دیپلۆماسیی و حكومەتێكی كارا بەرەو كوردستانێكی بەهێز ..

دیپلۆماسیی و حكومەتێكی كارا بەرەو كوردستانێكی بەهێز ..
لە ماوەی چارەكە سەدەی رابردوو ، حكومكڕانی هەرێمی كوردستان سەڕەرایی هەموو ئەو ئاریشانەی بەردەمی بەڵام توانیی لە رووسی دیپلۆماسی و وسیاسییەوە توانیی بە هەموو وڵاتانی ناوچەكە و دونیا بڵێ‌ كە نەك تەنیا شایانی حكومەتێكە بەڵكو چەندین ساڵەرووبەرووی زۆرداری بۆتەوە و شایانی ئەوەیە كە خاوەنی دەوڵەت وكیانی سەربەخۆیی خۆی بێ‌ . دروستبوونی متمانە ، كردنەوەی دەیان كۆنسوڵخانەی وڵاتان و كۆمپانیایی بۆ خۆراگری و گیانفیدایی پێشمەرگە و سیاسەتی ژیرانەی سەرۆك بارزانیی دەگەرێتەوە ..گەلی كورد هەمیشە چاوەروانی لە پارتی و بارزانییە كە خزمەتگوزاری زیاتر و ئاوەدانی زیاتر پێشكەش بكات ، بەدڵنییاییەوە ئەو كابینەی نوێ و نۆییی حكوومەتەی ئەمجارە لە هەرێم دروست دەبێت لە حكوومەتەكانی دیكە جیا دەبێت، لەبەر ئەوەی زۆرینەی پارتی لەناو ئەو حكوومەتە دەبن، زۆرینەی پارتی لەناو پەرلەمان هەیە، لەگەڵ هاوپەیمانە نزیكەكانی خۆی دەتوانێت زۆر شت بكەن، بۆ نموونە دەستوور، كە زیاتر لە 10 ساڵە دەستوور سەقەت كراوە و گەڕێندراوەتەوە بۆ پەرلەمان و لیژنەی تایبەتی بۆ دانرا، بەڵام دەستوورەكە هەر تێنەپەڕێنرا لەبەر هۆكاری ململانێی حزبی لەناو پەرلەمان و لەبەر بەرژەوەندی حزبی، كە لە چوار ساڵی رابردوودا پەرلەمان بە زۆر ئاقاری جیا جیادا رۆیشت، بۆیە ئەوەی ئێستا جیایە لەگەڵ ئەو كاتە، ئەوەی كە ئێستا دەگوزەرێ، ئەوەیە كە پارتی پرۆژەیەكی بەهێز و توكمەی هەیە، دەبێت پارتی بسەڵمێنێت بۆ هەموو لایەك كە زۆرینەی هێناوە، بە قەت زۆرینە پرۆژە و بەرنامەی خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری لە هەرێمی كوردستان زیاتر دابین بكات، ئەو پرۆژانەی وەكو دەستوور كە باسمان كرد یەكێكە لەو پرۆژانەی كە بەخێرایی لە پەرلەمان بەڕێ دەكرێت و كوردستان دەبێتە خاوەن دەستووری خۆی، هەر هیچ نەبێت لەو قۆناغەی كە پارتی باڵادەستە لەسەر ڕەوشەكە زۆرینەی كورسییەكانی پەرلەمانی بەدەست هێناوە دەتوانێت بەلای كەم ئەو چاكسازییانەی كە پێشتر ڕێگری لێ دەكرا بۆ ئەوەی نەكرێت، ئێستا كە فراكسیۆنی پارتی 45 كورسی هەیە لەگەڵ هاوپەیمانەكانی ئەوانەی كە نزیكن لە پارتی دەتوانن ئەو پرۆژە چاكسازیە بخەنە بواری گفتوگۆ و جێبەجێ كردنەوە و هەوڵی ئەوە بدرێت پاشەكەوتی مووچە نەمێنێت، حكوومەت و كابینەی نۆی خەڵك زیاتر چاوی لێیە و چاوەڕوان دەكرێت ئەو حكوومەتە بەهێزتر بێت لە حكوومەتەكانی رابردوو. ئێستا رێزدار نێچیرڤان بارزانی كاندیدە بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم، لە دەوڵەتداری و سیاسەت و لە چەند ساڵی رابردوو بینیمان دیبلۆماسیەت و هەوڵ و تێكۆشانی نێچیرڤان بارزانی لە دەستكەوت و بەرهەمەكان، لە كاتی قەیرانەكان دەربازكردنی هەرێمی كوردستان لەو قەیرانە گەورانە كارێكی وا ئاسان نەبوولە كاتێكدا ، ناوچەكە چاوەروانی گۆرانكاری و پێشهاتی نوێ‌ ، دەكات و گەلی كوردیش لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو ، رووبەرووی چەندین شەرٍ و كێشە و قەیرانی دارایی بۆوە ، لە هەمان كاتیشدا بەشداری دوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و كوردستان یان كردووە و بە تایبەت متمانەی خۆیان بە پارتی دیموكراتی كوردستان داوە وەك پێشەنگی كوردایەتی و پارێزەری خاكی كوردستان ، ئینجا ئاوەدانی ، سەقامگیری و پێكەوە ژیان ، نابێ‌ چیتر كاتەكان بە هەدەر بدرێت ، چونكە گەلی كورد و كوردستان پێوستی بە خزمەتگوزاری لە گشت سێكتەرەكان بە تایبەت ئاوەردانی ،پەروەردە ، پزیشكی و دامەزراندن و دابنیكردنی هەڵی كار هەیە ، بۆیە ، هەر جۆرە دواخستنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت زیان بە ستراتیژی و هەموو ئەو پرۆگرامانە دەگەێنێ‌ كە پارتی دیموكراتی كوردستان نەخشە و پلانی بۆ داڕشتووە . خەڵكی كوردستان لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا دووچاری گرفتی زۆر بوو بە دەست قەیران و نەبوونی خزمەتگوزارییەوە، ئێستا ئومێدێكی زۆر هەیە دوای 100 رۆژ حزبەكان بگەنە رێككەوتن بۆ پێكهێنانی حكوومەت، هەوڵەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانیش لەو بارەیەوە جێگای دەستخۆشی و ئومێدبەخشن، كە بڕیاری داوە دەست بكاتەوە بە گەڕی سێیەمی گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكوومەت".پارتی كە بە درووشمی كوردستانێكی بەهێز بەشداریی هەڵبژاردنی كرد و 45 كورسیی بە دەست هێنا، زیاتر لە جاران متمانەی جەماوەری كوردستان مسۆگەر دەكات، هاتنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكایش بۆ لای سەرۆك بارزانی، ئاماژەی بوونی كوردستانێكی بەهێزە. گه‌لی كوردستان له‌دوای دیاری كردنی به‌ربژێره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم دا له‌ چاوه‌ڕوانی كوردستانێكی به‌هێزدایه‌ ، له‌ چاوه‌ڕوانی هێنادی ئه‌و دروشمه‌ی دایه‌ كه‌به‌رنامه‌ی كاری حوكمداری ده‌وڵه‌تی كوردستانه‌ ، و پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ 30 ئه‌یلوول بانگه‌شه‌ی پێكردو تیایدا سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنی به‌ده‌ست هێنا.
