نەتەوەی كورد لەمێژووی خۆیدا سەركردە و كاریزمای گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوانە بوون بە بەشێك لەمێژووی نەتەوەیی كورد و جێی دەستیان بەمێژووەوە دیارە، ئێستاش گۆڕەپانی سیاسی كوردستان خاڵی نییە لە سیاسەتكارو سەركردەی سیاسی، كە هەر یەكە و بە ئایدیا و بیری خۆی سەرگەرمی خەباتی سیاسییە. بەرهەمی ئەمڕۆی كوردستان، رەنجی خوێنی شەهیدان و حیكمەتی سەركردە دڵسۆزەكانی كوردە، بەتایبەت ئەوانەی هەردەم لەهەوڵی چارەسەری گرفتی ناوخۆن، بەرامبەر بەدوژمن و ناحەزانی كوردیش خاوەن ورەی پۆڵاینن. لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلول و گوڵان هەروەهادرێژەپێدەرو تەواوكاری ئەم شۆڕشەمەزنانە كە خودی جەنابی سەرۆ بارزانی لەشەڕی گەورەی خواكورك سەرپەرشتی كردو بەشداربووجگەلەمانەش ئەم خەباتانەی سیاسی كوردستان بۆ بەدەست هێنانی درووست كردنی ئەم دەوڵەتەیە. بۆیەستراتیژیی سەرۆك بارزانی لەبارەی سەربەخۆیی زۆر ڕوونە. لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بە ئاشكرا و لە دنیای سیاسیی دەولی و هەرێمایەتی و ناوخۆیی كاری بۆ كردووە. سەربەخۆیی پڕۆسەیەكە و دەستی پێ كردووە و لەم ڕێگەیەدا دوژمنایەتی و كۆسپ و تەگەرەی زۆر بەربەست لەبەردەم ئەم پڕۆسەیەدا دەنێنەوە ڕەنگە لەكوردستانیش بەئاشكرانا، بەڵام زۆر ڕوون دیارە هەندێك لایەن باس لەسەربەخۆیی دەكەن وەك مجاملەیەكی سیاسی لێك دەدەنەوە، بەڵام باس لەدەوڵەت بوون و درووستبوونی بكەین بێگومان زۆربەی وڵاتان خۆیان لەدژو زۆربەشی خۆیان بۆ پاڵپشت داناوە. پارتی دیموكراتی كوردستان وەك هەمیشە خاوەن ستراتیژیی نۆیە بۆ ئەو قۆناغە پلانێكی تازەی داناوە و هەنگاوێكی تازە دەست پێ دەكات و لە چوار ساڵی داهاتوودا هەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەن دەستووری خۆی و پرۆژەی چاكسازی پەسەند دەكرێت، بەوەش زۆر لە كێشەكان چارە دەبن. گوتیشی، دەبێت بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن هەر لایەنێك پۆست لە حكوومەت وەربگرێت، ئەوەی تەحەمولی بەرپرسیارەتی نەكات هەر لەسەرەتاوە با بەشداری لە حكوومەتدا نەكات، نەك لە كاتی هەبوونی قەیران و كێشە لە بەرپرسیارەتی ڕا بكات.لەگەلً وەوە پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە لگەڵ چاكسازیی و بنەبرٍكردنی گەندەڵی بووە و زۆر هەوڵی دا چاكسازی بكات و پرۆژەی چاكسازی پەسەند بكات، بەڵام بەداخەوە پەرلەمان سەركەوتوو نەبوو لە پەسەندكردنی ئەو پرۆژەیە.