پارتی دیموكراتی كوردستان وەك قوتابخانەی كوردایەتی و پارێزەری مافەرەواكانی كورد و بارزانی ئاڵاهەڵگر وپێشەنگی ئەو كاورانە پر شانازییە لە گشت قۆناغەكاندا خەبات و تێكوشانیان لەپێناو پاراستنی كورد و كوردستان بووە و دەبێت و قوربانی گەلێكیان پێشكەش بە دۆزی نەتەوەیی و نیشتمانیی كوردستان كردووە و تەنها ئامانجی پارتی و بارزانی هەمیشە هەوڵدان بووە و هەوڵدانە بەمەبەستی گەیاندنی كورد و كوردستان بە سەرفرازی. پارتی و بارزانی لە خەباتی چەكداری و خەباتی شارستانی دا رۆڵێكی پێشەنگیان هەبووە و هەیە، بە تێپەڕبوونی قۆناغەكان هەتاكو ئەمڕۆ و بۆ داهاتووش كار بو ئەوە دەكات كە هەرێمی كوردستان بەرەو بوونیاتنانی كوردستانێكی بەهێز ببات بە شێوەیەكی پراكتیكی، هەروەك چۆن لە پرۆسەی دەنگدان بو پەرلەمانی كوردستان دروشمی سەرەكی سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان بریتی بوو لە بوونیاتنانی كوردستانێكی بەهێز، بوونیاتنانی كوردستانێكی بەهێزیش بەو سەركردانە دەكرێت كە خۆیان بە خاوەنی گەل و نیشتمانەكەیان زانیوە و دەزانن و گەلەكەی خۆیان لە دژوارترین قۆناغەكاندا بەجێنەهێشتووە و دوو نموونەی زیندووشمان هەن، لەم چەشنە سەركردانە، ئەوانیش رێزداران نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانین. ئەمڕۆ دوخی سیاسیی هەرێمی كوردستان لەسەر هەموو ئاستەكاندا گۆڕانكاریی بەسەرداهاتووە، بەپێی ئەنجامەكانی پرۆسەی دەنگدانی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، بارزانی و پارتی لە هەردوو پرۆسەكەدا بە جیاوازیەكی زۆر لەگەڵ حزبە سیاسییەكانی دیكە بە پێشەنگ مانەوە لە نێو گۆڕەپانی سیاسی‌دا بەشێوەیەكی گشتی و متمانەی زۆرینەی خەڵكی كوردستانیان بەدەستهێنا. بۆیە پێویستە ئەمجارە پارتی و بارزانی ئەم پێگە جەماوەرییە بەهێزەی خۆیان لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی هەرێمی كوردستاندا بەكار بێنێنن و زاڵ بن بەسەر هەموو ئەو بەربەست و رێگریانەی كە هەندێ لایەنی سیاسی دروستیان كرد، لە پێناو لاوازكردنی پێگەی پارتی و بارزانی و رووخاندنی ئەزموونی هەرێمی كوردستان. كەواتە نابێ زیاتر لە قەبارەی خۆیان مافیان پێبدرێت، واتە هەرلایە و بە گوێرەی قەبارەی خۆی بەشداری سیاسی پێبكرێت، نەك زیاتر، چونكە پارتی و بارزانی ئەزموونێكی زۆر تاڵیان هەیە، لەگەڵ هەندێ لایەنی سیاسیی هەرێمی كوردستان و پێویستە بە هەند وەربگیرێت، لەگەڵ ئەوەی حكومەتی كوردستان لە ماوەی چارەكە سەدەی رابردوو ، هەنگاو و تێكۆشانی زۆرە ناوە و لە گشت بوارەكاندا قۆناغی باش و بەرچاویی برییووە ، بۆیە بەرزكردنەوەی درووشمی كوردستانێكی بەهێز واتە بەبێ بوونی هێز لە مپەرەكانی بەردەممان لە جێی خۆیان دەمێننەوە، واتا پێویستیمان بە كوردستانێكی بە هێزە، هێز لە بەرێوەبردن و خەباتی دیپلۆماسی و ئابووری و دادگەری و ئاسایش و پەروەردە و تەواوی سێكتەرەكان، حەتمەن كوردستانێكی بەهێز پێویستی بە چەقاندنی هەموو ئەو پایە تۆكمانەیە كە حكومەتێكی بەهێز و شكۆداری لەسەر بنیات دەنرێ، بۆیە ناشێ سوود لە ئەزموونی كابینەكانی رابردوو وەرنەگرین، ئەگەر شكست، ئەو ئەزموونە بێ كە بەر لە سەركەوتنەكان بە دیداری شاد دەبین، پێویستە جارێكی تر خۆمان ناچار نەكەین، هێزی بڕیاردان لەت بكەین و دەستی درێژی خۆمان كورت بكەینەوە.پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو قوتابخانەیە كە تێیدا سازشكردن لە سەر داگیركەران و ناحەزانی كوردستان جێیی تێیدا نابێتەوە ، یەكدەنگی و یەكهەڵوێستی ستراتیژی سەرەكیی بووە ،چونكە هەمیشە باوەری وایە هێزی كورد لە یەكریزدایە ..