كوردستانێكی به‌هێز پاكیجی كاری ده‌وڵه‌داری ئاینده‌ی ئه‌و كوردستانه‌یه‌ كه‌ پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی ئه‌نجام داوه‌ و كاره‌ساتی 16ی ئۆكتۆبه‌ری داگیركردنی كه‌ركووكی بینیوه‌ و به‌سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی پارتی و بارزانی له‌ داستانه‌كانی پردێ و سحێلاو شاد بۆته‌وه‌ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌زموونی حوكمڕانی ده‌وڵه‌تداری له‌ داگیركردن و پرۆسه‌ی سیاسی كوردستانی له‌ پاشكۆیه‌تی و توانه‌وه‌ له‌ نێو حوكم و هه‌ژموونی به‌غداو نه‌جه‌ف و كوفه‌ رزگاركرد و وه‌ستانێكی به‌هێزیشی به‌ هه‌ژموون و ده‌ستی ده‌ره‌كی و ناوخۆییش كرد. له‌ دیدگاو نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ی و ئاینده‌ی سه‌رۆك بارزانی ستراتیژیه‌تی باڵای نیشتیمانی و ناسیۆنالیستی كوردو كوردستانی له‌ پرنسیپه‌نه‌گۆڕو چه‌سپاوه‌كانن .ئه‌گه‌ر و گریمانه‌و هاوكێشه‌ له‌ناكاوه‌كانی ئه‌م و ئه‌و و ئه‌وانیتریش نه‌كاری سلبییان لێ ده‌كا نه‌ پێیان به‌رزه‌فت ده‌كرێ ، مه‌گه‌ر كات وه‌ك فاكته‌رێ سه‌رهه‌ڵبدا . له‌ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م فاكته‌ره‌ش براوه‌ی هه‌ر به‌هێزهه‌ر جه‌ماوه‌رو گه‌لی كوردستان ده‌بێ . پارتی لەم قۆناغەدا بەرپرسیارەتیی زۆری دەكەوێتە سەر شان، گفتوگۆیشی لەگەڵ لایەنەكاندا نەپچڕاندووە و بڕیاریشە شاندی پارتی لەگەڵ لایەنەكاندا كۆ ببێتەوە، كە بێگومان خەڵكی كوردستانیش پشتیوانیی ئەو بڕیارە دەكەن، چونكە دۆخی ناوچەكە لە گۆڕانكاریدایە و دەبێت كورد لەم قۆناغەدا یەكگرتوو و بەهێز بێت، تا بتوانێت ڕووبەڕووی ئەگەرەكان ببێتەوە.دەبێ حزبەكان واز لە داواكاریی زۆر بهێنن و بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆ، ناشكرێت بە بیانووی جۆراوجۆر رێگری لە هیچ گفتوگۆیەك بكرێت، ڕەنگە ئەم جارە حزبەكان خۆیشیان گەیشتبنە ئەو باوەڕەی كە دەبێت حكوومەتی داهاتوو خزمەت زیاتری خەڵكی كوردستان بكات.پێویستە هەرچی زووە دەست بكرێت بە گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومەت، چونكە حكوومەتی كاتی ناتوانێت پڕۆژەی ستراتیژی هەبێت، ئەوەی ئێستاش هەیە، حكوومەتی كاربەڕێكەرە، بۆیە دەبێت لە دوای ئەو ماوە زۆرەی دوای هەڵبژاردن، دەست بكرێت بە گفتوگۆی حزبەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەت".دەستپێشخەریی پارتی بۆ گفتوگۆكان، جێگای ئومێدە، "بێگومان كۆبوونەوەكانیش گومانەكان لادەبەن و ئەو هەنگاوانەی بۆ داهاتووی حكوومەتیش دەنرێن، گرینگە بەرهەمدار بن. ئەمەش هەنگاوەكان بۆ هەر چی زووتر پێكهێنانی حكومەتی كوردستان و دەستپێكردنی خزمەتگوزاری و پرۆژە ستراتیژییەكان لە پێناو بردنی كوردستان بە ئاڕاستەی كوردستانێكی بەهێزتر..
Top