(هەولێر پێگەیەکی گرنگ وترافیکی سیاسی)
January 16, 2019
وتار و بیروڕا
٭شەڕی نەگریسی داعش ووێستگەیەکی دیکەی هێزو قووەت و پێگەی هەولێری نیشانی جیهاندا و هاوپەیمانی نێوودەوڵەتی تائێستاش ژووری عەمەلیات و زانیاری لەگەڵ پێشمەرگەهەیەو لەدوای شەڕی دژی تیرۆرەوە لە(۱۱ی سێپتێمبەری ۲۰۰۱)هەرێمی کوردستان لەبەرەی دژی تیرۆرەو لە لەناوبردنی داعشدا پێشمەرگە سەرمەشق بوو بەدەستی پێشمەرگە ئستورەی داعش تێکشکێنرا ئەم شەڕە ماڵوێرانکەرە پێگەیەکی گرنگتری لەجاران بە هەرێمی کوردستان بەخشی کە سەرۆک بارزانی سەرکردایەتی شکاندنی تیرۆرو ڕاوەدوونانی تیرۆرستانی کرد
٭خیانەتی(۱٦ی ئۆکتۆبەر) پیلانێکی عێراقی و هەرێمی و بێەنگی دەولی بوو بۆلەناوبردنی تەواوی ئەزمونی هەرێمی کوردستان و کۆتایهێنان بە بەرهەمی(۱۰۰ساڵ) خوێن و خەباتی ئەم گەلە وەلێ سەرۆک بارزانی و پارتی وەک هەمیشە سنگیان کرد بەقەڵغانی بەرگری و هەولێرو ئەزموونی حکومڕانی هەرێمی کوردستانیان پاراست و دڕیان بە سەربازە پۆستاڵ ڕەشەکانی داگیرکەرداو هەرێمی کوردستان و ئەزموونەکەیان پاراست
٭زۆر بوون ئەو کاڵفام و فاڵچیانەی دوای خیانەتی(۱٦ی ئۆکتۆبەر)دەیانووت هەموو شت کۆتاییهات و بارزانی دەبرێتە بەردەم دادگاو مەرگی پارتی و بارزانی تەواو نزیکە وەلێ بینیتان لەدوو هەڵبژاردنی کوردستان وعێراقدا پارتی هێزی یەکەمی عێراق و کوردستانیش بوو خەڵکی کوردستان وەفایان بۆ بەرگری و پاراستنی کوردستان هەبوو پاداشتی پارتیان بەدەنگەکانیان کردەوەو لەدوای ئەم خیانەتەوە قەڵەم جاشەکانیان قەوانی کۆتایی هەمووشتێکیان لێدا
٭(نێچیرڤان بارزانی)کە کاراکتەرێکی دیاری سەرساحەی سیاسی کوردستان عێراق و ناوچەکەو تەنانەت جیهانیشە خاوەن پێگەیەکی گرنگەو لە ڕاستکردنەوەی دۆخی سەپێنراوی سەرکوردستان ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو توانی بەستەڵەکی ئابڵۆقە ئابوری و سیاسی و دیبلۆماتیەکان بشکێنێت و پێگەی هەرێمی کوردستان وەک جاران و بگرە زیاتریش بەهێز بکاتەوە
٭لەهەفتەی ڕابردوداو لەیەکەم مانگی ساڵدا زۆرترین وەفدی جیهانی و ناوچەیی سەردانی هەولێری کردوەو گرنگی پێگەی هەولێر بۆ هەمووجیهان زیاتر وەدەرکەوت و سەرۆک وەزیرانی(ڤاتیکان)و وەزیری دەرەوەی(ئەمریکا) و وەزیری دەرەوەیی(فەڕەنسا)و وەزیری دەرەوەیی(ئێران)لەکەمتر لە دوو هەفتەدا هاتنە هەولێر
٭ئەم ترافیکە سیاسیەی لەهەولێر دەیبینن کاریگەری و قورسایی پێگەی هەرێمی کوردستان دەردەخات و لەهەر ڕووداو پێشهاتێکی ناوەچەکەدا ئەم پێگەیە بەهێزتردەبێت و ئەگەری کردنەوەی دەلاقەیەکی باشتر بەڕووی کوردستاندا واڵادەبێت
٭ئەم پێگە گرنگ و کاریگەرەی هەولێرو کوردستان بەرهەمی بەرگری داستانی پردێ و سحێلاو تلسقۆفەو پارتی و سەرۆک خاوەنی ئەم شەرەفە گەورەیەن و لەئایندەشدا پێگەو ڕۆڵی هەولێر زیاتر دەبێت و ترافیکە سیاسیەکان بەردەوامیان دەبێت.