتبوایە هەرگیز ئەو کوشتو کوشارە و ماڵوێرانیە ی لەنێوان کورد لە لایەک و تورک و عەڕەب و عەجەم لە لایەکی تر ڕوی نەدەدا و ملیونەها مروڤی سڤیلیش نەدەبونە قوڕبانی ئەقڵیەتی ڕەگەز پەرستێ دەوڵەتە سەردەستەکان .

ئێستاش دوای ئەو هەمو ئەزمونە تاڵە هێشتا دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان وانەیێکان لە ڕابردۆی پڕ لە کارەسات و خوێناوی وەرنەگرتووە و هەمان سیاسەتی جاران پەیڕەو دەکەن و هەوڵەکانیان بو سڕینەوەی ناسنامەی کوردو کوردستان بەردەوامە

بویە لێرەوەیە کە کورد دەبێ لە سەر بنەمای بیری ناسیونالیستی ماڵی خور ڕێک بخاتەوە و یەک بگرێت و پرەنسیبی کوردایەتی لە سەرەوەی بەرژەوەندی حزبی و تاکەکەسی دابنێت وەک داخوازی قوناغە هەستیارەکە لە کورد.
Top