پارتی حزبێكە ڕاستە لە كاتی هەڵبژاردن بانگەشە دەكات، بەڵام ئەوە تەنها دروشم نیە، كار لەسەر جێبەجێ كردنی دەكات، پارتی كە دەڵێ بەرەو كوردستانێكی بەهێزتر، كەواتە كوردستانێكی بەهێزتر لە بواری ئابووری، سیاسی، ئەمن و ئاسایش، لە هەموو بوارەكاندا، ئەوەش بە پێشخستنی بەرژەوەندی میللەت پێش بەرژەوەندی حزبەكان، بۆیە وەكو پارتی هەوڵ دەدەین كە كوردستانێكی بەهێزتر لە هەموو بوارەكاندا بۆیە قۆناغێكی تازە هاتۆتە پێشەوە، پارتی جوانترین نموونەیە، كە بە جوانترین شێوە بەرگری لە هەرێمی كوردستانی كرد، داستانی پردێ، سحێلا و مەحموودیە وەكو نموونەیەك، هەروەها تەحەمولی بەرپرسیارەتی كرد، لە كاتی قەیرانی دارایی كە بەسەر هەرێم هات كە بەغدا بوودجە و مووچەی كوردستانی بڕی، هەروەها وڵاتانی دەوروبەر پارتی تەحەمولی بەرپرسیارەتی كرد، خۆی نەدزیەوە لە بەرپرسیارەتی بەڵكو بەرپرسیارەتی هەڵگرت لەسەر شانی خۆی تا كوردستانی گەیاندە ئەمڕۆ كە خەریكە قەیرانەكان بەرەو نەمان دەچن، هەوڵی ئەوە دەدات كە زیاتر كوردستان رزگار بكات لەم قەیرانانە، واتە لە بواری ئەمنی و ئابووری و دپبلۆماسیەتی پارتی بەرپرسیارەتی هەڵگرت لە كاتی ئەزمە و قەیران خۆی نەدزیەوە دەنگ بە ئەمە كۆدەكرێتەوە و 45 كورسی هێناو خەڵكی كوردستان بە وەفایە و دەنگی بەو حزبەدا كە بەرگری لێ كرد لە هەموو بوارەكاندا، بۆیە كامە زیاتر پرۆژە پێشكەش بكات بۆ نەمانی قەیرانەكان و باشتركردنی باری ئابووری خەڵكی كوردستان، بەوە دەنگ كۆدەكرێتەوە، بۆیە هیوادارم بەو نەفەسە لە پەرلەمانی كوردستان كار بكەن.دەبێ بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن هەر لایەنێك پۆست لە حكوومەت وەربگرێت، چەند دەنگ و كورسی لە پەرلەمان هێناوە ئەوەندە خاڵی هەیە و بەپێی خاڵەكان بەشدار بی لە حكوومەت و پۆست وەربگرێ، دەبێت بەپێی تەوافقی سیاسی نەبێت، چونكە ئەمە لە پەرلەمان و حكوومەتی عێراق پەیڕەو دەكرێت، لە ماوەی رابردوو كە پۆستەكان بەپێی تەوافقی سیاسی دابەش دەكران، هیچ شتێكمان نەبینی هەمووی ململانێ بوو یەكێك كە پۆستێك كە وەردەگرێت بەكاردەهێنێت بۆ ململانێی سیاسی، نەك بۆ بەرژەوەندی گشتی، بۆیە هیوادارم بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن ئەو پرۆسە دیموكراسیە هەر كەسێك چەند دەنگ و كورسی هێناوە، ئەوەندە خاڵەی هەیە و دابەشكردنی پۆستەكان بەپێی خاڵەكان بێت، لە ناو هەندێك حزب كە بڕیاری گۆڕانكاری دەدرێت، لێكترازان روودەدات، بەڵام ئەوە لەناو پارتی نیە، ئەوەش لەبەر ئەوەیە ئێمە حزبێكین باوەڕمان بە ڕێبازی بارزانی هەیە، هەر كەسێك باوەڕی بە ڕێبازێك هەبێت بەبێ بەرامبەر سەركەوتوو دەبێت، ئێمەش هەموومان بێ بەرامبەر لەناو ئەو حزبەداین نەك بۆ پلەو پۆست، بەڵكو تۆ باوەڕت بەو ڕێبازە هەیە، بۆیە حزبێكی بەهێز و یەكگرتووە، ، ئەوەی دیكە پارتی سەڵماندی كە حزبێكە بەرگری لە مافە نەتەوایەتییەكانی كورد و خاكی كوردستان دەكات ..