(دەستنوسەکەی تلرسن و نامەکەی وەزارەتی دەرەوەو پەمپایۆ کامیان گرنگ و فەرمین؟)
January 14, 2019
وتار و بیروڕا
٭بارزانی سەرمەشقی شۆڕشێکی گەورەیی مەدەنی نەتەوەیی دەستپێکرد کە ئەویش پرۆسەی پڕشکۆی(ڕیفراندۆم)بوو بارزانی لە گەرمەی ڕیفراندۆمیش ووتی بەدیلی لە ڕیفراندۆم بەهێزترمان پێشکەش بکرێت ئامادەین ڕیفراندۆم بۆکاتێکی دیکە دوابخەین وەلێ نەبوو
٭لە ڕۆژانی کۆتایی ڕیفراندۆم نزیک بووبووینەوە وەزیری دەرەوەیی ئەوکاتی فئەمریکا(ڕیکس تلرسن)نامەیەکی دەستنوس و نافەرمی ئاراستەی پرۆسەی ڕیفراندۆم کرد کە ناوەرۆکی نامەکە خاڵی بوو لەهەرجی گرەنتی هەیە جگەلەوەی کە خوودی نامەکە(شخسی)کەسی بوو هیچ فەرمی نەبوو یانی نامەی وەزارەتی دەردەوەیی ئەمریکا نەبوو سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی کوردستان داوای گۆڕینی ووشەی(ڕێزلێدەگرین)بۆ (پشتگیری دەکەین)یان کرد وەلێ تلرسن نەیکرد!
٭بەحوکمی ئەوەی کورد ئەزمونێکی تاڵی لەگەڵ وەزیرو سەفیری ئەمریکی و دونیاش هەیە کە بەڵێنەکانیان نابەنەسەر بۆیە نامەکەی تلرسن نەکرا بەبەدیلی ڕیفرانۆم و سەرەنجام ڕیفراندۆم سەرکەوت
٭ دوای خیانەتی(۱٦ی ئۆکتۆبەر) فەریکە سیاسی و جاش قەڵەمەکانی کوردستان دەیان لێدوان و مەقالەیان لەسەر نامەکەی تلرسن نوسی و سەرکردایەتی کورو سەرۆک بارزانیان تاوانبارکردبەوەی گرنگی بە دەستنوسەکەی تلرسن نەداوە وەلێ دوای دەست لەکارکێشانەوەی تلرسن لە پۆستەکەی(دۆناڵد ترەمپ)تلرسنی بەگێلترین پیاوو وەسفکرد و دواتریش ووتی (مەکگۆرک)ناناسم! ئیتر ئێستا تێگەشتن ئێوەچەندنەفامن و بارزانیش چەند ڕابەرێکی بیرتیژە
٭دوای بەرگری پردێ و سحێلاو شاندانەبەر هەستانەوەی دۆخی هەرێم لەهەموو ڕوویەکەوە سەرۆک وەزیران(نێچیرڤان بارزانی)ژمارەیەکەی پێوانەیی لە پێچەوانەکردنەوەی هاوکێشەکان تۆمارکردوو لە کۆشکی ئیلیزێوە شەختەی دیبلۆماسی هەرێمی شکاند ئیتر لێرەوە هەولێر پێگە گرنگەکەی جارانی بۆ گەڕایەوەو باشکردنی دۆخی موچەو ڕێککەوتن لەگەڵ عێراق و ئاساییکردنەوەی دۆخی سیاسی ناوخۆو دەرەوەش هەموو دەستکەوتی گرنگی ووڵاتن کە نێچیرڤان بارزانی سەرمشقی بوو
٭ئەمریکا لەناوچەکە دەستی بە هەنگاونانی جدی بۆ هەندێک گۆڕانکاری ناوەو(مایک پەمپایۆ)ی وەزیری دەرەوە سەردانێکی گرنگی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکردو سەردانی ئەو پایتەختانەی کرد کە بۆ ئەمریکا گرنگن لەو نێوەندەشدا سەردانی هەولێری پایتەختی کوردستانی کردو چاوی بە(سەرۆک بارزانی،نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیران ،مەسروربارزانی)کەووت ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە هەولێر له هاوکێشەی گۆڕانکاریەکاندا ژمارەیەکی ئینکاری نەکراوەو قورسایی خۆی هەیەو لەماوەی داهاتوو هەولێر دەبێتەوە ترافیکی سیاسی ناوچەکە
٭دوای سەردانەکەی بۆ هەولێر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە نوسراوی فەرمی وەزارەت ووێڕای هەڵسەنگاندێکی گرنک بۆ سەردانەکەی وەزیری دەرەوە بۆهەولێر جارێکی دیکە پاڵپشتی(واشنطن)ی بۆ هەولێر دووپاتکردەوەو ڕایگەیاند ئەمریکا پابەندە بە پاراستنی هەرێمی کوردستان و هەبوونی هەرێمێکی کوردستانی بەهێز
٭سەردانی وەزیری دەرەوە بەو چڕی و ووردیەو تویتەکانی پەمپایۆ لەتوویتی خۆی و دەرکردنی بەیاننامەیی فەرمی وەزارەتی دەرەوە گرنگی ئەو نامە فەرمیە دەردەخات کە ئەمریکا دەریکردو گەورەیی ژمارەو پێگەی هەرێمی کوردستان دەردەخات وەلێ ئەوەیی جێگای تێڕامانە ئەوەیە هەمان ئەو جاش قەڵەمانەی تەپڵیان بۆ دەستنوسەکەی تلرسن دەکوتی زاریان نەترەکی و ووشەیەکیان لەسەر گرنگی ئەو نامەیەی پەمپایۆ نەنوسی!
٭لەهەموو بارێکدا بەو پێدراوە سیاسیانەیی هەن و بەپێی گۆڕانکاری دینامیکی سیاسی ناوچەکە ئاسۆی هەرێمی کوردستان ڕوون و بەهێزەو پارتی دیموکراتی کوردستان کوردستانێکی بەهێز بۆ کوردستانیان بوونیاد دەنێت.
=