پارتی دیموكراتی كوردستان كه له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردندا به تایبه‌تیش له هه‌ڵبژاردنی 30 /9/2018 كوردستاندا گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست هێنا، ئه‌وه سه‌ركه‌وتنی بارزانییه به‌سه‌ر نه‌یارانی ناخۆ و دوژمنانی ده‌ره‌كیدا، هه‌روا سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌كی و گوشار و هێرشانه‌ی كه دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ناڕه‌وا كرانه سه‌ر بارزانی و دڵسوًزانی ئەو نیشتیمانە و خۆیان نه‌چه‌مانه‌وه، ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه له ئه‌ده‌بیاتی پارتی و بارزانیدا ده‌سته‌واژه‌یه‌كی تازه‌یه له دوای داستانی پردێ هاتۆته نێو ئه‌ده‌بیات و میدیای كوردییه‌وه، به مه‌به‌ست و واتا و مانای خۆی به‌كار دێت و له ئه‌نجامی به‌رگریی قاره‌مانانه‌ی سه‌بازی، پێشمه‌رگه‌كانی پارتی و رێبازی بارزانی له شه‌ڕه‌كانی دوای كاره‌ساتی 16 ئۆكتۆبه‌ر هاتۆته نێو میدیا و ئه‌ده‌بیاتی نووسراودا و گوزارشته له سه‌رشۆڕنه‌كردن، مه‌رد و نه‌به‌ردی، رووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌رخودان، سازشنه‌كردن . به پشتبه‌ستن به ئەزموونی ئه‌وه‌نده ساڵه‌ی كوردستان، به‌ردی بناغه‌ی به‌هێزبوونی كوردستان، چ له‌سه‌رده‌می شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی، چ له كاتی ده‌وڵه‌تداریی و كێبركێی دیموكراسیدا، یه‌كڕیزیی گه‌لی كوردستانه. لێره‌وه، یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌كانی پارتی له ئێستێ و داهاتووی كوردستاندا، به‌گه‌ڕخستنی هه‌موو هه‌وڵه‌كانه بۆ یه‌كڕیزیی هێزه سیاسییه‌كان و تۆكمه‌كردنی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی. هه‌وڵدانه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و لێكترازانه‌ی هه‌یه، پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنانه‌ی نه‌یاران دزه‌یان لێوه ده‌كه‌ن و ده‌بنه هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كی به‌رده‌وام له‌سه‌ر كوردستان. كوردستانێكی به‌هێز، ئاشتی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی بۆ كوردستان لێده‌كه‌وێته‌وه. گه‌ر كوردستان به‌هێز بێت، ئاسایشی نێوخۆ به‌رقه‌رار و یاسا باڵاده‌ستر و وره‌ی گه‌له‌كه‌ی به‌رزتر و خه‌ڵك به‌ئومێدتر و گه‌شبینتر و كاروانی گه‌شه‌سه‌ندن خێراتر ده‌بێت. گه‌ر كوردستان به‌هێز بێت، به‌رودراوسێ، نه‌یاران، وا به ئاسانی بیر له په‌لاماردانی ناكه‌نه‌وه. كوردستانێكی به‌هێز، مایه‌ی ئاشتیی ئیقلیمییه.ئەگەر هەڵوەستەیەكی وردبینانە له ماوەی حه‌فتا و دوو ساڵی ڕابردوو پارتی دیموكراتی كوردستان بكەین ، ده‌گه‌ینه ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی كه پێوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ له نێوان به‌هێزبوونی كوردستان و پارتیدا هه‌یه، بگره یه‌كتری ته‌واو ده‌كه‌ن، نه‌خێر دووانه‌ن. ئاخر به درێژایی ئه‌و حه‌فتا ساڵه، زه‌مه‌نێك نادۆزیته‌وه، پارتی تێیدا لاواز بووبێت، كوردستان به‌هێز، یان پارتی به‌هێز بووبێت و كوردستان لاواز.
له‌خۆڕا نییه، كاتێك دوژمنان و نه‌یارانی كوردستان پیلان داده‌ڕێژن بۆ لاوازكردنی كوردستان، یه‌كسه‌ر بیریان بۆ لای لاوازكردنی پارتی ده‌چێت. بۆیه، هه‌ر كه‌سێك به‌ڕاستی كوردستانی به‌هێزی بوێت، چاری نییه، ده‌بێت پشتیوانی پارتی بێت. لێرەدا دەگەینە ئەم راستییە ئەویش ئەوەیە كە بوونیاتنانی كوردستانێكی بەهێز بریتییە لە رەچاوكردنی دەنگی گەل و رێزگرتن لە ئیرادەی سیاسیی خەڵكی كوردستان و جێبەجێكردنی ماف و ویستی دەنگدەران ئەمەش خۆی لە خۆیدا بۆیە ،پێوستە هەمووان پشتیوانی هەوڵەكانی سەرۆك بارزانیی و حكومەتی كوردستان بین لە پێناو بە دیهَینانی گشت مافەكان بە ئارٍاستە كوردستانێكی بەهێزتر..