بەرپرسیاریەتی و هەڵوێستە نیشتیمانپەروەرییەكانی سەرۆك بارزانیی وپارتی لە دۆخە هەستیارەكان ..

بەرپرسیاریەتی و هەڵوێستە نیشتیمانپەروەرییەكانی سەرۆك بارزانیی وپارتی لە دۆخە هەستیارەكان ..
ئەو قوتابخانەیەی كە هەموو كات بە خوێن و گیانفیدایی پشتیوانی لە دۆزی كورد كردووە و لە سەخت ترین بارودۆخەكان ئامادە نەبووە ، سازش لە سەر مافە رەواكانی كورد بكات ، ئەو هەڵوێستە نەگۆر و نەتەوییانە وایانكردووە كە هەمیشە ببێتە ئامانجی نەیارانی كورد .پارتی دیموكراتی كوردستان لەهەڵومەرجێكی پێویست دا كەگەلی كوردستان ئومێدبراوبوو دامەزراودری بەشەوەزەنگی تاریكی دا خەبات وتێكۆشانی نزیكەی سەدەیەك بەبێ چۆك دادان ومساوەمەكردن لەهەمبەرئەوتەحەدی وپەرچەكردارانەی رووبەرووی كوردستان بوونەتەوەبەتایبەت لەوبارودۆخەهەستیارانەی كەخەریك بووەشوناسی كوردبسرنەوە وكوردخاك بەدەروشاربەدەر كرابووتروسكایەك ئومێدلای كوردستانیان نەمابووئەوێ رۆژێ پارتی بووداكۆكی كاری سەرسەختی مافەزەوتكراوەكانمان وهەروازونشێوی و تاڵی زۆری چەشت لەپێناوگەیشتن بەئومێدی لەمێژینەمان كەخەونی گەورەی باوكی رۆحی نەتەوەییمان ملامستەفای بارزانی بوورۆژێك بێ دەوڵەت بۆنەتەوەیەكی ژێردوستە دروست بكرێت .دەوڵەتێك كەتەعبیروگوزارشت لەسەرجەم پێكهاتە ورەنگە جیاوازەكانی كوردستان بكات دەوڵەتێكی نەتەوەی نا بەڵكو دەوڵەتی كوردستان .پشكی شێرلەقوربانی دان هەمیشەبەرپارتی كەوتووەو هەمیشەش دەست پێشخەربووەلەئاشتەوای نێوماڵی كوردبگرەزۆرجاررووبەرووی گازندەوگلەی قاعیدەی جەماوەرە كەی بۆتەوە كەبەردەوام موبادەروسازشی بۆلایەنەكانی تر كردووە .بەڵام پارتی وسەركردایەتیەكەی بەرژەوەندی نیشتمان و نەتەوەكەی كردۆتەمبد‌و .بەرنامەی كاروبەرمەبنایی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپێشەكی هەموانەوە تێكۆشان بۆپاراستنی دیموكراسی وبتەوكردن وفراوان كردن وقووڵ كردنەوەی ئاراستە دیموكراسیەكەی لەسەربنچینەی دیموكراسی ئاراستەكراوكەوائازادییەتاكەكەسی وگشتیەكان رەهادەكات .لە16ی ئۆكتۆبەردا دەستێكی رەش كوردستانیان هەرزان فرۆش هەراج كرد لەكاتێك دا كوردئومێدی گەورەی لەدەرئەنجامی ریفراندۆم هەڵچنی بوو پێگەوسوقلی كوردی لە هاوكێشە نێودەولەتی بایەخدارتركردبەغدا مهمنون بوو كوردبە كۆنفیدراڵی رازی بێ واتە دەوڵەت لەنێودەوڷەت دروست دەبوورەخنەم لەمیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان هەیە كەوەك پێویست نەیانتوانیووە ئەوخیانەتەگەورەیە تەوزیف بكەن وكەسانی خیانەت كاربەمیللەتی ستەمدیدەونیشتمان په روەربناسێنن من لەگەڵ پەرتەوازەی وتێكدانی نێوماڷی كوردنیم وە كەسێكی توندئاژۆنیمبەهەرنرخێك بێ دەیانەوێت پارتی دیموراتی كوردستان لەرێرەوی راستەقینەی خۆی لابدەن وبیكەن بە پاشكۆی وڵاتانی ناوچەیی وكوردیش هەمیشە لەژێرچەپۆكی شۆڤینستەكان بێ وكوردستانیش بەژێردەستەی بمێنێتەوە داواكارم لەكوردستانیانی دڵسۆز ئارام گربن وقۆناخی سەختمان بریووەوبەهیمەت وسیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك هاوكێشەكان