ئاماژەكان بەرەو بەرەو كوردستانێكی پرهیوا،ئاسۆیەكی گەش و پێشكەوتن ..
January 16, 2019
وتار و بیروڕا
هەڵبەت ئەو گرنگی و بایەخدانە هەر لە خۆوە نەهاتۆتە ئارٍاوە بەڵكو بۆ هەوڵ و هیمەتە بەردەوامەكانی سەرۆك بارزانیی ، سەرۆكی حكومەتی كوردستان و راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە دابینكردنی سەقایەكی جێگر و پر لە ئاسایش وایانكرد تا متمانەی زیاتر لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە فەراهەم بكات .
هەروەها ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر رووداو و پێشهاتەكانی چوار ساڵی رابردوو و بەتایبەت 16ی ئۆكتۆبەری 2017 ی پیلانگێری سرٍینەوەی هەرێمی كوردستان بكەین له‌دوای ریفراندۆم و 16ی ئۆكۆتبه‌ر هاتنی شاندی وڵاتان بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌خات له موعاده‌لانه‌ی له داهاتوودا رێچكه ده‌گرێت یان ئه‌و سیاسه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه له ناوچه‌كه گوزه‌رده‌كات، ئه‌وه‌ش له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و كرانه‌وه‌یه به‌رووی كوردستان.یه‌كریزی كوردستان كارتی به‌هێزمانه كه سوود له‌وكرانه‌وەیه وه‌ربگرین، هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر یه‌كریزی ناوخۆی هه‌بوو ده‌توانێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌یسه نێوده‌وڵه‌تیانه بکات و گرنگی دانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش بە قازانجی هەرێمی کوردستان تەواو دەبێ.
له‌ماوه‌ی مانگێكدا هه‌رسێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئێران و فه‌ره‌نسا و وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكاش سه‌ردانی كوردستانیان كردووه و له نزیكه‌وه چاویان به سه‌رۆك بارزانی كه‌وتووه، جیاله‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تیمی حكوومه‌ت و دامه‌زراوه حكوومییه‌كان دیداریان كردووه، بایه‌خی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به هه‌رێمی كوردستان تادێت فراوانتر ده‌بێت، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان له گوتارێكدا له ئه‌نجامی پێشوازی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: هه‌رێمی كوردستان له چوار ساڵی رابردوو تووشی قه‌یرانێكی گه‌وره بوو تائاستێك وه‌ك ئه‌وه‌بێت له‌ناو تونێلێكی تاریك بین، به‌ڵام ئێستا خه‌ریكه له كۆتایی تونێله‌كه‌ین و رووناكیمان لێ دیاره.چوار ساڵی داهاتووی هەرێمی كوردستان و عێراق چوار ساڵێكی بێ ڕووداو و جموجۆڵ نابێت، هەر لە ئێستاوە سەرەتاكانی دیارن. ئەو قۆناغە چاوەڕوانكراوەیش كەسایەتیی گرنگ و بەهێزی پێویستە بۆ ئێدارەدانی ڕەوشی گشتی و، مامەڵەكردنی حەكیمانەی دەوێ، بۆ ئەمەیش نێچیرڤان بارزانی كەسایەتییەكی گونجاوە، ڕابردووی ئەو گەواهییەی بۆ دەدات.
ئاماژەكان روون و ئاشكران كە ئەمریكا بڕیاری دابێ بایەخێكی زیاتر بە گەلی كورد بدات، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە كە بایەخ بە پرسی كورد دەدات، چونكە دۆزی كورد هێشتا لای ئەمریكا پرس نییە، ئەو كوردی لە نێو دەوڵەتی عێراق دەوێت، تاكو هاوسەنگیی سروشتی و جوگرافی و سیاسی و كولتووریی عێراق ڕابگرێت. بە تێگەیشتنی ئەمریكا، عێراق بەبێ كورد خەلەلی مەنزومی تێ دەكەوێت. بەڵام ئەوەیش ناكاتە ئەوەی كە ئەمریكا بیەوێ بۆ هەمیشە كورد لە چوارچێوەی عێراق بهێڵێتەوە، وەلێ دیاریش نییە كەی خواستی جیاكردنەوەی كوردی هەیە. بەهەرحاڵ لە ئێستادا كوردێكی عێراقی دەوێ و دەبێ سەركردایەتیی كورد ئەو عێراقچێتییەی بۆ بكەن، نابێ كورد لە هیچ قۆناغێكدا لە سیاسەتی ئەمریكا وەڕەس ببێت و دووچاری غرور ببێت.لە ئێستادا سەرۆك بارزانیی و نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانیی خاوەن سیاسییەكی واقیعبینانەن و دەتوانن ئەوە بۆ ئەمریكا بكات و، هەرگیزیش غرور و پشتكردنە ئەمریكا لە مەبدەئیدا نییە. كەوایە دەتوانین تەسەوڕی ئەوە بكەین كە بوونی نێچیرڤان بارزانی لە پۆستی سەرۆكایەتیی هەرێمدا و مەسروور بارزانیی پشتیوانییەكانی ئەمریكا ووڵاتانی ئەوروپایی و ناوچەكە بۆ گەلی كورد گرنتی دەكات ، ئەوەش دەربازبوونە لەو تونێلە تاریك بەرەو ئاسۆیەكی روون .بەدڵنییاییەوە یه‌كریزی كوردستان كارتی به‌هێزمانه كه سوود له‌وكرانه‌وەیه وه‌ربگرین، هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر یه‌كریزی ناوخۆی هه‌بوو ده‌توانێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌یسه نێوده‌وڵه‌تیانه بکات و گرنگی دانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش بە قازانجی هەرێمی کوردستان تەواو دەبێ.