دیدیی نێچیرڤان بارزانی و پێشکەوتنی دیپلۆماسی هەرێمی کوردستان
January 14, 2019
وتار و بیروڕا
سەردانی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان.
سەرەتایی ساڵی ٢٠١٩ هەرێمی کوردستان و بواژاندنەوەی ئابوری و هەڵکشانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، دوو ڕوانگە و ڕەهەندی گرنگ سیمای ساڵی نوێی هەرێمی کوردستانە: یەکەم بوژانەوەی ئابوری و باشتربوونی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و ژیانی خەڵک و سەرپێخستنەوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان. دووەم هەڵکشانی پەیوەندییە سیاسیی و دیپلۆماسییەکانی هەرێمی کوردستان کە بە سەردانی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەروەی ئەمریکا دەستی پێکرد، وا بڕیار ئەم هەفتەیە وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و ئێران سەردانی هەولێر بکەن بۆ گفتوگۆی ڕووداوەکان و تاوتوێکردنی پێشهاتەکان، وا چاوەڕواندەکرێت ساڵی ٢٠١٩ ساڵێکی پڕ لە جموجۆڵی دیپلۆماسیبیت بۆ هەرێمی کوردستان.
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر گرنگی و بایەخی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکای دووپاتکردەوە بۆ پێگەی هەرێمی کوردستان، بەناوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە پیرۆزبای لە نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پۆمپیۆ دووپاتی پەیوەندیی دوولایەن و پەرپێدانی پەیوەندییەکانی کردەوە، پێگەو ڕۆڵی هەرێمی کوردستانی بەرزنرخاند لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆرستانی (داعش)دا.