دەگۆرێن و گەلی كورد دەگاتە ئەو ئامانجە گەورەیەی كە دەیان ساڵە لە پێناویدا تێدەكۆشی و قوربانیی بۆ دەبەخشێ. سەرۆك بارزانیی ، تەنیا لە چوار چێوەی حزب و لایەنێك و بەشێكی كوردستان حیسابی بۆ ناكرێت ، بەڵكو وەك مەرجەعی گەلێك و سیاسەتمەدارێكی كارێزما لە سەر ئاستی ناوچەكە ، عێراق و كوردستانی گەورەی خاوەن پێگەیەكی بەهێزە ، چونكە سەرۆك بارزانیی بە درێژایی زیاتر لە نیو سەدەی رابردوویی لە كێشە و شەرٍو قەیرانەكاندا خاوەن ئەزموونێكی زۆرە لە رووی سیاسی ،سەربازی و دیپلۆماسییەوە ،ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر ماوەی چوار ساڵی رابردوو بكەین ،دەبینین كە سەرەڕای نالەباری دۆخی هەرێم و پەلاماری دڕندەترین گروپی تیرۆرستی و سەپاندنی گەمارۆی بەغدا، ئەو نەیدەویست لەو حاڵە نالەبارەدا خەڵكی كوردستان بەجێبهێڵێت و خۆی لە بەرپرسیارییەتی بدزێتەوە،،سەرەڕای ئەو بارودۆخەش هەمیشە جەختی لەوە دەكردەوە كە با هەموو لایەنەكان لە پاڵێوراوێك ڕێكبكەون،بەڵام هیچ كەس ولایەنێك لەخۆیانیان ڕانەئەبینی كە شیاوی ئەو جێگە هەستیارو پڕ لە بەرپرسیارییەتە بن، بۆیە زۆر بە كارامەیی و سەركەوتوانە كۆتای بەو باردۆخەئاڵۆز و ناخۆشانە هێناو هەرێمی كوردستانی گەیاندە كەناری ئارامی و دڵنیایی بۆ خەڵكی گەڕاندەوە،هەروەها پڕۆژەی گشتپرسی ڕاگەیاند كە خەونی چەندەها ساڵەی گەلەكەمانەو هەموولایەنەكان پشتگیری خۆیان بۆ دەربڕی،كە بڕوانامەیەكی شانازییە لە گیرفانی هەموو كوردێكی ڕەسەن.بۆیە دوای تەواو كردنی ئەم كارە مەزنانەو نەمانی ئەو ئەمانەت و ئەركە سەختانە لەسەر شانی و گەیاندنە ئەنجامی كاروبارەكانی،سەرۆك داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردی كرد.خەڵكی كوردستانیش هۆشیارانە پاداشتی ئەو ماندوێتی و ئەركە سەختانەی بەخشیە جەەنابیان و كە خۆی لە سەركەتنی لیستی پارتی و بەدەستهێنانی 45كورسی دەبینیتەوە و لیستەكەی سەرۆك وەك یەكەم لیست لهسەر ئاستی عێراق و هەرێم هەڵبژێردرا،ئەمە دەستكەوتی سەلماندی كاریزمای ئەو زۆر لە كورسی سەرۆكایەتی هەرێم مەزنترەو سەرۆكایەتی هەرێم تەنها ناوێكە كە لەو چوارچێوەدا كارەكانی بە ئەنجامدەگەیاند.لێرەوە بۆمان ڕوون دەبێتەوە كە كاریگەری جەنابیان دوای نەمانی ئەو پۆستە فراوانترو مەزنتر دەبێت و بەربڵاوتر كارەكان بەڕێوە دەبات،ئەو كەس و لایەنانەی كە فۆبیایان لەگەڵ ئەو پۆستەدا هەبوو نە بوێری خۆپاڵاوتنیان كرد نە گەشتن بە كەسایەتی ئەو بۆیە بە ئێستاشەوە كە بەربژێری پارتی بەڕێز نێچیرڤان بارزانییە ناتوانن كەسێك بەربژێر بكەن بۆ ئەو جێگایە.
كەواتە پلەو كورسی پێوەر نیە بۆ كەسایەتی و مەزنی مرۆڤەكان،بۆیە دەبینین لەئێستا ئەركەكانی جەنابیان فراوانتر بوون و تەواوی هەموو شاندەكانی دونیا كە ڕوودەكەنە عێراق و هەرێم ڕاستەوخۆ دەچنە دیداری بەڕێزیان و هەموو كێشەو گرفتەكانی عێراق و هەرێم ڕوودەكەنە بارەگای ئەو بە گرفتی سەرۆكایەتی هەرێمیشەوە،ئەوە دونیای دەرەوەیە كە وەك كەسایەتیی یەكەمی كوردستان لێی دەڕوانن نەك وەك سەرۆك حزب.
Top