ڕابەر و قوتابخانەیەكی جێی متمانە لە پێناو چەسپاندنی كیان و سەربەست ژین

ڕابەر و قوتابخانەیەكی جێی متمانە  لە پێناو چەسپاندنی كیان و سەربەست ژین
زیاتر لە حەوت دەیە بەردەوامی كاروانی خەبات و تێكۆشانمان و شازنەكردن لە سەر بستێك خاك و پرسە نیشتیمانیی و نەتەوەییەكان ئەو ستراتیژییە كوردانەیە كە تەنها خۆی لە رابەرایەتی كەسایەتییەكی دڵسۆز و كوردەپەروەر دەبینێتەوە كە گشت ساتەكانی تەمەنی لە پێناو ناساندنی دۆزی كورد و چەسپاندنی مافەرەواكانی فیدا كردووە تا گەلی كورد خاوەنی كیان و ئازادی خۆی بێ‌ ..دوای‮ سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬بەسەرپەرشتی‮ ‬و ‬سەرۆك مەسعود بارزانی،‮ ‬بینیمان بەڕێزیان چۆن بە كارێزمایی و لێهاتوویی‮ ‬خۆی‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ئەنجامەكانی‮ ‬پاش‮ ‬ڕووداوەكانی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر بووەوە،‮ ‬خەمخۆری‮ ‬و دڵسۆزیی‮ ‬جەنابیان بووە هۆی‮ ‬ئەوەی،‮ ‬قەوارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەو پیلانگێڕییە هەمەلایەنەیە،‮ ‬كە لەلایەن گرووپی خیانەتكاری‮ ‬16ی ‬ئۆكتۆبەر و هاوپشتەكانیانەوە بەرنامەداڕێژی‮ ‬بۆ كرابوو لە ناوچوون بپارێزێت‮!‬ بەڵێ،‮ ‬جەنابیان بە هێمنی‮ ‬و حیكمەتی‮ ‬خۆی‮ ‬توانی‮ ‬شكست بە پیلانی‮ ‬پیلانگێڕان بێنێت و لەگەڵیشیدا كێشمەكێشی‮ ‬نێوان بەغدا و هەرێم بە تێڕوانینی‮ ‬حەكیمانە و دووربینی‮ ‬خۆی‮ ‬بەرەو ئاقاری‮ ‬هێوركردنەوە و ئارامی‮ ‬بەرێت،‮ ‬واقیعبینی‮ ‬و خوێندنەوەی‮ ‬ڕاست و دروستی‮ ‬بەڕێزیان بۆ ئەو كاتی‮ ‬دۆخەكە،‮ ‬بووە هۆی‮ ‬ئەوەی،‮ ‬زووبانی‮ ‬گفتوگۆ و دیالۆگ زاڵبێت و هەمدیس وڵاتان بێنەوە پێشەوە و پشتگیری‮ ‬لە جەنابیان و هەوڵە ئاشتیخوازانەكانی‮ ‬بكەن،‮ ‬هەر ئەمەش وایكرد لە پای‮ ‬شەڕ‮ ‬و تانك و تفەنگ و چاوسووركردنەوە كوشتن و ماڵوێرانی،‮ ‬زمانی‮ ‬دیالۆگ و ئاشتی‮ ‬و لێكحاڵیبوون سەركەوێت،‮ ‬ئەم هەوڵە دیبلۆماسییەی‮ ‬جەنابیان ئامانجی‮ ‬تەواوی‮ ‬خۆی‮ ‬پێكا،‮ ‬ئەمڕۆش هەمووان بەرهەمی‮ ‬ئەو دووربینییەی‮ ‬جەنابیان لەسەر ژیانی‮ ‬یەكە‮ ‬یەكەی‮ ‬هاووڵاتییانی‮ ‬عێراق و كوردستان و ناوچەكەش دەبینن‮.