دیدیی نێچیرڤان بارزانی و پێشکەوتنی دیپلۆماسی هەرێمی کوردستان

دیدیی نێچیرڤان بارزانی و پێشکەوتنی دیپلۆماسی هەرێمی کوردستان
کەناڵەکانی دیپلۆماسیی یەکێکە لە ڕەگەزەکانی هێزیی نەرموو لەسەر ئاستی جیهان و بەتایبەت لە دەوڵەتانی پێشکەوتوو گرنگی و بایەخی زۆریپێدەدرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگیەکی زۆر دەدات بە کرانەوەی کۆمەڵگایی کوردستان و دروستکردن و چێکردنی ڕایەڵەکانی پەیوەندیی دیپلۆماسی، ڕوانگە و دیدیی نێچیرڤان بارزانی لەسەر کایەیی دیپلۆماسی کوردستان گەش و پڕشنگدارە، پێگەی بە هێزیی هەولێر لە ترافیکی دیپلۆماسی ناوچەکە گەواهی هەوڵەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە،سەرکەوتنە دیپلۆماسیەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام لە هەڵکشاندایە، هەنووکە زیاتر لە (٤٠) کونسوڵخانە و نوێنەرایەتی دەوڵەتان لەسەرتاسەری جیهانەوە لە هەولێری پایتەخت بارگەیانخستوە، هاوکات بارەگای دەیان ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە کوردستانن، بە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە کۆمپانیا فرەڕەگەزەکانیشەوە، ئەمە بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هەرێمی کوردستان ژمارەیەک نوێنەرایەتی لە دەوڵەتانی ناوچەکە و دەوڵەتانی زلهێزکردۆتەوە، بەشێوەیەکی گشتی کرانەوەی هەرێمی کوردستان بە ڕووی جیهاندا پەیامێکی قبوڵکراوە و چاوەڕواندەکرێت لە ئاستی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکاندا هەرێمی کوردستان پێگەیەکی بەهێزتری هەبێت.
سەردانی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان.
سەرەتایی ساڵی ٢٠١٩ هەرێمی کوردستان و بواژاندنەوەی ئابوری و هەڵکشانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، دوو ڕوانگە و ڕەهەندی گرنگ سیمای ساڵی نوێی هەرێمی کوردستانە: یەکەم بوژانەوەی ئابوری و باشتربوونی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و ژیانی خەڵک و سەرپێخستنەوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان. دووەم هەڵکشانی پەیوەندییە سیاسیی و دیپلۆماسییەکانی هەرێمی کوردستان کە بە سەردانی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەروەی ئەمریکا دەستی پێکرد، وا بڕیار ئەم هەفتەیە وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و ئێران سەردانی هەولێر بکەن بۆ گفتوگۆی ڕووداوەکان و تاوتوێکردنی پێشهاتەکان، وا چاوەڕواندەکرێت ساڵی ٢٠١٩ ساڵێکی پڕ لە جموجۆڵی دیپلۆماسیبیت بۆ هەرێمی کوردستان.
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر گرنگی و بایەخی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکای دووپاتکردەوە بۆ پێگەی هەرێمی کوردستان، بەناوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە پیرۆزبای لە نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پۆمپیۆ دووپاتی پەیوەندیی دوولایەن و پەرپێدانی پەیوەندییەکانی کردەوە، پێگەو ڕۆڵی هەرێمی کوردستانی بەرزنرخاند لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆرستانی (داعش)دا.

Top