‬ لە‮ ‬ڕووی‮ وزە‮ ‬و ئاوەدانییەوە،‮ ‬هیچ گومان لە‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬جەنابیان نییە،‮ ‬ئەو پێشكەوتنانەی‮ ‬ئەمڕۆ لە هەرێمەكەمان لەم‮ ‬ڕووەوە بە دەستهاتوون،‮ ‬بە هەوڵ و هیمەت و دووربینی‮ ‬جەنابیان بووە،‮ ‬بەڵێ هەر سیاسەت و دووربینی‮ ‬جەنابیان و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بوو وای‮ ‬كرد،‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بچێتە نێو نەخشەی‮ ‬وزەی‮ ‬جیهانییەوە،‮ ‬ئەوەتانێ ئێستا‮ ‬ڕۆژ دوای‮ ‬ڕۆژ،‮ ‬كۆمپانیا گەورەكانی‮ ‬وزە و ئاوەدانی‮ ‬ڕوو لە هەرێمەكەمان دەكەن،‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەمڕۆ دەیبینین لەم لایەنەوە بەرهەمی‮ ‬ئەو سیاسەتە‮ ‬ڕاست و درووست و بەرچاو‮ ‬ڕوونییەی‮ ‬بەڕێزیان بووە بۆ ئەمڕۆ و ئایندەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬سوپاس بۆ خودا ئەمڕۆ كوردستان بووەتە خاوەن وزەی‮ ‬خۆی‮ ‬و‮ ‬ڕۆژ دوای‮ ‬ڕۆژ هەنگاوەكان لە خاسەوە بەرەو خاستر ئاستەنگییەكان دەبڕن‮.‬ لە ماوەی‮ ‬حوكمڕانێتی‮ ‬جەنابیاندا،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لە سەردەمی‮ ‬كابینەی‮ ‬هەشتەمدا،‮ ‬زۆر ئاستەنگ و كێشەو پیلانگێڕی‮ ‬بۆ دروستكرا،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬هەموو ئەو ئاستەنگ و پیلانگێڕیانەی‮ ‬دژ بە حكوومەتەكەی‮ ‬و خودی‮ ‬خۆشی‮ ‬وەكو كادیرێك و سەركردەیەكی‮ ‬لێهاتووی‮ ‬پارتی‮ ‬دروست دەكران،‮ ‬بەڕێزیان توانی‮ ‬ئەم دۆخەش بە لێهاتوویی‮ ‬تێپەڕێنێت‮.‬ شەڕی‮ ‬داعش و بڕینی‮ ‬مووچە و پیلانگێڕی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬و دەرەكی‮ ‬و كشانەوەی‮ ‬هەندێك لایەن لە كاتێكی‮ ‬زۆر ناسك و هەستیاردا لە حكوومەتەكەی،‮ ‬نەبوونە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬جەنابیان لە ئەركە نیشتمانییەكەی‮ ‬ساردبكەنەوە و سەرئەنجام لە‮ ‬ڕووبەڕوبوونەوەی‮ ‬هەموو ئەو گرفت و كێشانەدا سەركەوتوو بوو،‮ ‬هەر ئەمەش وایكرد جەنابیان بە حیكمەت و هێمنی‮ ‬خۆی،‮ ‬بەسەر كۆی‮ ‬ئەو پیلانگێڕیی‮ ‬و پیلانگێڕانەدا زاڵ بێت و دۆخەكەی‮ ‬هەنگاو بە هەنگاو لە گرژی‮ ‬و ئاڵۆزیی‮ ‬و نائومێدییەوە گۆڕی‮ ‬بۆ هیواو و ئومێد و بڕوا بەخۆبوون‮.‬ بێگومان لەم جیهانەدا هیچ حكوومەت و دەسەڵاتێك بێ كەمووكوڕی‮ ‬نییە و ناشبێت،‮ ‬جێی‮ ‬داخە لە سەردەمی‮ ‬كابینەی‮ ‬هەشتەم هەندێك بەرپرس لە ئاست متمانەی‮ ‬بەرێز نێچیرڤان بارزانی‮ ‬دا نەبوون،‮ ‬بەشێوەیەك لە شێوەكان بەرژەوەندیی‮ ‬كەسیی‮ ‬خۆیان وەپێش بەرژەوەندی‮ ‬میللەت و حزبەوە خست،‮ ‬بوونە جێی‮ ‬ڕەخنەی‮ ‬زۆری‮ ‬هاووڵاتییان بەگشتی‮ ‬و ئەندامانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بە تایبەتی‮.‬ ئێستاش كە جەنابیان نزیكە لەوەی‮ ‬پۆستەكەی بگۆرێت و و بەرپرسیارەیتی ئەركێكی‮ ‬نیشتمانیانەی‮ ‬گەورەتر وەربگرێت،‮ ‬دەبێت هەمیشە ستایشی‮ ‬خۆڕاگری‮ ‬و ماندووبوونی‮ ‬بەڕێزیان بكەین،‮ ‬چونكە ئەوەی‮ ‬جەنابیان لەم چەند ساڵەی‮ ‬دواییدا كردی‮ ‬و ئەنجامی‮ ‬دا كاری‮ ‬گەورەبوون،‮ ‬بەرانبەر ئەو پیلانگێڕییە زۆرانەی‮ ‬كە دژ بە بەڕێزیان و كابینەكەی‮ ‬لە ئارادابوون‮.‬ ئەوەی‮ ‬پەیوەستە بە كابینەی‮ ‬نۆیەمیشەوە،‮ هەر بۆیە ‬پێشبینی‮ ‬ئەوە دەكرێت،‮ ‬كە بە دروستبوونی‮ ‬ببێتە‮ ‬یەكێك لە كابینە هەرە سەركەوتووەكان،‮ ‬هەر لە ئێستاشەوە ئەم كابینەیە بووەتە جێگای‮ ‬ستایش و دڵخۆشی‮ ‬زۆری‮ ‬هاونیشتمانیان،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬كە پاڵێوراو بۆ پۆستی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەت،‮ ‬بەرێز مەسروور بارزانییە،‮ ‬كە دەرچووی‮ ‬هەمان قوتابخانەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و‮ ‬ڕۆڵەی‮ ‬بە ئەمەكی‮ ‬جەنابی‮ ‬ڕێبەری‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان هێژا سەرۆك مەسعود بارزانییە،‮ ‬لە هەمان كاتیشدا بەو پێیەی‮ ‬بەڕێزیان لە ئەركی‮ ‬پێشووتری‮ ‬وەكو‮ ‬ڕاوێژكاری‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان زۆر سەركەوتووانە كارەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بە جێ گەیاندووە،‮ ‬هەر بۆیە ئەم دەستنیشانكردنەی‮ ‬بەڕێزیان لەلایەن سەركردایەتی‮ ‬پارتییەوە،‮ ‬بووەتە جێگای‮ ‬ستایشی‮ ‬زۆربەی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬هاووڵاتییان،‮ ‬لە ئێستادا ئومێدەكان بە كابینەی‮ ‬داهاتوو بۆ بەجێ گەیاندنی‮ ‬دروشمەكەی‮ ‬پارتی‮ ‬بەرەو بنیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز كە برا گەورە سەرپەرشتی‮ ‬دەكات زۆرن‮.‬ بێشك ئەوەی‮ ‬لە بەرێز مەسروور بارزانی‮ ‬چاوەڕوان دەكرێت ئەوەیە،‮ ‬كە بە دەستێكی‮ ‬پۆڵایین لە هەموو گەندەڵكار و كەمتەرخەمان بدات و‮ ‬ڕێگای‮ ‬ئەوەیان پێ نەدات،‮ ‬یاریی‮ ‬بە چارەنووسی‮ ‬گەلەكەمانەوە بكەن و سەروەت و سامان و داهاتی‮ ‬میللەتەكەمان بە تاڵان ببەن،‮ ‬بەشێوەیەك هەڵسوكەوت لەگەڵ ئەو جۆرانەدا بكات،‮ ‬كە نێو دام و دەزگاكانی‮ ‬حكوومەت جێگایان نەبێتەوە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬نەبنە بەڵاو دوژمنی‮ ‬خۆخۆر بۆ حكوومەتەكەی‮ ‬جەنابیان،‮ ‬نابێت ئیدی‮ ‬ڕێگا بە هەندێك بدرێت‮ ‬یاریی‮ ‬بە چارەنووسی‮ ‬گەلەكەمانەوە‮ ‬بكەن‮.‬
Top